The Process of Productivity and Elements in the Formation of Compound words in Kurdish and Persian

توێژەران

  • Mustafa Hama Abdalrahman Department of Kurdish Language, College of Basic Education, University of Raparin-Ranya Kurdistan Region Iraq

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjhs.29.2.9

##semicolon##

Dictionary, Lexicographical Information, Productivity, Compounding, Morphological Process.

پوختە

پوختە:

توێژینەوەکە بۆ ناونیشانێکی وەک(بەبەرهەمیی(productivity) پڕۆسەو توخمەکانی(elements) بەرهەمهێنانی وشەی لێکدراو لە زمانی کوردیی و فارسیی)دا تەرخانکراوە، کە بۆ دیاریکردنی پرۆسەی لێکدان(compounding) و بەبەرهەمیەکەیەتی لە زمانی کوردیی و فارسییدا. هەنگاوەکانی توێژینەوەکە بۆ دیاریکردنی ئەو پرۆسەیەو بەبەرهەمی خودی پرۆسەکەو ئەو توخمانەیە، کە لە لێکدان(compounding) پاشان لێکدراودا(compound) ڕۆڵیان هەیە. پاشان هەمان بنەما بەسەر زمانی فارسییدا جێبەجێکراوە. توێژینەوەکە ئەوەی بۆ دەرکەوتووە، کە پرۆسەو توخمە مۆرفۆلۆژییەکانی زمانی کوردیی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی لێکدان، پاشان لێکدراوەوە بەبەرهەمەو ئەڵتەرناتیڤە مۆرفۆلۆژییەکان بۆ بەرهەمهێنانەکە بەکاردەهێنرێت، کەچیی لە زمانی فارسییدا پرۆسەکە بۆ بەرهەمهێنانەکە کەمچالاکەو زمانەکە پشت بە هێنان و هەژموونی زمانی عەرەبیی دەبەستێت. توێژینەوەکە سەرەڕای ڕێبازی پەسنیی شیکاریی descriptive, analytical method لە نێوان ئەو دوو زمانەدا بەراوردکاریی کردووە. وەک پێشتریش ئاماژەی بۆکرا کەرەستەی تویژینەوکە لە هەردوو ستانداردی کوردیی و فارسیی وەرگیراون.

کلیلە وشەکان: فەرهەنگ، زانیاریی فەرهەنگیی، بەبەرهەمی، لێکدان، پڕۆسە/پێواژۆی مۆرفۆلۆژیی.

سەرچاوەکان

سەرچاوەکان بە زمانی کوردی:

- ئەوڕەحمانی حاجی مارف(٢٠١٤)، وشە ڕۆنان لە زمانی کوردییدا، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

- بژوێن یەحیا محەمەد (٢٠١٦)، نواندنی فەرهەنگیی لە زمانی کوردییدا، نامەی ماستەر، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی.

- تریفە عومەر ئەحمەد (٢٠١٥)، زانیاری پڕاگماتیکی لە کرداردا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، بەشی (B)،ژمارە (٤٦).

- ڕۆژان نوری عەبدوڵا (٢٠١٣)، فەرهەنگیی زمان و زاراوەسازی کوردیی، جاپی دووهەم، چاپخانەی چوارچرا.

- ژاڵە عەبدوڵا طاهیر (٢٠٢٢)، دەروازەو زانیاری مۆرفۆلۆژییانە لە زمانی کوردییدا، نامەی ماستەر، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلیمانی، سلێمانی.

- سازان زاهیر سەعید (٢٠٢٠)، نواندنی سینتاکسیی لە زمانی کوردییدا، چاپی یەکهەم، چاپخانەی ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، سلێمانی.

- عەبدولجەبار مستەفا مەعروف و دڵشاد محمد غەریب، (٢٠٢١)، مەرجی مۆرفۆلۆژیی لە پڕۆسەی بەوشەبووندا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ژمارە (٣).

- عەبدولجەبار مستەفا مەعروف (٢٠١٤)، زانیاری زمانی و پێڕەوی نیشانەکردنی لە زمانی کوردییدا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، بەشی (B)، ژمارە (٤٥).

- عبدالواحید موشیر دزەیی (٢٠١٤)، لێکسیکۆلۆژیی، چاپی دووهەم، هەولێر.

- کامیل حسن البصیر (١٩٧٩)، زاراوەی کوردیی، چاپخانەی زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.

- مەحەمەد مەحوی (٢٠١٠)، شکانەوەی کردار، زانکۆی سلیمانی، سلێمانی.

- مستەفا ڕەزا مستەفا (٢٠٢١)، چەند لێکۆڵینەوەیەكی زمانەوانی لەبارەی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسیی زمانی کوردییەوە، بەرگی یەکهەم، چاپخانەی چوارجرا.

- مستەفا حمە عەبدولڕەحمان (٢٠٢٢)، دروستەو دەرکردە واتاییەکانی پڕۆسەی لێکدان لە زمانی کوردییدا، نامەی ماستەر، کۆلێژی زمان، بەشی کوردیی، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.

- نەرمین عومەر ئەحمەد (٢٠٠٩)، بەبەرهەمی لە مۆرفۆلۆژیی کوردییدا، نامەی ماستەر، کۆلێژی زمان، بەشی کوردیی، زانکۆی سلێمانی.

- هەژیر عەبدوڵا پوور (٢٠٠٨)، فەرهەنگیی هەژیر، چاپی یەکهەم، چاپخانەی خانی، دەهۆك.

سەرچاوەکان بەزمانی فارسی:

- خانلێری (١٣٨٠)، تاریخ زبانی فارسی، بەرگی یەکهەم و دووهەم.

- کامیبان خلیلیی (١٣٨٥)، فرهنگ و واژەسازی در زبان فارسی، بەرگی دووهەم، چاپی یەکهەم، چاپخانەی سحاب، تهران.

سەرچاوە بە زمانی ئینگلیزی:

- Bauer, L, (2001), Morphological Productivity, first Edition Cambridge University Press

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2025-04-15

ژمارە

بەش

توێژینەوە ڕەسەنەكان