مافەکانی هاووڵاتیبوون لە هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی تیۆری هاووڵاتیبوون لای تۆماس هامفری ماڕشاڵ

توێژەران

  • Eskender Qerib Sulayman Department of Sociology, College of Arts, Salahaddin University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq
  • Asrin Zrar Qadr Department of Sociology, College of Arts, Salahaddin University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjhs.29.SpB.21

##semicolon##

هاووڵاتیبوون، ماف، دەستوور، یاسا، یەکسانی.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە دەربارەی مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان- عێڕاقدا لەبەرڕۆشنایی تیۆری تۆماس هامفری ماڕشاڵ (T. H. Marshall: 1893-1981). ناوبراو کۆمەڵناسێکی دیاری بەریتانییە و بە بونیادنەری تیۆری هاووڵاتیبوون دادەنرێت، دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی بەناونیشانی (هاووڵاتیبوون و چینە کۆمەڵایەتییەکان) لە ساڵی (1950)دا ناوبانگی دەرکردووە. تیۆرەکەی ماڕشاڵ بەڵگەیەکی کۆمەڵناسییە کە تێیدا بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی مافەکانی هاووڵاتیبوون دەکات؛ مافەکان لەچوارچێوەی مافە یاساییەکان ڕووندەکاتەوە لە دانپێدانان بە بنەمای هاووڵاتیبوون لە پەسەندکردن و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسا. مافەکانی هاووڵاتیبوون لە پرۆسەیەکی بەردەوامدایە کە پەرەسەندن و نوێبوونەوەی بە خۆیەوەبینیوە. بۆیە لە دەستووری هەموو وڵاتاندا دانیپێدادەنرێت. پێشێلکردنی ئەم مافانە پەیوەندی هاووڵاتی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیدا تێکدەدات و هاووڵاتی خۆی بە کەسێکی نامۆ دەبینێت لە کۆمەڵگادا.

ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی تیۆری شیکارییە، ئامانجەکانی پشت ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەمەبەستی خستنەڕووی مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان لەبەرڕۆشنایی تیۆری ماڕشاڵ، هەروەها شیکاری مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا، لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە کە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان کە بریتین لە: مافە مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پێویستە بەبێ جیاوازی پشتبەستن بە ڕەگەز، نەتەوە، ئایین یان پێگەی کۆمەڵایەتی بپارێزرێن، چونکە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا پێویستن، دەستووری عێراقی فیدراڵ ساڵی (2005) کە لە (144) ماددە پێکهاتووە، تیایدا مافەکانی هاووڵاتیبوون بۆ تەواوی هاووڵاتییانی عێراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەسەرجەم مافە مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەستەبەرکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە دروستی جێبەجێناکرێن، زۆربەی هاووڵاتیان هەست بە پێشێلکردنی مافەکانیان دەکەن.

 

سەرچاوەکان

-بلامی، ریچارد. )1394(. شهروندی. مترجم: بهزادی، عبدالرضا سالار. تهران: انتشارات بصیرت.

-بارلت، جي. ام. (1383).حقوق شهروندی. ترجمه: كارگزاری، جواد. تهران: انتشارات حقوق اساسي.

-خسروی، سارا.(1397). نقش رهبری اخلاقی بر رفتار شهروند سازمانی. مشهد: متخصصان.

- خسروی، حسن.(1398). حقوق شهروندی. تهران: دانشگاه پیام نور.

-دانلی، چک. (1401). حقوق بشر. نظریه ها و رویه ها، ترجمه: طراز کوهی، حسین شریفی. تهران: نشر میزان.

-رحمانی خلیلی، احسان.(1395). سنجش اخلاق شهروندی. تهران: پژوهشگاه فرهنگ هنر و ارتباطات.

- سروستانی، صدیق .(۱۳۷۵). کاربرد تحلیل محتوا در علوم اجتماعی. نامه علوم اجتماعی. دانشگاه تهران. دوره جدید، شماره ۸ زمستان.

-طرازکوهی، حسین شریف.( 1392). شهروند جهانی. تهران: نشر میزان.

-ذکائی. محمد سعید.(1391). آموزش شهروندی و توسعه اجتماعی. تهران : نشر تیسا.

-علی، میثم امید.(1393). رسانه و حقوق شهروندی. مرکز تحقیقات رایانه ای قائمیه اصفهان

-فوزي، سامح. (2007). المواطنة. القاهرة: سلسلة تعلیم حقوق الانسان.

-ڤوت، ریان.( 2004). النسویة و المواطنة. ترجمة: بکر، ایمن. و الشیشکلی، سمر. القاهرة: مجلس الاعلی للثقافة.

-قادر، ئەسرین زرار. )2023(. دامەزراوە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان. هەولێر: چاپخانەی ئازادی.

-قندی، مهدی و پورعزت، اصغر. (1390). اخلاق شهروندی به روایت قرآن و نهج البلاغه. تهران: سلسله انتشارات بنیاد نهج البلاغه.

-کامیار، غلامرضا. (1396). شهر و حقوق شهروندی. تهران: نشر مجد.

- کمال. سعدی،)1997(. یاسا و ماف. هەولێر : چاپخانەی رۆشنبیری.

-کیملیکا، ویل. (1398). شهروندی چند فرهنگی. مترجم: ابراهیم اسکافی. چاپ دوم. تهران: انتشارات شیرازە.

-گرجی، علی اکبر. (1396). مبانی حقوق عمومی. چاپ پنجم. تهران: انتشارات جنگل جاودانە.

-معهد راؤول ويلنبيرغ الحقوق الإنسان والقانون الإنساني ومعهد لاهاي لتدويل القانون العام.(2012). سيادة القانون دليل للسياسيين.

- مهرآیین، مصطفی.(1399). فن بیان شهروندی. تهران: نسل نواندیش.

-ناصر، ابراهیم عبداللە. (2003). المواطنة. عمان: مکتبة الرائد العلمیة.

-Van gunsteren, herman r. (1998). A theory of citizenship. United States of girnerica: west view press.

-Marshall, T.H. and Bottomore, Tom. (1992). Citizenship and social classes, British Library. First published by Pluto Press.

-Marshall,T. H. (1950). Class, Citizenship. and social development. The University of Chicago Press Chicago and London ,Published: the syndics of the Cambridge university press, London Office: Bentley House.

سایت و گۆڤارەکان.

-دەستوری کۆماری عێراقی فیدراڵ.(2005).وەرگیراوە لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێکەوتی (20/8/2024)، وەرگیراوە لە https://iq.parliament.iq/ku/

-رحال، سامية. و شهرزاد، بوني.(2020). أثر ضعف المواطنة و قلق المستقبل في تعزيز الاتجاهات نحو الهجرة السرية لدى الشباب البطال. گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان، پاشکۆی بەرگی 4، ژمارە 25، ص37-46.

- ڕاپۆرتی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی 2024

- یاساکانی پەرلەمانی کوردستان، وەرگیراوە لە بانکی یاسادانان، وەرگیراوە لە https://www.parliament.krd/business/legislation/ لە ڕێکەوتی 5/1/2025

- راگەیێندراوی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ(DHRD).(2017). وەرگیراوە لە سایتی فەرمی سەنتەرەکە، لە https://dhrd.info/2017/10/06 وەرگیراوە لە ڕێکەوتی (5/8/2024).

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2025-10-15

ژمارە

بەش

وەرگیراوە لە تێزی دکتۆرا/لە نامەی ماستەر