Submissions
Submission Preparation Checklist
As part of the submission process, authors are required to check off their submission's compliance with all of the following items, and submissions may be returned to authors that do not adhere to these guidelines.Articles
Section default policyPrivacy Statement
The names and email addresses entered in this journal site will be used exclusively for the stated purposes of this journal and will not be made available for any other purpose or to any other party.
رێنمایەكانی نووسین بۆ گـۆڤاری زانـكۆ
هەموو ئەو توێژینەوانەی كە پێشكەشی گۆڤاری زانكۆ دەكرێن دەبێت رەسەن بن و نابێت بە هیچ شێوەیەك پێشتر بڵاوكرابنەوە یان پێشكەشكرابن بۆ بڵاوكردنەوە لە شوێنێكی تر.
پێشێلـكردنی ئەم یاسایەی سەرەوە دەبێتە هۆكاری رەتكردنەوەی توێژینەوەكە راستەوخۆ و بەبێ هیچ پێداچوونەوەیەك.
- پرۆسەی هەڵسەنگاندن:
گشت ئەو توێژینەوانەی پێشكەشی گۆڤارەكەمان دەكرێن، لەلایەن پسپۆڕی زانستی باوەڕپێكراوەوە هەڵدەسەنگێندرێت. دەستەی نووسەرانی گۆڤار دوو ههفته جارێك كۆدهبنهوه و دوای ههڵسهنگاندنێكی سهرهتایی بۆ توێژینهوه پێشكهشكراوهكان دهكرێت، ئهگهر توێژینهوهكان مهرجه زانستییهكانی نوسینی تێدابێ، بۆرد بڕیار دهدات لهسهر دانانی هەڵسەنگێنەری زانستی لە بوارە جیاوازەكان هەڵدەبژێرن و بۆیان رەوانەدەكرێت. بۆ هەر توێژینەوەیەكی زانستی (2) دوو هەڵسەنگێنەر دیاری دەكرێت، دواتر لەسەر بنەمای رای هەڵسەنگێنەران بڕیار دهدرێت و توێژەر ئاگادار دەكرێتەوە, بۆ هەڵسەنگاندنی هەر توێژینەوەیەك ماوەی (40) رۆژ دیاری دەكرێت.
- مافەكانی توێژەر:
گۆڤاری زانكۆ هەوڵێكی خۆی دەدات بۆ پاراستنی مافەكانی توێژەر، دڵنیایان دەكەینەوە گشت لایەنە یاسایی و پاراستنی مافی بڵاوكردنەوە لە بەرچاو دەگرێت. لە كاتی بڵاوكردنەوە یاخود بڵاونەكردنەوەی توێژینەوەكە خۆمان و هاوكارانمان بە بەرپرسیار دەزانین لە هەموو رووێكی یاسای پاراستنی مافی بڵاوكردنەوە.
- بەیاننامەی ئەتیكی گۆڤار زانكۆ:
گۆڤاری زانكۆ خۆی بەبەرپرسیار دەزانێـت لە ئەنجامدانی پرۆسەیەكی شەفافی هەڵسەنگاندن و جێبەجێكردنی یاسا و رێساكانی بڵاوكردنەوە لە مەیدانی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی دا. گۆڤاری زانكۆ لایەنی پێشەلكردنی مافی بڵاوكردنەوە، گۆڕینی داتاكان یاخود هەر نایاسایەكی تری ئەكادیمی زۆر بە گرنگ وەردەگرێت. دەستەی نووسەرانی گۆڤارمان بە هیچ شێوازێك ئەمە قبوڵ ناكەن.
- لەبەر چاوگرتنی ئەو خاڵانەی خوارەوە لە كاتی نووسینی توێژینەوە:
- ناونیشانی توێژینەوە: به (ئینگلیزی، عهرهبی، كوردی)
- ناوی توێژەر: به (ئینگلیزی، عهرهبی، كوردی)
- شوێنی كاری توێژەر: به (ئینگلیزی، عهرهبی، كوردی)
- ژمارهی موبایل
- پوختە : به (ئینگلیزی، عهرهبی، كوردی)
- ووشە گرنگەكان (Keywords): به (ئینگلیزی، عهرهبی، كوردی)
- پێشەكی
- پێداچوونەوەی كارە پێشینیەكان
- میتۆدۆلۆجی
- ئەنجامی توێژینەوە
- پێشنیار و دەرئەنجام
- لیستی سەرچاوەكان
- شێوازی نووسین
لە كاتی نوسینی تۆێژینەوەكەت شێوازی بەش بەش بەكار مەهێنە (بەشی یەكەم و بەشی دووەم...) به شێوهی ژمارهیی بێت.
6 . 1 دانانی لاپەڕەكان:
- توێژینهوهی ئینگلیزی: قەبارەی پەڕەكان دەبێت (A4) بێت، رۆخەكان (Margins) دەبێ بهوشێوهی خوارهوه دهبێت:
- توێژینهوهی كوردی و عەرەبی: قەبارەی پەڕەكان دەبێت (A4) بێت، رۆخی پەڕەكان (Margins) دەبێ بهوشێوهی خوارهوه دهبێت:
- توێژینەوەكە دەبێت هەموو زانیاری و دیكۆمێنەكانی لەسەر یەك فایلی (Word) بێت و نابێت بەش بەش و پارچە پارچە بێت.
بۆ دهستكهوتن و دابهزاندنی كلێشهی ئامادهكراوی نووسین بهو شێوازهی سهرهوه كلیك لێره بكه: (WORD)
6 . 2 فۆنتی نوسین:
- ناونیشانی توێژینهوهی: پێویسته بهر سێ زمانی (كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) بێت و له سهر پوخته دابنرێت.
- ناوی توێژهران: پێویسته بهر سێ زمانی (كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) بێت و له خوارهوهی ناونیشانی توێژینهوه دابنرێت.
- پوختهی توێژینهوه: پێویسته بە سێ زمان (كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) دابنرێت.
- دەستەواژە گرنگەكان Keywords: دەبێت لە (5) ووشە زیاتر نەبێت هاوشێوەی فۆنت و قەبارەكانی پوختە بنوسرێت و به سێ زمان ( كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) بێت.
بەمشێوازەی خوارەوه:
- توێژینهوهی ئینگلیزی: فۆنتی (Times New Romans) بە قەبارەی (12) بۆ ناونیشان (Bold)، هەمان فۆنت بە قەبارەی (12) بۆ نووسین ناواخنی.
- توێژینهوهی كوردی: به كیبۆردی یونیكۆد و به فۆنتی ( Bahij Myriad) بەقەبارەی (12) بۆ ناونیشان (Bold)، ههمان فۆنتی بە قەبارەی (12) بۆ نوسین ناواخنی . بۆ دابهزاندن و دهستكهوتنی فۆنتی (Bahij Myriad) كلیك لهسهر ئهو لینكهی خوارهوه بكه: ( https://drive.google.com/file/d/1shDLR-AfczRZsMFU3OsI_FsZg9LyYpgv/view )
- توێژینهوهی عەرەبی: فۆنتی (Bahij Myriad) بەقەبارەی (12) بۆ ناونیشان (Bold)، بە قەبارەی (12) بۆ نوسین ناواخنی.
- سەرەتای هەر پەڕەگرافێك بە یەك (Tab) دەست پێدەكات و لە زمانی عەربی نابێت بە (و) دەست پێبكات.
6 . 3 وێنە و خشتەكان:
- هەموو خشتە و وێنەكانی توێژینەوەكە نابێت لە (11cm) پانتر بن.
- وێنەكان دەبێت بە شێوازی وێنەی ( Jpg) دابنرێن و نابێت بە پارچە پارچە دابنرێن. وێنە سكان كراوەكان دەبێت روون بێت وتۆخ بێت و قەبارەی فۆنتی ناو خشتەكان نابێت لە (12) گەورەتر و لە (10) بچوكتربێت.
- شیعرەكانی ناو توێژینەوە دەبێت لە ناو خشتە دابنرێن كە هەر بەیتەو لە خانەیەكدابێت
- بەهیج جۆرێك (Text Box) و (Word Art) نابێت بەكاربهێندرێت.
- لیستی سەرچاوەكان وناماژە پیكردن:
- پەراوێزەكان ( هوامش ) دەبێت بە سیستمی ( هارڤارد ) بنووسرێت و نەك بەشێوازی (Foot Note).
- لە كاتی نوسینی لیستی سەرچاوەكان هەمان فۆنت و قەباری نوسینی پوختە بەكار بێنە.
- لیستی سەرچاوەكان لە كۆتایی توێژینەوەكە دەبێت بە شێوازی ( ئەلف و بێ ) ریز بكرێت.
- رێبەرێكی تۆكمە ئامادەكراوە لەسەر شێوازی نوسینی سەرچاوە بە سیستمی هارڤیرد به زمانهكانی (كوردی، عهرهبی و ئینگلیزی) لهم لینكهدا ( https://drive.google.com/file/d/18Tl6AtxmYdRX2h3xo5pJ-GHFYSvWGjHq/view ) دهستدهكهوێت.
- پێشكەش كردنی تۆیژینەوە:
- كاتی پێشكەش كردنی توێژینەوە، دەبێت بەشێواز ئەلكترۆنی ئۆنلاین ( Zanco Journal of Humanity Sciences (su.edu.krd) ) بێت، به فایلی (word) پێشكەش بە گۆڤار بكرێت.
- گۆڤاری زانكۆ توێژینەوەكان دەهێڵیتەوە ونایان داتەوە بە توێژەر ئەگەر هاتوو تویژینەوەكە پهسهند یان رەتـبكرێتەوە.
- كاتێك كە توێژینەوەكە قبوڵكراو دواتر له یهكێك له ژمارهكان بڵاودهكرێتهوه.
- لە كاتێكدا كە هەریەك لەم رێنمایانە رەچاونەكران ئەوا توێژینەوەكە وەرناگیرێت.
- لهو لینكهی خوارهوه خۆت تۆمار دهكهی.
https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/user/register
• دواتر توێژینهوهكه له ئهكاونتی خۆت بۆ گۆڤاری زانكۆ ڕهوانه دهكرێت.