ڕۆڵی ڕوسیا و تورکیا لە ململانێی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.28.5.13##semicolon##
وشە سەرەكییەكان: ئەرمینیا، ئازەربایجان، تورکیا، ڕوسیا، ناگۆرنۆ قەرەباغ.پوختە
پوخته
ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ڕوسیا و تورکیا لە ململانێی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ بکات. توێژینەوەکە جگە لە خستنەڕووی پاشخانی مێژوویی و هۆکارەکانی ململانێکە لە نێوان هەردوو دەوڵەتی ئازەربایجان و ئەرمینیادا، ئامانجی ئەوەیە کە ڕۆڵی هەریەکە لە ڕوسیا و تورکیا وەک دوو دەوڵەتی سەرەکی ناوچەیی لە ململانێکەدا ڕوونبکاتەوە. پشت بەست بە بەکارهێنانی میتۆدەکانی (مێژوویی، شیکاری ناوەڕۆک) توێژینەوەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە بەهۆی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە و بوونی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانەوە، هەریەکە لە ڕوسیا و تورکیا ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕن لە ململانێی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا، بەشێوەیەک ڕوسیا لەسەرەتادا زیاتر وەک ناوبژیوانێک ڕەفتاری کردووە و هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو دەوڵەتدا داوە، هەرچەندە پەیوەندییەکانی زیاتر لەگەڵ ئەرمینیا بووە، بەڵام جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و هەوڵەکانی ئەرمینیا بۆ نزیک بوونەوە لە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا؛ گۆڕانی لە هەڵوێستی ڕوسیادا دروستکردووە، بەجۆرێک ڕوسیا لە ئاست دەست بە سەرداگرتنی هەرێمی قەرەباغ لەلایەن ئازەربایجانەوە بێدەنگی هەڵبژارد و ئەوەش بووە مایەیی نیگەرانی ئەرمینیا. هەرچی تورکیایە هەر لەسەرەتاوە لایەنگری ئازەربایجان بووە دژ بە ئەرمینیا، تورکیا لە ململانێکەدا بە کرداری لەڕووی دیپلۆماسیی و سیاسی و سەربازییەوە هاوکار و پاڵپشتی تەواوی ئازەربایجان بووە، کە ئەوەش هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ سەرکەوتنی ئازەربایجان بەسەر ئەرمینیادا لە ململانێیان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ.
سەرچاوەکان
This paper has attempted to analyze the role of Russia and Turkey in the conflict between Armenia and Azerbaijan over the Nagorno-Karabakh region. In addition to presenting the historical background and causes of the conflict between Azerbaijan and Armenia, the study aims to explain the role of Russia and Turkey as two major regional states in the conflict. It explains the historical background of the conflict and the political consequences of it. Based on the use of method (Analytical description), The study concluded that due to the geopolitics of the region and the existence of political and economic interests; Russia and Turkey have played an influential role in the conflict between Armenia and Azerbaijan. Russia has tried to maintain relations with both countries and acted more as a mediator Western country have changed Russia's position, choosing to remain silent about Azerbaijan's annexation of Nagorno-Karabakh, which has caused concern in Armenia. Turkey has been a supporter of Azerbaijan against Armenia from the beginning diplomatically, politically and militarily. This was an important factor in Azerbaijan's victory over Armenia in the conflict over Nagorno-Karabakh.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##

