ناسیۆنالیزمی شێعر
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.28.5.3##semicolon##
self- consciousness, poetic language, state/nation, nationalism, politicalپوختە
پوختە:
ناسیۆنالیزمی شێعر تێزێکە سەبارەت بە دەرکەوتنی خود-ئاگایی سیاسی کورد لە مێژووی هزریدا، لە پێناو مانابەخشین بە بوون و شوناس لە چوارچێوەی دەوڵەت/نەتەوەوە بەرەو نیشتمان یان کیانێکی ویژدانی. شاعیرانی پێشەنگی ئەم رەوتە (خانی، حاجی، ئەحمە موختار جاف، قانع و بێکەس) دامەزرێنەری ئاگایی خودیی و پرۆژەی بەسیاسیکردنی زمانن، هەوڵیانداوە دەستکاری ئەو واقیعە بکەن کە وەک حەقیقەت دەرکەوتووە. لە دیدی ئەوان دۆخی سیاسی کورد بەرهەمی گوتاری سیاسی دەسەڵاتی زاڵی "ئەوانیتر"ی سەر کوردستان بووە. لەم سۆنگەیەوە لە میانی پرۆژەی شێعری سیاسی نەتەوەیی و ئاوێتەیەک لە کۆلاژی مێژوو و ئەفسانە و جوگرافیایەکی خەیاڵکرد، بنەڕەتی ئاگایی کوردیان داڕشتووە. ئەمە ئەگەرچی ئاگایی بووە سەبارەت بە سەردەم و زەمەن و بوونی سیاسییانەی کورد لە مێژوودا، بەڵام هاوکات ئاوێتەی کێشەی فەلسەفەی خودیی subjective philosophy بووە.
واتە ئیشکالیەتی سەرەکی لە رەوتی رۆنانی نەتەوە، گیرخواردنیەتی لە چوارچێوەی فەلسەفەی ئاگایی بەو جۆری لە فەلسەفەی رەخنەیی یورگن هابرماس دا تیۆریزەکراوە، کە تێیدا خود دەکەوێتە رامان و راڤەی خۆی و جیهان و بەرەو مۆنۆلۆگ و داخران دەچێت. لە کۆنتێکستی کوردیدا کاتێ ئەمە لە رێگەی زمانی شێعری و تەکنیک و فۆڕمی ئامادە ئەنجام دەدرێت، کێشەکە ئاستێکی باڵاتری ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەگرێت و دەشێت بیر لەقاڵب بدات و حوکمی پێشوەختە ناوەرۆکەکەی بجوڵێنێ. بەم جۆرە پەیوەندی نێوان زمان و ئایدیا و واقیع تووشی شێوان دەکات. بۆ دەرچوون لەم تەنگژەیە، فەلسەفەی نێوانخودێتی دەرچەیەک بۆ پەڕینەوە بەرەو سیاسەتێکی ئەلتەرناتیڤ دەکاتەوە کە ئەرگۆمێنتخوازی و زمانی هاوبەش و دیالۆگ بنەڕەتەکەیەتی بە ئاراستەی کردە و شۆڕش و دەرچوون لە ئەمری واقیع.
پڕۆژەی ناسیۆنالیزم کە هەمان دروستکردنەی نەتەوە و دەوڵەتە، لە کۆنتێکستی کوردیدا بەهۆی داخرانی بیاڤی نێوانی inter و کامڵنەبوونی پرۆسسی بەسیاسیکردنی هاوبەشەکان و ویستی ئازادی خودەکان، لە جیاتی "بەرەی یەکبوونی نەتەوەیی" کە دوائامانجی بونیاتنانی نەتەوە و دەوڵەتە، بە ئاراستەی حزبی دەسەڵاتگەرا چووە کە کوردی لە رووی شوناس و ئینتماوە زیاتر پارچە پارچە کردوە، ئەمەش وەک واقیعگەرایی لێکداروەتەوە، نەک دەرکەوتنی واقیع لە ئاگاییدا.
وشە سەرەکییەکان: ئاگایی خودی، زمانی شێعری، دەوڵەت/نەتەوە، ناسیۆنالیزم، سیاسەتی نێوانخودی.
سەرچاوەکان
کوردی
کتێب:
- ئەحمەد، موختار جاف (١٩٨٦)، عزەدین مستەفا ڕەسووڵ، دیوانی ئەحمەد موختار جاف، ئەمیندارێتی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، چاپخانەی الادیب، بەغدا.
- ئەریستۆ (٢٠٠٩)، شیعر (پۆیەتیکا)، و: محەمەد کەمال، دەزگای سەردەم، سلێمانی.
- بێکەس، فایەق (٢٠٠٥)، دیوانی فایەق بێکەس، ئا: ئومید ئاشنا، دەزگای بلاوکردنەوەی ئاراس.
- جەعفەر عەلی، ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی، چاپخانەی رەنج، سلێمانی، ٢٠٠٤.
- حاجی قادری کۆیی (١٣٩٠) میران، سەردار حەمید و شارەزا، کەریم موستەفا، دیوانی حاجی قادری کۆیی، بڵاوکەرەوەی کوردستان، سنە.
- خانی، ئەحمەدی (٢٠٠٨)، مەم و زین، ئامادەکردن و پەراوێزنووسینی هەژار، چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر.
- دڵدار، یونس، (٢٥٧٣) دیوانی دڵدار، چاپخانەی کوردستان، هەولێر.
- سیوەیلی، رێبوار (٢٠٠٤)، هاوکاتی و هاوشوناسی؛ خوێندنەوەیەک بۆ مانای "کات" لە شیعری حاجی قادری کۆیی دا، دەزگەها سپیرێز یا چاپ و وەشانێ، دهۆک.
- عەلی قادر، خانزاد (٢٠١٢) زمانی شیعری: حاجی قادری کۆیی و مەحوی و شێخ رەزای تاڵەبانی، بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی، هەولێر.
- قانع، (٢٠١٤) دیوانی قانع: شاعیری چەوساوەکانی کوردستان، کۆکردنەوەی بورهان قانع، چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا، سلێمانی.
- قانع، مەریوان وریا (٢٠٠٥)، ناسیۆنالیزم و سەفەر: کورد لە دیاسپۆرا، لە بڵاوکراوەکانی نێوەندی رەهەند، سلێمانی.
- مەکیاڤیللی، نیکۆلۆ،(١٩٨٢)، میر، و: حسین عارف، ئەمیندارێتی رۆشنبیری و لاوان، بەغداد.
- محەممەد، مەسعوود، (٢٠١٠) کەوچکێک شەکر بۆ قاوەی تاڵ، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر.
- محەمەد، مەسعود، (١٩٧٣) حاجی قادری کۆیی، بەشی یەکەم، لە چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاری کورد، بەغدا، ١٩٧٣.
- محەمەد، مەسعود، (١٩٧٤) حاجی قادری کۆیی، بەشی دووەم، لە چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاری کورد، بەغدا، ١٩٧٣.
- مەلا کەریم، محمدی (٢٠٠٨) دوو بابەت لەبارەی بیر و شیعری حاجی قادری کۆیەوە، چاپی ٢، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر.
- نەبەز جەمال (٢٠٠٢)، بیری نەتەوەییی کوردی، چ ٢، بڵاوکراوەی بنکەی کوردنامە، لەندەن.
- نەبەز، جەمال (١٩٨٥)، دۆزی ناسیۆنالی کورد، بنکەی ئازاد، ستۆکهۆڵم.
- نەبەز، جەمال (٢٠٠٨)، کۆبەرھەرھەم ژمارە ٨، وشەنامەیەکی ئیتیمۆلۆژیای زمانی کوردی، چاپی یەکەم ئیلکترۆنی، ماڵپەڕی کوردبوون.
- نەبەز، جەمال (١٩٨٦) پێوەندارێتی کوردی: کورد كی یە و کوردبوون مانای چیە؟ بنکەی چاپەمەنی ئازاد، ستۆکهۆڵم.
- هێمن (٢٠٠٣) بارگەی یاران، بەرگی یەکەم، دەزگای ئاراس، هەولێر.
- هێمن، (٢٧٠٨) دیوانی هێمن موکریانی، چاپ و پەخشی چوارچرا، سلێمانی.
- وەلی، عەبباس، (٢٠٠١)، کوردەکان و ئەوانی تریان: هەویەت و سیاسەتی پارچەپارچەبوو، و: نەزەند بەگیخانی و هاشم ئەحمەدزادە، ناوەندی رەهەند، سوئید.
گۆڤاری زانستی:
- عەلی، بەختیار (٢٠٠٥)، قانیع و سەرەتای سەرهەڵدانی مۆڕاڵی ناسیۆنالیستی دەستنیشانکردنی تەوەرەکان سەردەمی ڕەخنە، ژمارە ٢، دەزگای سەردەم، سلێمانی.
- ڕەفیق، فارووق، (١٩٩٧) ناسیۆنالیزم/کوردایەتی: بەرەو پاردایمی نوێ، گۆڤاری ڕەهەند، ناوەندی ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی، ستۆکهۆڵم ، ژمارە ٢، ١٩٩٧.
- رێنان، ئیرنست، (٢٠٠١)، نەتەوە چییە، و: حەسەن قازی، رەهەند، ژ، ١٢-١٣، ستۆکهۆڵم.
رۆژنامە:
- حەمە سەعید حەسەن، (٢٠٢٢) دەربارەی شیعر، رۆژنامەی هەولێر، ژ: ٣٨٩٩، رێکەوتی ٢٠/٨/٢٠٢٢ ل ١٠.
- نەبەز، جەمال (٢٠٠٥)، رۆژنامەی میدیا، ژ،ارە ١٩٩، رێکەوتی ١٢/٧/٢٠٠٥.
سایت:
- بایدەمیر، عوسمان، بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا. رێکەوتی سەردان ٢٤/٢/٢٠٢٢
- https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/16012018
- سەجادی، بەختیار، زمانی کوردی و ناخودئاگای سوژە، رێکەوتی سەردانیکردن ٢/٢/٢٠٢٣
- https://hawcharkh.net/18/05/2020/1239/
کتێبی عەرەبی:
- ادونیس، (١٩٨٧)، مقدمة لشعر العربي، دار العودة، ط ٣ ، بیروت.
- ارسطوطالیس (١٩٥٣) فن الشعر، ت: عبد الرحمن بدوي، مکتبة النهضة المصریة، القاهرة.
- أفلاطون (١٩٩٤) المحاورات الکاملة، ت: شوقي داود تمراز، الاهلیة للنشر والتوزیع، بیروت.
- افلاطون (٢٠١٧)، ت: فؤاد زکریا دراسة والترجمة، مؤسسة الهنداوي، المملکة المتحدة.
- الحصري، ساطع، (١٩٨٧) حول القومیة العربیة، مرکز دراسات الوحدة العربیة، بیروت.
- الیوسف، سمیر (٢٠٠٧) حکایة افلاطون والشعراء، دار الفارابي، بیروت.
- اندرسن وجیلنر و الاخرون (١٩٩٥)، القومیة: مرض العصر ام خلاصە، دار الساقي، بیروت.
- اندرسون، بندیکت، (١٩٩٩) المجتماعات المتخیلة، ت: محمد الشرقاوي، المشروع القومي للترجمة، القاهرة.
- انیس، ابراهیم (١٩٧٠٩) اللغة بین القومیة والعالمیة، دار المعارف، القاهرة.
- جنفیاف، رودیس لویس (١٩٨٨) دیکارت والعقلانیة، ت: عبدة الحلو، منشورات عویدات، ط٤، بیروت-باریس.
- جوزیف، جون (٢٠٠٧) اللغة واللهویة، ت: عبد النور خرافي، عالم المعرفة، الکویت،
- سعید، توفیق، (٢٠٠٢)، في ماهیة اللغة وفلسفة التأویل، المؤسسة الجامعیة، بیروت.
- عادل، مصطفی (٢٠٠٧) فهم الفهم: مدخل الی هیرمنیوطیقا، رؤیة للنشر والتوزیع، القاهرة.
- فوکو، میشیل (١٩٩٠)، الکلمات والاشیاء، ت: مطاع الصفدي والاخرون، مرکز النماء القومي، بیروت.
- قطوس، بسام موسی (٢٠٢١) الفلسفة والشعر: أي علاقة؟ وزارة الثقافة، عمان.
- مکاوی، عبد الغفار (٢٠١٧) شعر وفکر: دراسات في الادب والفلسفة، مؤسسة الهنداوي، المملکة المتحدة.
- هابرماس، یورغن (٢٠٠١)، المعرفة والمصلحة، ت: حسن سقر، منشورات الجمل، کولونیا،
- هابرماس، یورغین (١٩٩٩) التقنیة والعلم کأیدیولوجیا، ت: الیاس حاجوج، منشوارت، وزارت الثقافة، دمشق.
- هایدغر، مارتن، (٢٠٠٣) اصل العمل الفني، ت: ابو العید دودو، منشورات الجمل، بیروت.
- هبرماس، یورغن (٢٠٢٠) نظریة الفعل التواصلي، عقلانیة الفعل وعقلنیة الاجتماعیة، ت: فتحي المسکیني، المجلد الاول، المرکز العربي للابحاث ودارسة السیاسات، الدوحة.
- هرتز، فردریک (٢٠١١) القومیة في السیاسة والتاریخ، ت: عبدالکریم احمد، وزارة الثقافة، القاهرة.
- هوبزباوم، اریک، (٢٠١١) عصر الامبراطوریة، ت: فایز الصیاغ، المنظمة العربیة للترجمة، بیروت.
- هوبزباوم، اریک، (٢٠٠٧) عصر الثورة، ت: فایز الصیاغ، المنظمة العربیة للترجمة، بیروت.
- هوبزباوم، اریک، (٢٠٠٨) عصر رأس المال، ت: فایز الصیاغ، المنظمة العربیة للترجمة، بیروت.
- هیجل (٢٠٠٧)، موسوعة العلوم الفلسفیة، ت: امام عبد الفتاح امام، دار التنویر للطباعة والنشر، بیروت.
فارسی:
- اباذری، یوسف، (١٣٨٩) خرد جامعەشناسی، تهران، نشر طرح نو.
- افلاطون (١٣٨٠) (دورەء آثار)، جمهوری، ت: محمد حسن لطفی، جلد دوم، شرکت سهامی انتشارات خوارزمی، چ ٣، تهران.
- باربییە، موریس (١٣٨٦) مدرنیتەی سیاسی، ت: حبدالوهاب احمدی، نشر آگە، تهران.
- ریتزر، جورج، (١٣٩٣)، نظریە جامعەشناسی،ت: هوشنگ نایبی، تهران، نشر نی.
- میلر، پیتر(١٣٨٤) سوژە، استیلا و قدرت، ت: نیکو سرخوش و افشین جهاندیدە، نشر نی، تهران.
- هابرماس، یورگن، (١٣٨٦) کنش ارتباطی، (دو جلد) ت: کمال پولادی، موسسە انتشاراتی روزنامە ایران.
- هابرماس، یورگن، کهون، لارنس، (١٣٨٤) از مدرنیسم تا پست مدرنیسم، متن های برگزیدە، ویراستار عبد الکریم رشیدیان، چاپ ٤، نشر نی، تهران.
- وایت، ویلیام اوث (١٣٩٣)، هابرماس:معرفی انتقادی، ت: لیلال جوافشانی و حسن چاوشیان، نشر اختران، تهران.
گۆڤاری زانستی
- حاجی بیگلو، (١٣٩٧) محمدهادی و مسگری، احمد علیاکبر، نسبت زبان و منطق در فلسفە هگل، فلسفه، سال ٤٦ ، شماره ٢، پاییز و زمستان.
- ذاکری، مهدی و حسینی ، سید مصطفی، (١٣٩٣)، سرل و مسئلە آگاهی، فصلنامەی علمی پژوهشی فلسفە و الاهیات، سال ١٩، شمارە ١، بهار، تهران.
- فرجی، علیرضا و کریمی، عظیم (١٤٠١) بررسی و تطبیق نقش زبان در اندیشة هوسرل و ویتگنشتاین، دوفصلنامة علمی پژوهشهای مابعدالطبیعی، سال ٣، شماره ٥، بهار و تابستان، دانشگاە خوارزمی.
ئینگلیزی
- Habermas, Jurgen (1973) Theory and Practice ,Translated by Jhon Viertel ,Beacon press, Boston.
- Habermas, J. (1984). the theory of communicative action vol. London: Heine man.
- Hobsbawm, Nation and Nationalism, Cambridge University press, 1990.
- Jürgen Habermas, (1996) Between Facts and Norms: Contributions to a Discourse Theory of Law and Democracy, Translated by William Rehg, MIT Press, Cambridge.
- Welton, Donn. (1999) The Essential Husserl. Basic writing. Intranscendental phenomenology. Indiana university press, New York
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##

