دەرکەوتەکانی فێمینیزم لە ڕۆمانی (سەردەمی گریانی بەڵقیس)ی جەبار جەماڵ غەریب دا.
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.29.3.1##semicolon##
فیمینزم ، ڕۆمان، نایەکسانی، جیاکاریی ڕەگەز و پێست، ژن و ڕۆڵی دایکایەتی.پوختە
ئەم توێژينەوەيە بە ناونیشانی: فێمینیزم لە ڕۆمانی )سەردەمی گریانی بەڵقیس)ی جەبار جەماڵ غەریب دا، هەوڵێکە بۆ دەرخستنى پلەو پایەی ژن لە نێو ڕۆمانەکە، پاشان دەرخستنی تێڕوانینی نووسەر لە بەرگری کردن لە مافەکانی ژن و ئازادیەکانی، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ تێگەیشتن لە فێمینیزم. بۆ ئەم مەبەستەش کارمان لەسەر ڕۆمانی سەردەمی گریانی سەردەمی گریانی بەڵقیس کردووە، کە ئەویش تەنیا دەرخستنی لایەنی فێمینیزمە، بەمەبەستی دەرخستنی لایەنی مێینە لە نێو ڕۆمانەکەدا. ئەوەی جێگای تێڕامانە بەشێوەیەکی گشتی، لە نێو ڕۆمانەکە کێشەی ژن پانتاییەکی فراوانی داگیر کردووە، بەڵام ئەوەی لێرەدا وەکوو کێشە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ئەوەیە، ئەم ڕەنگدانەوەیە بە مەبەستی خستنەڕووی بەشێک لە کلتوری کوردییە لە چەوساندنەوەی ژن، یان نەهێشتنی پیاوسالاری و یەکسانکردنی ژنە لەگەڵ پیاو، یاخود دەرخستنی کلتوری کۆمەڵگای کوردییە لەم بوارەدا؟ زۆرجار ئەم کلتورە زیاتر پیاوی چەوساندووەتەوە لە ئافرەت، بۆیە ئەمە یەکێکە لە کێشەکان ئایا ئەمە کێشەیە یاخود کلتوری کوردی وایە؟ بەرانبەر هەردوو ڕەگەز نەک تەنیا ڕەگەزێک. توێژینەوەکەمان وا دەخوازێت بەسەر دوو تەوەرە دابەش ببێت: لە تەوەرەی یەکەمدا بە شێوەیەکی تیۆری باس لە چیەتی و ڕەوت و شەپۆلەکانی فێمینیزم کراوە، لە تەوەرەی دووەمدا بەشێوەیەکی پڕاکتیکی دەرکەوتەکانی فێمینیزم لە ڕۆمانەکەدا باسکراوە، کە ئەویش هەریەکە لە (ڕۆل و بەهای ژن، پیاو سالاری، ژن وەک خۆشەویست، گرنگیدان بە جوانی و جەستەی ژن، جیاوازی لە وەسفی نێرو مێ، بەرگریکردن لە مافەکانی ژن، یەکسانیی ژن و پیاو، نیشاندانی لاوازی ژن لەبەرانبەر پیاو، ئازاری ژن لە دەست پیاو، ستەمی جنسی)دەگرێتە خۆی پاشان ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان ئامادەکراوە. لە ڕووی میتۆدۆلۆجیی ئەم توێژینەوەیە کارکردنە بە میتۆدی (وەسفی- شیکاری).
سەرچاوەکان
سەرچاوەی کوردی
کتێبەکان
- ئەکرەم، سورێن(٢٠٢٢). فێمینیزم و جێندەرناسی، لە بڵاوکراوەکانی خانەی کولتوور، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ژمارە(٣٩).
- غەریب، جەبار جەمال (٢٠١٨)، سەردەمی گریانی بەڵقیس، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئەندێشە.
- المساعد، نورە فرج (٢٠٠٦)، فێمینیزم فیکر و ڕەوتەکانی، و، عەبدوللا تاهیر بەرزنجی، چاپی یەکەم، چاپخانەی یاد، سلیمانی.
- حەمەلاو، خالید عەبدولکەریم (٢٠١٠)، مەهاباد قەرەداغی لە فێمینیزمەوە تا هیومانیزم، چاپی یەکەم، چاپخانەی دەزگای ئاراس، هەولێر.
- خەلیل، ئیبراهیم مەحمود (٢٠١٧)، ڕەخنەی ئەدەبی نوێ لە لاسایی کردنەوەوە بۆ هەڵوەشانەوەگەرایی، و، محەمەد تاتانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ.
- سالح، کازێوە (٢٠٠٥)، فیمینستناسی و جڤاکی کوردی، چاپی یەکەم، دەزگای ئاراس، هەولێر.
- شاهندە، نوشین (٢٠٠٦)، نیتشەو فێمینیزمی هاوچەرخ، و، محەمەد کریم، چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.
- صالح، سازگار عبدول(٢٠١٩) فێمینیزم و هاوڵاتیبوونی یەکسان، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ.
- عەبدوڵڵا، عەباس ساڵح (٢٠٠٧)، فێمینیزم لە شیعری کوردیدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی.
- فریدمەن، جیەن (١٣٨١)، فێمینیزم، و. فەرشید شەریفی، چاپخانەی کارۆ.
- قطوس، بەسام (٢٠١١)، دەروازەیەک بۆ میتۆدەکانی ڕەخنەی هاوچەرخ، و، محەمەد تاتانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان.
- مەنتک، حەمە (٢٠١٨)، میتۆدەکانی ڕەخنەی ئەدەبی، چاپی یەکەم، دەزگای تەفسیر، هەولێر.نەقشی، رەحمان، کۆمەڵێک بابەت سەبارەت بە فێمینیزم، کۆکردنەوە.
گۆڤارەکان
- تەمیزی، بەکری (٢٠١١)، ڕەخنەی فیمینیستی فەرەنسی، و.فاتمە بوداغی، گۆڤاری ڕامان، ژ١٧٠، چاپخانەی خانی، دهۆک.
- ڕۆبن، گەیل (٢٠١٧) بازرگانیکردن بە ژنان، لە نامیلکەی فێمینیزم، ڕێبازێکی ژیان و سیستەمێک بۆ لێکدانەوە، و. محمد حمە صالح، دۆسیەکانی سەردەم، ژمارە(١٥).
- گۆردن، لیندا (٢٠١٧)، فێمینیزم و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی، لە نامیلکەی( فێمینیزم ڕێبازێکی ژیان و سیستەمێک بۆ لێکدانەوە). وەرگێرانی محمد حمە صالح، دۆسیەکانی سەردەم، ژمارە(١٥).
- جمال، نەوزاد (٢٠١٧) سیمۆن دی بۆڤوار فەیلەسوفێک لە سەرووی ڕەگەزەوە بوونەگەرایەک لە سەرووی بوونەوە، لە نامیلکەی فێمینیزم، پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان، بڵاوکراوەکانی ئایدیا، ژمارە(٢).
- سپیندەر، دەیل (٢٠١٧)، فێمینیزم و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی، لە نامیلکەی( فێمینیزم ڕێبازێکی ژیان و سیستەمێک بۆ لێکدانەوە). وەرگێرانی ئاوات ئەحمەد، دۆسیەکانی سەردەم، ژمارە(١٥).
- عبدول، شاکار(٢٠١٧)، دەروازەیەک بۆ فێمینیزم، لە نامیلکەی فێمینیزم، پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان، بڵاوکراوەکانی ئایدیا، ژمارە(٢)
- نەسوح، علی(٢٠١٧) فێمینیزم لە ڕەخنەی ئەدەبیدا، وەرگێڕانی هاوار محمد، لە نامیلکەی فێمینیزم، پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان، بڵاوکراوەکانی ئایدیا، ژمارە(٢)
فەرهەنگەکان
- ئەسوەد، نەوزاد ئەحمەد (٢٠١١)، فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی، چاپخانەی بینایی، سلێمانی.
- هەمەوەند، حەیدەر(٢٠٢٠)، فەرهەنگی فەلسەفە، چاپی یەکەم، ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، سلێمانی.
پێگەی ئەلیکترۆنی
- حسێن، سابیر، ئەدەبی ئافرەتان، لە گۆشەنیگای ڕەخنەگرانەوە، گۆڤاری بیاڤ، biav.blogsky.com.
سەرچاوی فارسی
پژوهشها
- تربیت، سارا (١٣٨٩)، نقد فیمینیستی بر غزل سیمین بهبانی، فصلنامە علمی پژوهشی زن و فرهنگ، سال دوم، شمارە پنجم، صص٩-١٨.
- رحیمی،سید مهدی و هدی سادات میرزایی (١٣٩٥)، نقد فیمینیستی مجموعە داستان(تهران در بعد از ظهر) مصطفی مستور، یازدهمین همایش بین المللی انجمن ترویج زبان و ادب فارسی، دانشگاە گیلان، صص ١٣٤٤-١٣٦٤.
- کشاورز، خدیجە (١٤٠١)، خونش انتقادی کتاب نقد و نظر : درآمدی بر نظریەهای فیمینیستی، پژوهشنامە انتقادی متون و برنامەهای علوم انسانی، پژوهشها، علوم انسانی و مطالعات فرهنگی-ماە نامە علمی، شمارە اول، صص٣٣٣-٣٥٣.
- صادقی، رضا(د) (١٣٩٢)، راضیە حجار، نقد فیمینیستی رمان (سگ و زمستان بلند) پژوهش ادبی، شمارە (٢٦)، صص٧٣-٩٤.
- مزیجانی، فاطمە (١٣٩٤)، نقد ادبی بر سە آثار (( مرد، آهوی بخت من گزل، جای خالی سلوچ)) احمد دولت آباد، مجموعە مقالەهای دهمین همایش بین المللی ترویج زبان و ادب فارسی، دانشهاە محقق اردبیلی، صص ٥٣١-٥٣٥.
- مرادخانی، صفیە و مریم طالبی(١٣٨٩)، نقد فیمینیستی مجموعە داستان (دختر خانە و ..) آثار فریدە خرمی، زن در فرهنگ و هنر(پژوهش زنان) دورای اول، شمارە (٤)، صص ٥-٢٤.
کتابها
- بیسلی، کریس(١٣٩٧)، چیستی فیمئنیسم درآمدی بر نظریەی فیمینیستی، ترجمە/ محمد رضا زمردی، چاپ ٣، انتشارات : ڕوشنگران و مطالعات زنان، تهران.
- کلیگس، مری (١٣٨٨)، درسنامەی نظریەی ادبی، ترجمە جلال سخنور، نشر اختران، تهران.
- مشیرزادە، حمیرا (١٣٨١)، از جنبش تا نظریە ای اجتماعی : تاریخ دوو قرن فیمینیسم، تهران، پژوفش شیرازە.
- هام مگی، سارا (١٣٨٢)، فرهنگ نظریەهای فیمینیستی، ترجمە/ فیروزە مهاجر و دیگران، تهران نشر توسعە
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##

