182 کاریگه‌ری بازاڕكردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسه‌ر ڕەفتاری كڕین لای گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر(توێژینەوەیەکی ڕووپێوییە)

توێژەران

  • Sarkawt Waisy Karim Department of Media,College of Arts,Salahaddin University-Erbil,Kurdistan Region ,Iraq
  • Bakhtyar Hamid Saeed Department of Media,College of Arts,Salahaddin University-Erbil,Kurdistan Region ,Iraq

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjhs.29.Con2.8

##semicolon##

وشەی سەرەکی: کاریگەری، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بازاڕکردن، ڕەفتاری کڕین، گەنجان

پوختە

پوخته

بازاڕكردن وەک ئەرک وچالاکییەکی دامەزراوەکان بەشێوازی هەمەجۆر پیادە دەکرێت، لە ئێستاشدا کۆمپانیاکان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە چالاکیی بازاڕكردن ئەنجامدەدەن. لەم سەردەمەی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیادا، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی تاکەکان و کۆمەڵگە لەسه‌ر ڕەفتاری كڕین لای گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر داناوە، کە ئەم کاریگەرییانەش هەم دەتوانین بڵێین باش وهەمیش دەتوانین بڵێین نەرێنی وخراپن. پەیدابوونی ئامرازه‌ نوێیه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ره‌نجامی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا، تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كردۆته‌ خاوه‌ن پێگەیه‌كی جه‌ماوه‌ری لە پەخشكردنی ناوەڕۆكە میدیاییەكاندا بەشێوەیەکی گشتی و تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بەتایبەتی.

ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندیی نێوان بازاڕكردن وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. دەرخستنی تایبەتمەندییەکانی بازاڕكردن لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوەو زانینی ئاستی بەکارهێنانی بازاڕكردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر، سامپڵ‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر له‌ ته‌مه‌نه‌‌ جیاجیاكانە، دابه‌شكردنی(300) فۆرمی ڕاپرسی به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی چینی، هه‌روه‌ها  له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ر‌ەسته‌ی ئاماری، كه ‌به‌ سیسته‌می "SPSS "ناسراوه‌ به‌كارهاتووه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ جۆری وه‌سفییه، له‌لایەنە پراکتیکییەکەی و به‌ده‌ستهێنانی داتاو زانیاریی ورد وپێویست وگەیشتن بەكۆمەڵێك ئەنجام، توێژەران ڕێبازی(ڕووپێوی)یان بەكارهێناوه‌ به‌مه‌به‌ستی زانینی گاریكه‌ری بازاڕكردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسه‌ر ڕەفتاری كڕین لای گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر.

توێژینەوەكە بەچەند ئەنجامێكی زانستیی گەیشتووە، لەوانە:‌ سامپڵ‌ی توێژینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن بازاڕكردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فاكته‌رێكن لەسه‌ر ڕەفتاری كڕین لای گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر، هەروەها پەیوەندییەکی ئەرێنی هەیە لەنێوان بازاڕكردن وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامڕازێکی گرنگی ڕەواجدانن و بەکەمترین ماوە و بەخەرجییەکی کەم زانیاری بڵاودەکەنەوە. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ گرنگە بۆ زانینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یگێڕن له‌ بازاڕكردن لای گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر..

 

سەرچاوەکان

- کاکەشێخ، هەردەوان، مەحمود.(2015)، میدیای نوێ و کاریگەرییەکانی، چاپخانەی کوردستان، سلێمانی.

- فاروق، کەمال – کەلاری، محمد، عبداللە.(2013)، دەروونناسی میدیایی، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر.

- عەلی، نەهرۆ.(2016)، مارکێتینگ، نوسینگەی تەفسیر، هەولێر.

- ئیبراهیم، عەبدولخالق.(2014)، میدیای کوردی لەسەردەمی ئاسمانە کراوەکاندا، دەزگای تۆێژینەوەو بڵاوکردنەوەی موکریانی، هەولێر.

- حەمە غەریب، صادق.(2015)، ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی، چاپخانەی کوردستان، سلێمانی.

- مستەفا، ڕۆستم، صابر.(2017)، کاریگەری فەیسبووک لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لای قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر.

- سه‌رچاوه‌کان بە زمانی عەرەبی

- غنیم، أحمد، محمد.(2005)، التسويق مدخل التحليل المتكامل، مكتبة العصرية للنشر والتوزيع، جمهورية المصر.

- ياسين، بيان، هشام عيسى.(2018)، الترويج باستخدام الشبكات الاجتماعية و اثرە على سلوك المستهلك الشرائي في محافظة الخليل- دراسة قطاع مستحضرات التجميل الكوزمتكس، رسالة الماجستير غير منشورة، جامعة القدس، معهد تنمية المستدامة، فلسطين.

- آخرون، حميد، الطائي.(2017)، الاسس العلمية للتسويق الحديث، دار الياوزي العلمية للنشر و التوزيع، عمان.

- القريوتي، محمد، قاسم.(2009)، مبادی التسويق الحديث، الطبعة الثانية، دار وائل للنشر و التوزيع، عمان-الاردن.

- المؤزن، محمد، صالح.(2008)، مبادی التسويق، دار الثقافة للنشر و التوزيع، عمان.

- حجازي، محمد، حافظ .(2005)، المقدمة في التسویق، دار الوفاء لدینا الطباعة والنشر، الاسكندریة.

- الشيخ، محمود.(2008)، التسويق الدولي، دار اسامة للنشر و التوزيع، عمان-الاردن.

- نصیر، محمد، طاهر.(2005)، التسویق الالكتروني، دار الحامد، عمان.

- ساعد، مریم.(2018)، التسويق الاستراتيجي في ظل انفتاح السوق الجزائرية، اطروحة الدكتوراە، غير منشورة، جامعة باتنة، كلية العلوم الاقتصاديةو التجاريةو علوم التسيير، شعبة الاستراتيجيةو التسويق-الاتصال، الجزائر.

- موسى، نظام و سويدان، حداد و ابراهيم، شفيق.(2009)، التسويق مفاهيم معاصرة، دار و مكتبة الحامد، عمان-الاردن.

- عبدالمعطي، نها، السید.(2015)، نحو نمط اتصالي جدید، دار الکتاب الجامعي، دولة الامارات العربیة المتحدة، الجمهوریة اللبنانیة

- شكري، عبدالواحد، طه.(2020)، التسويق الالكتروني و اثره في تحقيق عدد من ابعاد الميزة التنافسية، مجلة توێژەر، في مدينة زاخو في اقليم كوردستان-العراق

- سه‌رچاوه‌کان بە زمانی ئینگلیزی

- Blythe, Jim.(2005), Essentials of Marketing, Gosport, Ashford Color Press, United Kingdom.

- Philip & Keller, Kevin Lane Kotler, Marketing Management.(2012), 14th Edition Prentice Hall Publishing Company, United States of America.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2025-08-20

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە