بەراوردکردن و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دەقی زەبوورە زیادەکان لە دەستنووسەکانی کتێبی (المئويات) و دەستنووسی قومران 11QPsa
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.30.3.11##semicolon##
Psalms, Elia al-Anbari, Syriac, Hebrew, Qumranپوختە
لە سەدەی ڕابردووەوە پەرتووکی (المئويات)ی ئیلیا ئەنباریی، جێگەی بایەخی زۆرێک لە توێژەرانە، ئەویش دوای دۆزینەوەی دەستنووسەکانی قومرانی عیبری لە نزیک دەریای مردوو، چونکە یەکێک لە ئەم دەستنووسە عیبرییانە کە دەستنووسی ژمارە (11QPsa)یە، هەندێک مەزامیری تێدایە کە پێشتر تەنیا لە دەستنووسە سریانییەکانی وەک دەستنووسی تەقسیی سریانیی ژمارە (12t4) و پەتووکی (المئويات) ئیلیا ئەنباریی - کە ئەم مەزامیرانەی تیایە- ناسراو بوون. مەزامیرە عیبرییەکانی دەستنووسی (11QPsa) لەگەڵ ژمارەیەک دەستنووسی سریانی چەند پەرتووکخانەو مۆزەخانەیەکی جیاواز بەراورد کراون و چەندین توێژینەوەیان لەبارەوە کراوە تاوەکو جیاوازیی لەنێوان دەقەکاندا ڕوون بکرێتەوە.
ئەم توێژینەوەیە جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:
یەکەم، بەراوردکردنی کۆنترین دەستنووسی سریانی کە دەستنووسی (12t4)ە لەگەڵ دەستنووسە سریانییەکانی ئیلیا ئەنباریی کە لە خەزێنەی ڕەهبەنەی ئەنتۆنی هورموزدی- پەرتووکخانەی (Scriptorium Syriacum) پارێزراوە، ئەمەش ژمارەی دەستنووسەکەیە ( O.A.O.C. 933, O.A.O.C. 932, O.A.O.C. 931،) و هەروها بەراوردکردنی بە دەستنووسە سریانییەکانی ئیلیا ئەنباریی کە لە ناوەندی دیجیتاڵیی دەستنووسە ڕۆژهەڵاتییەکانCentre Numerique Mansuscrits Qrientaux (CNMO)لە عەنکاوە پارێزراوە و ئەمە ژمارەی دەستنووسەکەیە(CCM 0408 QACCT 00108) لەگەڵ بەراوردکردنیشی بە ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشوو کە سەبارەت بە دەستنووسەکانی ئیلیا ئەنباریی کراون، بەتایبەت لەگەڵ ئەوانەی کە توێژەر (W.Baars) لە توێژینەوەیەکی گشتگیردا پێشکەشی کردوون (Baars,1972) بەڵام ئەم توێژەرە لە توێژینەوەکەیدا ئەو دەستنووسانەی لەبەردەستدا نەبوون کە لە عێراق هەبوون.
دووەم، بەراوردکردنی ئەو دەستنووسانەی لە ئەم توێژینەوەیەدا پێشکەش کراون لەگەڵ دەقی مەزامیری دەستنووسی قومرانی عیبری(11QPsa).
ئەم توێژینەوەیە تەواوکەری ئەو توێژینەوانەیە کە توێژەرەکانی پێشتر ئەنجامیانداوە. ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوه دەردەخات کە دەقەکانی مەزامیر لە دەستنووسە سریانییەکانی ئیلیا ئەنباری دا، هاوشێوەی ئەو دەقانەن کە پێشتر توێژەر(W. Baars) توێژینەوەی لەبارەوە کردوون. بەڵام هەندێک لە ئەو دەستنووسانەی ئەنباریی کە لە عێراقن، پێنج دەقەکەی دیکەی مەزامیریان تیادا نییەو یەکێکیشیان زیانی پێگەیشتووەو تەنیا بەشێکی ئەو مەزامیرانەی تیادایە. سەبارەت بە دەستنووسی (12t4) یش جیاوازییەکی ڕوون لەنێوان ئەوان و دەستنووسەکانی ئەنباریی لە ڕووی ڕێکخستنی مەزامیرەکان و پێشەکییەکانیان و هەندێک وشەی بەکارهاتوودا هەیە. هەروەها لەکاتی بەراوردکردنی (12t4) لەگەڵ دەستنووسی قومرانی عیبری (11QPsa) دەرکەوت نزیکییەکی دیار هەیە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە سەرچاوەیەکی هاوبەش هەیە کە هەریەک لە(11QPsa) و (12t4) پشتیان پێی بەستووە.
سەرچاوەکان
- الفغالي، بولس (1997)، "خمسة مزامير لم تكتب في لائحة المزامير" مجلة المشرق 1، ص 41-56.
- الكتاب المقدّس- الترجمة الكاثوليكيّة. دار المشرق، بيروت، 2012.
- Addai Scher, “Notice sur les manuscrits syriaques et arabes conserves a l’archeveche chaldeen de Diarbeker,” JA 10th ser., 10 (1907): 331–62, 385–431.
- Baars, W. (1972), ‘Apocryphal Psalms’, in The Old Testament in Syriac according to the Peshitta Version, part IV, fas. 6.
- Carbajosa, I. (2004), “11QPsa AND THE Hebrew Vorlage of the Peshitta Psalter.” AS 2 (1), pp. 3-24.
- Biblia Hebraica Stuttgartensia. A. Schenker, 1997.
- Eshel, H., & Eshel, E., 2000. “4Q448, Psalm 154 (Syriac), Sirach 48:20, and 4QpIsaa.” Journal of Biblical Literature, 119(4), pp. 645–659.
- Flint, P. W. (2000), “Variant Readings of the Dead Sea Psalms Scrolls, against the Massoretic Text and the Septuagint Psalter.” In: A. Aejmelaeus & U. Quast ed. Der Septuaginta-Psalter und seine Tochterübersetzungen. MSU XXIV; Göttingen: Vandenhoeck & Ruprecht, pp. 337-365.
- Juckel, A., (2011), “Eliya of al-Anbār (first half of the 10th cent.).” In: Brock, S. P. ed., The Gorgias Encyclopedic Dictionary of the Syriac Heritage, Piscataway, NJ: Gorgias Press, p. 142
- Mroczek, E. (2017), “The End of the Psalms in the Dead Sea Scrolls, Greek Codices, and Syriac Manuscripts.” In: Lied, L. and Lundhaug, H. ed. Snapshots of Evolving Traditions: Jewish and Christian Manuscript Culture, Textual Fluidity, and New Philology. Berlin, Boston: De Gruyter, pp. 297-322.
- Pajunen, M. (2011), “The Use of Different Aspects of the Deuteronomistic Ideology in Apocryphal Psalms.” In H. Weissenberg, J. Pakkala & M. Marttila (Ed.), Changes in Scripture: Rewriting and Interpreting Authoritative Traditions in the Second Temple Period. Berlin, New York: De Gruyter, pp. 347-368
- _____ (2021), “Psalms 151–155.” In: Oegema, Gerbern ed. Oxford Handbook of the Apocrypha. Oxford University Press, pp. 423–448
- Rahlfs, Alfred, and Robert Hanhart, eds. Biblia Graeca: Septuaginta. German Bible Society, 2013.
- Sanders, J. A. (1965), The Psalms Scroll of Qumran Cave 11 (11QPsa), Discoveries in the Judaean Desert 4. Oxford: Clarendon Press.
- Segal, M. (2002), “The Literary Development of Psalm 151: A New Look at the Septuagint Version.” Textus, 21(1), 139-158. https://doi.org/10.1163/2589255X-02101008
- Skehan, P. W. (1973), “A Liturgical Complex in 11QPsa.” CBQ 34, 195-205.
- _____ (1976), “Again, the Syriac Apocryphal Psalms.” The Catholic Biblical Quarterly 38(2), pp. 143–158. http://www.jstor.org/stable/43714169
- Strugnell, J. (1966), “Notes on the Text and Transmission of the Apocryphal Psalms 151, 154 (= Syr. II) and 155 (= Syr. III).” Harvard Theological Review, 59(3), pp. 257–281. doi:10.1017/S0017816000009767.
- Tov, E. (1992), Textual Criticism of the Hebrew Bible, Minneapolis, MN: Fortress Press.
- Van Rooy, H. F. (1993) “Psalm 155: One, Two or Three Texts?” Revue de Qumrân 61 (16), pp. 109–122.
- _____ (1995), “The Textual Traditions and Origin of The Syriac Apocryphal Psalm 152.” Journal of Northwest Semitic Languages 21 (2), pp. 93-104.
- _____ (1998), “The Marginal Notes to the Syriac Apocryphal Psalms in Manuscript 12T4.” Vetus Testamentum 48(4), 542–554.
- Yohanna, S.S. (2023), “Comparative Textual Criticism of the Peshitta of the Book of Psalms” Zanco Journal of Humanity Sciences, 27 )s6), pp. 75-92: Second Arba'ilu International Conference on Syriac and Sureth Studies (2nd AICSSS 2023). DOI: https://doi.org/10.21271/zjhs.27.s6.7
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##

