The Effectiveness of Educational Videos on Vocabulary Learning Among Kurdish University EFL Students

توێژەران

  • Ahmed Tahseen Mohammed Department of English Language, College of Education, Salahaddin University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq.
  • Nada Jabar Abbas Department of English Language, College of Education, Salahaddin University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq.

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjhs.29.SpB.45

##semicolon##

Educational videos, Vocabulary learning, Kurdish EFL students, Multimedia instruction, Language retention.

پوختە

ڤیدیۆ پەروەردەییەکان دەتوانرێت پێناسە بکرێن بە ئامرازێکی بینراو و بیستراوی پێکهاتەدار کە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون لە ڕێگەی زانیارییەکانی بینراو و بیستراو و کۆنتێکستەوە داڕێژراوە. سەرەڕای پەرەسەندنیان و بەردەستبوونیان، زۆرێک لە پۆلەکانی زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا پشت بە فێرکاری دووبارە و دەق دەبەستن، کە بەشداریکردنی خوێندکاران و مانەوەی وشە لە یادگە و بەکارهێنانی کرداری سنووردار دەکات. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیێکی وەسفییە کە ئامانجی باسکردنە لە کاریگەریی ڤیدیۆ پەروەردەییەکان لە باشترکردنی تێگەیشتن لە وشە و مانەوەی وشە لە یادگە و دەبێتە پاڵنەر لە نێوان خوێندکارانی ئەکادیمی کوردی زمانی ئینگلیزی. هەروەها ئەم توێژینەوەیە میتۆدی چەندێتی پەیڕەو دەکات لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕاپرسیێکی پێنج خاڵیی بە پێی پێوەری لیکێرت کە بۆ 121 خوێندکاری قۆناغی چوارەمی زمانی ئینگلیزی لە سێ کۆلێژی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ماوەی ساڵی خوێندنی 2024-2025 ئەنجامدراوە. متمانەپێکراوی ئەم ئامرازەی بەکارهێنراوە لە توێژینەوەکەدا بە ئەلفای کرۆنباخ کە 0.841 بوو پشتڕاستکرایەوە و داتاکان بە بەکارهێنانی بەرنامەی شیکردنەوەی ئامار SPSS (وەشانی 30) شیکرانەوە. ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڤیدیۆ پەروەردەییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو پشتگیری لە فێربونی وشە دەکەن لە ڕێگەی تایبەتمەندییە فرە چەشنەکانی وەک ژێرنووس و قسەکردن لەلایەن قسەکری زمانی دایك و وێنەی بینراو. بە پێی دەرئەنجامی ڕاپرسیەکە خوێندکاران لایان وایە کە بەکارهێنانی ڤیدیۆ پەروەردەییەکان تێگەیشتن و ڕاگرتنی وشەی نوێ لە یادگە باشتر دەکەن، بەتایبەتی لە ڕێگەی نموونەی بینراو و بەکارهێنانی کۆنتێکستەوە. لە کاتێکدا زۆرێک لە خوێندکاران بە ئاسانی لە مانای وشەکان تێدەگەن، بەڵام هەندێکیان هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە بەکارهێنانیان لە قسەکردن یان نووسیندا. سەرەڕای ئەوەش، دەرئەنجامەکان دەریانخست کە بەکارهێنانی ڤیدیۆکان پاڵنەر و بەشداریکردنی خوێندکاران لە کاتی وانەکاندا زیاد دەکات، ئەمەش بەشدارە لە ژینگەیەکی کارلێککارانەتر و تەرکیزکراوتر لە پۆلدا. بەڵام هەندێک لە خوێندکاران ئاماژەیان بەمە داوە کە بەشێك لەو ڤیدیۆیانەی خراپ دیزاینکراون کاریگەری فێربوون کەمدەکەنەوە، ئەمەش جەخت لەسەر پێویستی و درووستکردنی ناوەڕۆکێک دەکاتەوە کە لەگەڵ ئاست و ئارەزووەکانی فێرخوازاندا یەکسان بێت. بە گشتی، ڤیدیۆ پەروەردەییەکان پردێک لە نێوان ناسینەوەی نادیار و بەکارهێنانی وشەی چالاکدا دروست دەکەن، پشتگیری لە ژینگەیێکی فێربوونی سەرنجڕاکێشتر و سەربەخۆتر دەکەن.

سەرچاوەکان

- Berk, R.A. (2009). ‘Multimedia Teaching with Video Clips: TV, Movies, YouTube, and MTVU in the College Classroom.’ International Journal of Technology in Teaching and Learning, 5(1), pp. 1-21.

- Crystal, D. (2001). Language and the Internet. Cambridge: Cambridge University Press.

- Fisch, S.M., and Truglio, R.T. (2001). ‘G’ is for Growing: Thirty Years of Research on Children and Sesame Street. Mahwah, NJ: Lawrence Erlbaum Associates.

- Godwin-Jones, R. (2018). ‘Using Mobile Technology to Develop Language Skills and Cultural Understanding.’ Language Learning & Technology, 22(3), pp.11-17.

- Heriyanto, D. (2015). ‘The Effectiveness of Using YouTube for Vocabulary Mastery.’ English Teaching Journal, 6(1), pp. 1-12.

- Hung, H-T. (2011). ‘Design-Based Research: Redesign of an English Language Course Using a Video-Based Mobile Learning Approach.’ Educational Technology Research and Development, 59(3), pp. 381-400.

- Krashen, S.D. (1982). Principles and Practice in Second Language Acquisition. Oxford: Pergamon.

- Lewis, M. (1993). The Lexical Approach: The State of ELT and a Way Forward. Hove: Language Teaching Publications.

- Maslow, A. (1970). Motivation and Personality. 2nd ed. New York: Harper & Row

- Mayer, R.E. (2001). Multimedia Learning. Cambridge: Cambridge University Press.

- Mayer, R.E. (2005). The Cambridge Handbook of Multimedia Learning. Cambridge: Cambridge University Press.

- Mayer, R.E. (2009). Multimedia Learning. 2nd ed. Cambridge: Cambridge University Press.

- Muneer, R. (2010). ‘The Teacher must "Show" as well as "Tell".’ International Journal of Learning, 17(6), pp. 1515-1522.

- Saettler, P. (2004). The Evolution of American Educational Technology. Charlotte, NC: Information Age Publishing.

- Schmitt, N. (2000). Vocabulary in Language Teaching. Cambridge: Cambridge University Press.

- Sutriane, S. (2022). ‘Improving Students' English Vocabulary Mastery by Using Animation Video at the Seventh Grade of SMPN 3 Patampanua.’ English Education Journal, 13(3), pp. 89-101

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2025-10-15

ژمارە

بەش

وەرگیراوە لە تێزی دکتۆرا/لە نامەی ماستەر