جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری (١٨/١١/١٩٦٥)ی سەباح ڕەنجدەردا

توێژەران

  • Shrmen Ibrahim Azeez Department of Kurdish language, College of Education, Salahaddin University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjhs.30.2.4

##semicolon##

surrealism, sense, dream, Sabah Ranjdar, beyond reality.

پوختە

پوخته

   سوریالیزم، وەک بزووتنەوەیەک کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا خۆی ناساند، ئامانجی ڕزگارکردنی بیرکردنەوە و زمان و ئەزموونی مرۆڤ بوو لە سنووری عه‌قڵگه‌راییدا. لە کاتێکدا کە لە ئەوروپا دەستی پێکردووە، کاریگەرییەکەی لە ئاستی جیهانیدا لە کولتوور و نەریتە ئەدەبییە جیاوازەکاندا پەرەی سەندووە، ئەدەبیاتی کوردیش، بەتایبەتی ژانرێکی وەک شیعر بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی و شوناسە زمانەوانی و کولتوورییە جیاوازەکەیەوە، لە چوارچێوەی ئەم بزووتنەوەیە  بێبەش نەبووە، بەڵکو تاڕادەیەکی باش پەیڕەویکردووە. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە جیهانی نەست و خەونەکان دوو جیهانن، کە سوریالیزمەکان کردوویانە بە بنەمای ڕێبازەکەیان، چونکە بریتین لە کانگای وێنە و خەیاڵ، کە لە ڕێگەی کۆمەڵێک شێوازی نووسین و تەکنیکەوە ده‌ریده‌بڕن. هەروەها ئەو شوێنە فریادڕەس و ئارام بەخشەیە، کە دەتوانن مه‌به‌سته‌كانیان تێدا دەرببڕن و داهێنانی هونەرییان تێدا ئەنجام بدەن و بەرەو جیهانی سەرووی واقیع بچن، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم بابەتە لەم توێژینەوەیەدا بەسەربکەینەوە بە ناونیشانی ( جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری ''١٨/١١/١٩٦٥'' ی سەباح ڕەنجدەر) بەو پێیەی، کە (سەباح ڕەنجدەر) وەک یەکێک لە شاعیرە سوریالیزمەکانی قۆناغی ئەمڕۆی شیعری کوردی، گرنگییەکی زۆری بە جیهانی نەست و خەون لە دەقە شیعرەکەییدا داوە و توانیوویەتی ئەدگارەکانی سوریالیزمیش لەو دەقەدا بەرجەستە بکات.

سەرچاوەکان

یەکەم/ سەرچاوە کوردییەکان:

١-کتێب:

- بەکر، د.محەمەد(٢٠٠٤)، پەخشانە شیعری کوردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە: هەولێر.

- پرهام، سیروس(٢٠٠٤)، ریالیزم و دژە ریالیزم لە ئەدەبیاتدا، وەرگێڕانی: حەمە کەریم عارف، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە: هەولێر.

- پیرباڵ،د.فەرهاد(٢٠٠٦)، ڕێبازە ئەدەبییەکان، چاپی دووەم، چاپخانەی منارە: هەولێر.

- جاسم، ثامر حسن(٢٠١٠)، توێژینەوەی سایکۆلۆژی لە داهێنانی شیعریدا، وەرگێڕانی: حەمەی ئەحمەد رەسوڵ، چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم: سلێمانی.

- حسەینی، ڕەزا سەید.(٢٠٠٦) قوتابخانە ئەدەبییەکان، وەرگێڕانی: حەمەکەریم عارف، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.

- حسێن، هیمداد(٢٠٠٧)، ڕێبازە ئەدەبییەکان،چاپی یەکەم، چاپخانەی دەزگای موکریانی: هەولێر

- حەسەن، ناڵە (٢٠١٢)، چەمکە دەروونییەکان و دەقی ئەدەبی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال:سلێمانی.

- ڕەنجدەر، سەباح(٢٠٢٠)، سەرەتا وشەبوو، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران: تاران.

- ڕەنجدەر، سەباح (٢٠٢٤)، ئەزموون و شیعری بێگەرد، چاپی یەکەم، چاپخانەی خانی: دهۆک.

- ١شەمیسا، د.سیروس (٢٠١٨) ،ڕێبازە ئەدەبییەکان، وەرگێڕانی: هیمداد حوسین و سەنگەر نازم، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاوێر: هەولێر.

- شەوڕۆ، فازیل (٢٠١٤)، ڕەهەندەکانی خەون لە شیعری کوردیدا، خانەی چاپ و پەخشی ئەکادیمیا: هەولێر.

- عەبدوڵڵا، ئەحمەد مەحموود (٢٠١٣)، سوریالیزم لە ئەدەبی کوردیدا لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، چاپخانەی بینایی: سلێمانی.

- عومەر، د.موحسین ئەحمەد (٢٠١٢)، فەرهەنگی ئەدەبی، چاپخانەی حەمدی: سلێمانی.

- عەبولقەهاری شێخ (٢٠٠٢)، چاپی یەکەم، چاپخانەی پێشەوا: هەولێر.

- گارا (٢٠٠٥)، هونەری شێوەکاری مۆدێرن، چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس: هەولێر.

- مەلا ساڵح، حەکیم (٢٠١٦)، زمان و بیرکردنەوەی شیعری، چاپخانەی ڕۆشنبیری: هەولێر.

- مەنتک، محەمەد (٢٠١١)، سوریالیزم لە ئەدەبی نوێی کوردیدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاراس: هەولێر.

- هەڵمەت، لەتیف (٢٠١٠)، لە دادایزمەوە تا سوریالیزم، چاپخانەی لەریا: سلێمانی.

٢- گۆڤار:

- دوین، ئادز، (١٩٩٧)، ''ئەدەبی سوریالیزم لە ڕوانگەی سایکۆلۆژییەوە''، وەرگێڕانی: ئامانج عوسمان حەمەد، وەرگێران، ژ (٢).

-ساڵەیی، معتصم ، (١٩٩٨)، ''سوریالیزم''، ڕۆشنبیری نوێ، ژ (١١٨).

٣- ڕۆژنامە:

-ساڵح، مەجید، (٢٠٠٣)، '' دادایزم و ڕێبازی یاخی بوون''، برایەتی، پاشکۆی ئەدەب و هونەر، ژمارە (٣٠١٧).

دووەم/ سەرچاوە عەرەبییەکان:

١-کتێب:

- بریتون، اندري (١٩٧٨)، بیانات السوریالیة، ت: صلاح برمدا، منشورات وزارة الثقافة و الأرشاد القومي: دمشق.

- شراد، د.شلتاغ عبود (١٩٩٨)، مدخل الی النقد الآدبي الحدیث، الطبعة/ الآولی، دار مجد للنشر و التوزیع، عمان: الآردن.

-فروید، سیجموند فروید(١٩٨١)، الهذیان و الأحلام في الفن، ت: جورج طرابلس، الطبعة/ الثانیة، الدار الطلبیة: بیروت.

- قاسم، د.عدنان حسین (ب.سنة) ،الابداع و مصادرة الثقافیة عند أدونیس، دار العربیة للنشر و التوزیع: مصر.

- کاروگ، میشال (١٩٧٣)، اندریة بریتون و المعطیات الأساسیة للحرکة السریالیة، ت: ألیاس بدوي، منشورات وزارة الثقافة: دمشق.

-محمد، سرور حسن ( ٢٠١٣)، ملامح سریالیة في أدونیس و صباح رنجدر،،مطبعة الحاج هاشم: أربیل.

٢-گۆڤار:

-مقدس و امیني، ابو الحسن امین و ادریس (٢٠١٣)، "ملامح السریالیة فی الشعر أدونیس''، مجلة جمعیة العلمیة الأیرانیة اللغة العربیة و آدابها، العدد ( ٢٨).

سێیەم/ سەرچاوەی ئینگلیزی:

- Caws, M., (2019), The Surrealist Look: An Erotics of Encounter, MIT Press.

- Fijalkowski, K. And Richardson, M., (2016). Surrealism: Key Concepts, 1st Edition, Routledge

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2026-04-15

ژمارە

بەش

توێژینەوە ڕەسەنەكان