حاجی فرهاد
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.29.Con.1.1##semicolon##
Emirates, Religious Thought, Al-Buwaihi era, Seljuk era, Legitimacy.پوختە
سیستەمی میرنشینی پانتاییەكی فراوانی لە مێژووی ناوەند و نوێی كورد پاوان كردووە و باسكردنی مێژووی كورد لەو دوو قۆناغە بێ میرنشینە كوردییەكان باسكردنێكی كەموكورتی لێ دێتەبەر. لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە قسە لەسەر زەمینەی دروستبوونی میرنشینەكان بكرێت لە چوارچێوەی دوو تەوەردا: لە تەوەری یەك، كاریگەری لایەنی ئایینی ڕوونكراوەتەوە لەسەر سەرهەڵدانی میرنشین لە كوردستاندا و باس لەوە كراوە چۆن تا ئەوكاتەی خەلافەت پارێزگاری لە پیرۆزی خۆی كردووە، كوردەكان پایەندبوونیان بەو پێگەو پیرۆزییەوە پارێزگاریی كردووە، بەڵام ئەوكاتەی بوەیهیەكان (334ك/ 946ز) چوونەتە بەغدادو لە پیرۆزی خەلافەتیان داوە، ئیتر كوردەكانیش وەخۆكەوتوون و دوای تێپەڕبوونی تەنها سێ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا یەكەمین میرنشینی تایبەت بە خۆیان، كە (میرنشینی ڕەوادی) بووە لە ساڵی 337ك/ 948ز دامەزراندووە، ئەمەش دەروازە بووە بۆ دامەزراندنی چەندین میرنشینی دیكە، كە لەم توێژینەوەیەدا بە (میرنشینەكانی سەردەمی بوەیهی) ناسێنراون. هەروەها باس لەوەش كراوە چۆن ڕووخانی خەلافەتی عەباسی (656ك/ 1258ز) هەستی ئایینی كوردەكانی جارێكیتر جوڵاندووە و لەڕێی دامەزراندنی كۆمەڵێك میرنشینی دیكەوە، كە بە (میرنشینەكانی سەردەمی مەغۆل) ناسێنراون، هەڵوێستیان وەرگرتووەو ڕەتیانكردووەتەوە ناوچەكانیان بەشێك بێت لە دەوڵەتێك، كە ڕووخێنەری خەلافەتی ئیسلامی بووە. لە تەوەری دووەم، باس لە كاریگەری ڕەوایەتی (شەرعیەت) كراوە لەسەر دامەزراندنی میرنشینەكان، تاكو دەوڵەتی عەباسی لە ئارادا بووە كوردەكان حوكمداری میرێكی كوردی هاوخوێنی خۆیان قەبوڵ نەكردووە گەر خەلیفە شەرعیەتی پێ نەدابێت. بۆیە لە سەردەمی عەباسیدا ژمارەی میرنشینەكان هاوتا بووە بە ژمارەی ئەو ڕەوایەتیانەی خەلیفەی عەباسی بۆ میرە كوردەكانی ڕەوانە كردووە. دوای ڕووخانی عەباسی و نەمانی سەرچاوەی ڕەوایەتی، كوردەكان دەسەڵاتی تەنها ئەوانەیان قەبوڵكردووە ڕەچەڵەكیان پاك و گرێدراوی بنەماڵەكانی پێغەمبەرو خەلیفەكانی ڕاشدی و ئومەوی و عەباسی بووە. هەرئەمەش وای لە زۆر لە بنەماڵە فەرمانڕەواكان كردووە بانگەشەی ڕەچەڵەكی عەرەبی بۆ خۆیان بكەن و ڕەچەڵەكیان بگێڕنەوە سەر ئەو بنەماڵە ئایینیانەی ئاماژەیان بۆ كرا.
سەرچاوەکان
نامەی زانكۆیی بڵاونەكراوە:
-النقشبندي: حسام الدین علی غالب، اذربيجان دراسة سياسية حضارية، رسالة دكتورا غير منشورة مقدمة الى كلية الاداب جامعة بغداد، بغداد – 1984.
كتێبەكان:
بە زمانی كوردی/
- ئەسكەندەر: د. سەعد بەشیر، سەرهەڵدان و ڕووخانی سیستەمی میرنشینی لە كوردستان، و: (جەوهەر كرمانج)، چاپخانەی حەمدی، سلێمانی _ 2009.
- بدلیسی: میر شەرەف خانی، شەرەفنامە مێژووی ماڵەمیرانی كوردستان، و: (مامۆستا هەژار)، چ3، بڵاوكراوەی ئاراس، هەولێر _ 2006.
- تۆفیق: د. زرار صدیق، هۆزو دەسەڵاتە هۆزەكییە كوردییەكانی چاخی ناوەڕاست، و: (عەبدوڵا مستەفا)، چ1، چاپخانەی هاوسەر، هەولێر _ 2010.
- تۆفیق: د. زرار صدیق، كوردستان لە سەردەمی جەلائیریدا 737 – 814ك/ 1337 - 1411ز، و: (د. ڕابیعە فەتاح خۆشناو)، چ1، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەددین، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی، هەولێر _ 2022.
- خەلیل: ماجد، مێژووی كورد لە سەردەمی خەواریج و خەلافەتدا، چ1، چاپەمەنی گەنج، سلێمانی – 2015.
- زەكی: محەمەد ئەمین، خولاصەیەكی تأریخی كوردو كوردستان، بەشی 1 _ 2، چ2، چاپخانەی شڤان، سلێمانی _ 2004.
- عەبدوڵڵا: كامەران عەزیز، هۆكارەكانی سەرهەڵدان و ڕووخانی میرنشینە كوردییەكان لە سەردەمی عەبباسیدا، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر – 2012.
- لەشكری: حەیدەر، وێنەی كورد لە زانینی مێژوویی ئیسلامیدا، و: (د. محەمەد تاتانی)، لە بڵاوكراوەكانی مەڵبەندی كوردۆلۆجی، چاپخانەی ڕەنج، سلێمانی – 2009.
- محەمەد: قادر محەمەد، كوردستان لە نیوەی یەكەمی سەدەی شەشەمی كۆچی (دوازدەی زایینی)، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر _ 2013.
- بە زمانی عەرەبی:
- اللأصطخري: أبو اسحاق ابراهيم بن محمد الفارسي المعروف بالكرخي، (المتوفي 346هـ)، المسالك والممالك, تحقيق: (د. محمد جابر عبدالعال)، مطبعة دار القلم، القاهرة – 1961.
- ابن الاثير: عزالدين علي بن ابي الكرم محمد الجزري، (المتوفي 630هـ)، الكامل في التأريخ، ج7 و ج8، تحقيق: (عمر عبدالسلام تدمرى)، دار الكتاب العربي، بيروت – 2006.
- ابن شداد: عزالدين محمد بن علي بن ابراهيم، الاعلاق الخطيرة في ذكر امراء الشام والجزيرة، تحقيق: (يحيى زكريا عبارة)، ج3، قسم1، منشورات وزارة الثقافة والارشاد القومي، دمشق – 1978.
- ابن الطقطي: محمد بن علی بن طباطبا المعروف، الفخري في الاداب السلطانية والدول الاسلامية، دار صادر، بيروت – ب. س.
- ابن كثير: عمادالدين ابوالفداء اسماعيل بن عمر، البداية والنهاية في التاريخ، تحقيق: (محمد ابو ملحم و علي نجيب عطيوي و فؤاد السيد و مهدي ناصرالدين و علي عبدالستار)، مجلد (6)، ج11، ط1، دار الريان للتراث، القاهرة – 1988.
- حسن، قادر محمد، الامارات الكردية في العهد البويهي دراسة في علاقاتها السياسية والاقتصادية (334 _ 447هـ/ 945 _ 1055م)، ط1، مطبعة ڕۆژهەڵات، اربیل _ 2011.
- الخلیل: د. أحمد محمود، تاریخ الكرد في العهود الأسلامية، منشورات دار اراس للطباعة والنشر، الطبعة الأولى، مطبعة دار السلقي، بيروت – 2013.
- العباسي: محفوظ، امارة بهدينان العباسية، مطبعة الجمهورية، موصل _ 1969.
- عمر: د. فاروق، الخلافة العباسية (دراسة في تاريخ الدولة العربية الاسلامية في عصر العباسي (132 – 447هـ ، بغداد – 1986.
- الفارقي: احمد بن يوسف بن علي بن الازرق الفارقی، تاريخ الفارقي، تحقيق: (دكتور بدوي عبداللطيف عوض)، الهيئة العامة لشؤون المطابع الاميرية، القاهرة – 1959.
- مرعی: د. فرست، كردستان في القرن السابع الميلادي، منشورات مركز كردستان لدراسات الاستراتيجية، السليمانية _ 2006
- منجم باشی: احمد بن لطف الله، باب فی الشدادیة من كتاب جامع الدول، تحقيق: (ولاديمير مينورسكى)، ط1، لندن – 1953.
- ناصر خسرو: ابو معين الدين القبادي المروزي، توفي: (481هـ/ 1088م)، سفرنامة، ت: (يحى الخشاب)، ط1، مطبعة لجنة التاليف والترجمة والنشر، القاهرة - 1945.
- گۆڤار:
- الروزبیانی: محمد جمیل، امارة بني عيار وحكومتهم في غرب ايران، ت: (محمد الملا عبدالكريم)، مجلة المجمع العلمي العراقي – الهيئة الكردية، المجلد (5)، العدد (5)، بغداد/ 1977.
- رؤوف: أ. د. عماد عبدالسلام، ضوء جديد على علاقة بلاد هكار بالدولة المصرية في عهد المماليك البحرية، گۆڤاری ئەكادیمیای كوردی، ژمارە (25)، ساڵی 2013.

##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##