ڕۆلی زمانەوانیی پەروەردەیی لە فێربوونی زمانی كوردیدا، قۆناغی بنەڕەتی بە نموونە

توێژەران

  • Amir Muhammad Muhammadamin Department of Kurdish language, College of Education_ Makhmour, Salahaddin University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq.

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjhs.29.5.11

##semicolon##

educational linguistics, learner, language learning, Kurdish language, teaching and competent language teacher.

پوختە

پوختە:

  ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ڕۆلی زمانەوانیی پەروەردەیی لە فێربوونی زمانی كوردیدا، قۆناغی بنەڕەتی بە نموونە)یە، گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە، كە پێویستە زمانی خوێندن لە قۆناغی بنەڕەتیدا لە سەر بنەماكانی زمانەوانیی پەروەردەیی لە سەرجەم بابەتەكان تەنیا بە زمانی كوردی بێت.

  سنووری ئەم توێژینەوەیە قوتابخانەكانی قۆناغی بنەڕەتی (بازنەی یەك و دوو) لەخۆدەگرێت، كە دەكاتە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی، تاكوو شەشەمی بنەڕەتی و كەرستەكانیشی لە چوارچێوەی دیالێكتی ناوەڕاستی زمانی كوردییە و تویژینەوەكە داوادەكات، كە فێرخوازان لە هەرێمی كوردستاندا لە ڕووانگەی زمانەوانیی پەروەردەییەوە، لە قۆناغی بنەڕەتیدا بە تەواوی لە ڕووی خوێندنەوە و نووسینەوە فێری زمانی كوردی بكرێن. هەربۆیە ڕێبازی وەسفیی شیكاری لە بەر ڕۆشنایی بنەماكانی زمانەوانیی پەروەردەیی  پەیڕەوكراوە.

   ناوەڕۆكی ئەم توێژینەوەیە، سەرەڕای هەبوونی پێشەكی و ئەنجام و سەرچاوەكان و پوختەیەك بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، لە دووبەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم باسی هەندێ لایەن لە بنەماكانی زمانەوانیی پەروەردەیی دەكات، كە بابەتەكانی زمان و زمانەوانی، زانستی پەروەردە، سەرهەڵدانی زمانەوانیی پەروەردەیی،  پێناسەی زمانەوانیی پەروەردەیی، گرفت و ئاكارە گرنگەكانی زمانەوانیی پەروەردەیی، پەیوەندیی زمانەوانیی پەروەردەیی بە زانستی ترەوە، زمانی كوردی، وەكوو زمانی نەتەوە، پلان و  پڕۆگرامی خوێندن لەخۆدەگرێت.

  لە بەشی دووەمدا باس لە فێربوونی زمانی كوردی بە پێی بنەماكانی زمانەوانیی پەروەردەیی دەكات، كە لە بابەتەكانی زاراوە و پێناسەی فێربوون، فێركردن و مامۆستای كارامەی زمان، فێرخواز، قۆناغی بنەڕەتی لە هەرێمی كوردستاندا، فێربوونی زمانی كوردی لە قۆناغی بنەڕەتیدا، خوێندن بە زمانی كوردی، دەنگ، پیت و شێوازی نووسینی پیت، بینین و بیستن, گوتن، نووسین، خوێندنەوە و تاقیكردنەوە پێكهاتووە.

سەرچاوەکان

یەكەم: سەرچاوە بە زمانی كوردی:

_ ابومغلی، سمیح (2015) شێوازە نوێیەكانی گوتنەوەی زمان، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئیبراهیم قادر محەمەد، كۆلێژی پەروەردەی بنیات، زانكۆی سەلاحەددین_ هەولێر، چاپی دووەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

_ أمین، وریا عمر (2023) زمانی كوردی لە ئاستی ڕستەسازیدا، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی، ژمارە (551)، چاپخانەی زانكۆی سەلاحەدین_ هەولێر.

_ ڕەزا، سەردار (2006) كورتە چیرۆك بۆ منداڵان، چاپی دووەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەی هەولێر، چاپ و بڵاوكردنەوەی نوسینگەی تەفسیر، هەولێر.

_ سەعید، یوسف شەریف (2011)، زمانەوانی، كۆكردنەوەی: نەریمان خۆشناو، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

_ سەعید، یووسف شەریف (2013) فیركردنی زمانی دایك و ناسنامەی نەتەوە، لە كتێبی: یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماك، بڵاوكراوەی ئەكادیمیای كوردی، ژمارە(200)، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.

_ سورخی، رەحیم قادر (2013) مەترسییەكانی سەر زمانی كوردی وەك (زمانی زگماكی)، لە كتێبی: یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماك، بڵاوكراوەی ئەكادیمیای كوردی، ژمارە(200)، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.

_ حەمەدئەمین، شنۆ عەوڵا (2024) پێزی زمانی دایك لە سیستەمی پەروەردەدا، لە كتێبی (زمانی دایك)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، بەرهەمی دەزگای زمانەوانیی- زانكۆی جیهان.

_ عەلی، تاڵیب حوسێن (2015) دەنگسازی چەند بابەتێكی فۆنۆلۆژی كوردی، چاپی، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

_ عەلی، شێرزاد سەبری و عەبدوللا، عەبدولسەلام نەجمەدین (2011)، زمانڤانیا كارەكی، چاپا ئێكی، چاپخانەیا خانی، دهۆك.

_ فتاح، محمد معروف (2011) زمانەوانی، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی، ژمارە (124)، چاپی سێیەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.

_ كۆیی، كازم (2011) سایەی زانین(هۆنراوە)، چاپخانەی ماردین، هەولێر.

_ لێژنەی زاراوە لە ئەكادیمیای كوردی (2010) ڕاسپاردەكانی كۆنفراسی بەرەو ڕێنووسێكی یەكگرتووی كوردی، چاپی دووەم، بڵاوكراوەی ئەكادیمیای كوردی، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.

_ لێژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردە (2009) سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتیییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.

_ مەمانی، دلڤین سالح سەلیم (2015) كاریگەری ستراتیجیەتا PRTP ب بكارهینانا هۆیەكا دیتن_ بهیستنێ د دەستكەڤتێ قوتابیێن كچ یێن پۆلا حەفتێ بنەڕەتدا د بابەتێ ئەدەبێ كوردیدا و گەشەپێدانا باش خواندنا هۆزانێ ل دەڤ ئەوان، نامەی ماستەر، كولیژا پەروەردا بنیات_ زانكۆیا دهۆك.

_ محمد، دانا تحسین و رسول، عبداللە حسین (2023) ستراتیژییە ڕاستەخۆییە زمانییەكانی فێربوونی زمانی كوردی وەك زمانی دووەم، گۆڤاری ئەكادیمیای كوردی، ژمارە(57)، هەولێر.

_ ناوخۆش، سەلام (2013) زمانی دایك و زاری دایك، لە كتێبی: یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماك، بڵاوكراوەی ئەكادیمیای كوردی، ژمارە(200)، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.

_ وەهبی، تەوفیق (1929) دەستوری زمانی كوردیی، جیزمی یەكەم، دار الطباعة الحديثة, بەغدا.

دووەم: سەرچاوە بە زمانی عەرەبی:

_ اسماعيلي, حافظ و العناتي, وليد احمد (2009)، اسئلة اللغة أسئلة اللسانيات، الطبعة الاولى، دار الامان( الرباط)، منشورات الاختلاف( الجزائر)، الدار العربية للناشرون( بيروت- لبنان).

_ الحلاق, ايمان محمد سعيد حسين (2017) المنهج التواصلي في تعليم اللغات اللغة العربية انموذجا, رسالة ماجستير, كلية الاداب و العلوم, جامعة القطر.

_ الخطيب, أحمد شفيق (2006)، قراءات في علم اللغة، الطبعة الاولى، دار النشر للجامعات، مصر.

_ الخولي, محمد علي (2000) مدخل الى علم اللغة، دار الفلاح للنشر والتوزيع، الاردن.

_ الشمس, خالد حوير (2021) اللسانيات التعليمية: دراسة في المفهوم و التصورات, المجلة الدولية للعلوم الانسانية و الاجتماعية, العدد(26), جامعة ذي قار, العراق.

_ الضامن, حاتم صالح (1989)، علم اللغة، طبع بمطبعة التعليم العالي بالموصل.

_ بشر, كمال (2005) التفكير اللغوي بين القديم والجديد، دار غريب للطباعة والنشر و التوزيع، القاهرة.

_ بن جني, أبي الفتح عثمان (2006) الخصائص ، تحقيق: عبدالحميد هنداوي, المجلد الأول، الناشر دار الحديث، مصر.

_ بوتمر, فتيحة (2022) العلم اللسانية و التعليمية اللغة العربية, الممارسات اللغوية, المجلد (13), العدد (01), جامعة اكلي محند أو لحاج البويرة.

_ جميل, شيرين شادان (2025) فاعلية برنامج متعدد الوسائط قائم على أنماط التعلم الحسي للمفاهيم العلمية و تنمية المهارات الحياتية في مادة الأحياء, ماجستير طرائق التدريس, جامعة صلاح الدين, الطبعة الاولى, دار صفاء للطباعة و النشر و التوزيع, عمان.

_ كرامش, كلير (2010) اللغة والثقافة, ترجمة: أحمد الشيمي, مراجعة: عبد الودود العمراني, الطبعة الاولى, الناشر: وزارة الثقافة والفنون والتراث، قطر.

سێیەم: سەرچاوەی ئینگلیزی:

_ Brown, H., D., (2007), Principles of Language learning and Teaching, Fifth edition ed, New Jersey, Pearson Education.

_ CRYSTAL, D., (1992), An encyclopedic dictionary of language and languages, first published, Blackwell published.

_ Denham, K. and Lobeck, A., (2013) Linguistics for Everyone An Introduction, 2nd edition, WADSWORTH CENGAGE Learning, Printed in the United States.

_ MATTHEWS, P. H., (2011), Oxford, concise dictionary of linguistics, second edition, Oxford university press.

_ Mogapi, M., (2016), Examinations Wash Back Effects: Challenges to the Criterion Referenced Assessment Model, Journal of Education and e-Learning Research, 3(3).

_ Shareef, N. G., (2024), Kurdish EFL Students' Perceptions towards AI- Powered Platforms for Learning English Grammar, ZANCO Journal of Humanity Sciences (ZJHS), Vol. 28 Issue3, ID NO. 1875, pp(321 _ 333).

_ Tosimpak, H., (2022) الفكرة عن علم اللغة التربوي في تعليم اللغة الثانية, Tafhim Al-‘Ilmi: Jurnal Pendidikan dan Pemikiran Islam, Volume 13, ISSN: 2252-4924, e-ISSN, IAIN Palopo.

چوارەم: سەرچاوەی ئینتەرنێت:

_www.alukah.net, 17/3/2021. السيد العربي يوسف, (2016), علم اللغة التطبيقي و تعلمية اللغات, الألوكة.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2025-10-15

ژمارە

بەش

توێژینەوە ڕەسەنەكان