ڕێبەرێک بۆ توێژەران

- سیاسەتى پێشکەشکردن

ئەو توێژینەوانەى بۆ گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان(ZJHS) دەنێردرێن، پێویستە ناوەرۆکەکەیان ڕەسەن بێ، یان پێداچوونەوە بێ بە توێژینەوەى پێشوو. توێژینەوەى نێردراو و ئەو وەرگێڕانانەى لە خۆشیان دەگرێ، نابێ هەرگیز پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاوکرابنەوە، یان ئێستا هەوڵى بڵاوکردنەوەى بدرێ لە شوێنى دیکە. جێبەجێنەکردنى ئەم ڕێنماییانە وەکو خۆى، دەبێتە هۆى دەمودەست ڕەتکردنەوەى توێژینەوەکە، بەبێ ئەوەى هەڵبسەنگێنرێ.

٢- ڕێکارەکانى هەڵسەنگاندنى توێژینەوە

تەواوى ئەو توێژینەوانەى بە مەبەستى بڵاوکردنەوە بۆ گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان دەنێردرێن، بە وردى و بە پوختى هەڵدەسەنگێنرێن. دەستەى نووسەرانى گۆڤار ڕێکارى هەڵسەنگاندنەکە ڕێکدەخا و دەبێ هەر توێژینەوەیەک بەلایەنى کەم لەلایەن دوو هەڵسەنگێنەرەوە هەڵبسەنگێنرێ و تێبینى لەبارەوە بنووسرێ. دەستەى نووسەرانى گۆڤاریش لەسەر بنەماى ئەو ئەنجامەى هەڵسەنگێنەران بڕیاری لێدەدەن و بۆ ئەندامى پسپۆرى دەستەى نووسەرانیان دەینێرنەوە، بڕیار لەبارەى توێژینەوەکە دەدا. ئەم پرۆسەیە چوار هەفتە دەخایەنێ.

٣- مافى توێژەر

گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان پابەندە بە پاراستنى مافى توێژەر و دڵنیایى دەدا لەبارەى جێبەجێکردنى ڕێساکانى مافى کەسیى (کۆپى ڕایت). توێژینەوەکە لە ZJHS یان لە هەر گۆڤارێکى دیکە بڵاوبکرێتەوە، ئەوا ZJHS پابەندیى بەرزترین بەها ئاکارییەکان و بەرپرسیاریەتی و پابەندییە یاساییەکان دەبێ.

٤- ڕاگەیەنراوى ئاکاریى ZJHS

ZJHS پابەندە بە هەڵسەنگاندنى ورد و پوختى توێژینەوەکە بەپێى پێوەر و بنەما ئاکارییەکانى بڵاوکراوە زانستییەکان. ZJHS پرسى وەرگرتن و کۆپیکردن و ئاماژەنەدان بە سەرچاوە ڕەسەنەکە زۆر بە ڕشتى وەردەگرێ و دەستەى نووسەران هیچ جۆرە نەرمییەک لەبەرانبەر ئەم کارە نانوێنن.

ڕێژەى وەرگرتن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەى ڕەسەن نابێ %٢٠ تێبپەڕێنێ و ناشبێ لە کۆى توێژینەوەکەدا %٥ لە یەک سەرچاوە وەرگیرابێ. هەروەها بەکارهێنانى ژیریی دەستکرد ڕێپێدراوە، بەڵام نابێ لە %١٠ زیاتر بێ.

٥- ئەو خاڵانەى پێویستە لە توێژینەوەدا هەبن:

ناونیشانى توێژینەوەکە (لە ١٦ وشە زیاتر نەبێ)

ناوى توێژەر/ان (ناسناوى زانستی نانووسرێ)

شوێنى کار (ناوى بەشى زانستى، ناوى کۆلێژ، ناوى زانکۆ، ناوى شار، ناوى وڵات)

ئیمێل

بۆ نموونە:

هیمداد عەبدولقەهار موحەممەد

بەشى ئینگلیزى، کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى، زانکۆى سەڵاحەدین، هەولێر- هەرێمى کوردستان/عیراق

Himdad.muhammad@su.edu.krd

  • پێویستە شوێنى ڕێکەوتى ناردن و پەسندى توێژینەوە بە بەتاڵى جێبهێڵدرێ.
  • پوختە (لە ١٥٠ وشە زیاتر نەبێ و ئەم بەشانەى تێدابێ: کۆپلەیەک لەبارەى توێژینەوەکە، کێشەى توێژینەوە، ئامانجەکانى توێژینەوە، ڕێبازى توێژینەوە، کەرستەى توێژینەوە، مشتە، ئامار، گرنگترین ئەنجامەکان)
  • وشەى سەرەکییەکان (٥ وشە زیاتر نەبێ)
  • پێشەکى
  • پێداچوونەوە بە کارەکانى پێشوو/ پاشخانى تیۆرى
  • ڕێبازى توێژینەوە
  • ئەنجامەکان
  • دەرەنجام و پێشنیاز
  • سەرچاوە

٦- شێوازى نووسین

تێبینى: لەکاتى نووسینى توێژینەوەکەتدا چاپتەر فۆرمات بەکارمەهێنە و بۆ ڕێکخستن سوود لە سستەمى ڕیزبەندی ژمارەیی وەربگرە.

٦-١ ڕێکخستنى لاپەڕە

زمانى ئینگلیزى: قەبارەى ئەى فۆڕبێ و ئەم چوارچێوەیەى هەبێ: ٢سم لە سەرەوە، ٢سم لە خوارەوە، ٣سم لاى چەپ و ٢سم لاى ڕاست.

  • زمانى کوردی و عەرەبی: قەبارەى ئەى فۆڕبێ و ئەم چوارچێوەیەى هەبێ: ٢سم لە سەرەوە، ٢سم لە خوارەوە، ٣سم لاى ڕاست و ٢سم لاى چەپ.
  • پێویستە ژمارەدانان بۆ تەوەرەکان لە پێشەکییەوە دەستپێبکا.
  • بۆ سەرەبابەتەکان کەڵک لە ژمارەدانانى ئۆتۆماتیکى وەرمەگرە و خۆت ژمارەکان بنووسە.
  • پێویستە تەواوى توێژینەوەکە بە یەک فایل بنێردرێ و نابێ لەیەک جودابکرێتەوە.
      • مەوداى نێوان پەرەگراف و دێڕەکان پێویستە لەسەر (single) دابنرێ.

٦-٢ فۆنت

  • پوختە:
  • پوختە پێویستە بە هەرسێ زمانى (کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى) بنووسرێ و ناونیشان و ناوى توێژەر/ان و ئیمێل و وشە سەرەکییەکانى تێدابێ.
  • بۆ زمانى ئینگلیزى فۆنتى (Times New Roman) بە قەبارەى (١٠ى بۆڵد-تۆخ) بۆ ناونیشان و بۆ تەواوى پوختەکە هەمان قەبارە بێ تۆخ کردن.
  • بۆ زمانى کوردى فۆنتى (Unikurd Goran) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشان و تەواوى پوختەکە هەمان قەبارە بێ تۆخ کردن.
  • بۆ زمانى عەرەبى فۆنتى (Simplified Arabic) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشان و بۆ تەواوى پوختەکە هەمان قەبارە بێ تۆخ کردن.
  • وشە سەرەکییەکان نابێ لە پێنج وشە پتر بن و هەمان فۆنت و قەبارەى سەرەوەیان بۆ بەکاردێ.
  • ناواخنى توێژینەوە:
  • بۆ زمانى ئینگلیزى فۆنتى (Times New Roman) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشانەکان و بۆ دەقەکەش قەبارەى ١٢ بێ تۆخ کردن.
  • بۆ زمانى کوردى فۆنتى (Unikurd Goran) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشانەکان و هەمان فۆنت و قەبارە ١٢ بۆ دەق بێ تۆخ کردن. بۆ دەستکەوتنى فۆنتەکە کلیک لێرە بکە
  • بۆ زمانى عەرەبى فۆنتى (Simplified Arabic) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشانەکان و هەمان فۆنت و قەبارە ١٢ بۆ دەق بێ تۆخ کردن.
  • لەگەڵ دەستپێکردنى هەموو سەرە پەرەگرافێک، تابێک دابگرە و نابێ سەرەتاى پەرەگراف بە دەربڕینى (و، وە) بۆ زمانى کوردى و (و) بۆ زمانى عەرەبى دەستپێبکا.

٦-٣ خشتە و هێلکاریی و شێوەکان

  • نابێ پانى هیچ خشتە یان شێوەیەک (١٥سم) تێبپەڕێنێ.
  • پێویستە هەموو شێوەکان بە (JPG) بن و وەکو تاکە وێنە پێشکەش بکرێن (نەک چەند پارچەیەک خرابنە پاڵ یەک). بەشە سکانکراوەکان پێویستە زۆر ڕوون بن و کوالێتیان لەوپەڕى بێ.
  • دەبێ هەموو شیعرێک بخرێتە ناو خشتەیەک و هەموو لەتەدێرە شیعرێکیش لە هێلى تایبەت بەخۆى بنووسرێ.
  • هەرگیز (Textbox) و (WordArt) بەکارمەهێنە.

٧- سەرچاوە و وەرگرتن

  • وەرگرتن لە توێژینەوەکانى توێژەر/ان خۆیان نابێ %١٠ کۆی سەرچاوەکانی لیستی سەرچاوەکان تێبپەڕێنێ.
  • پێویستە وەرگرتن و دانانى سەرچاوە بە پێى سستەمى هارڤەرد بێ و نابێ بە پەراوێز بکرێ.
  • سەرچاوەکان پێویستە بەو فۆنت و قەبارە و شێوازە بنووسرێن کە پوختەى توێژینەوەیان پێ دەنووسرێ.
  • تەواوى سەرچاوە بەکارهاتووەکان پێویستە بە ئەلف بێ ڕێکبخرێن:

*كتێب:

ناوی سێەمی نووسەر،ناوی یەكەم و دووەم(ساڵ)،ناونیشان ،دەزگایی چاپ:شوێنی چاپ.

*گۆڤار

: ناوی سێەمی نووسەر،ناوی یەكەم و دووەم،(ساڵ)،"ناونیشانی ووتار"،ناوی گۆڤار،بەرگ(ژمارە) لاپەڕەكان.زیادكردنی بەستەری توێژینەوەكە.

  • پێویستە سەرچاوەکان بەپێى سستەمەکانى وەرگرتنى نێودەوڵەتى (international citation management systems) وەکو (EndNote) و (Mendeley) یان ئامرازى هاوشێوەى ئەمانە بەکاربهێنرێن بۆ دڵنیایى دان و پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانى بڵاوکردنەوە.
  • جەختدەکەینەوە کە وامان پێ پەسندە، لەو توێژینەوەیەى بۆمان دەنێردرێ، بەلایەنى کەم یەکێک لە سەرچاوە کەڵک لێوەرگیراوەکان توێژینەوەیەک بێ کە لە گۆڤارى زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان ZJHS بڵاوکرابێتەوە.

٨- ناردنى توێژینەوە

نابێ ژمارەى لاپەڕەى توێژینەوەکە ٣٠ لاپەڕە تێبپەڕێنێ.

ئەم پێداویستییانە پێویستە لە سیستەمى گۆڤار دابنرێن و هەریەکەیان بە تەنیا و لە فایلێکدا بن:

  • توێژینەوەکە بە تەواوى خرابێتە سەر تێمپلێتى گۆڤار
  • پوختەى توێژینەوەکە بە هەرسێ زمانى (کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى) بەبێ ناو و ناونیشانى توێژەر/ان.
  • کۆپى وێنە و شێوە و نەخشە (ئەگەر هەبوون) هەموویان بخرێنە ناو یەک فایل.
  • ناوى تەواوى توێژەر/ان و ناونیشانیان (زانکۆ، کۆلێژ، بەش) بە هەرسێ زمانەکە، لەگەڵ ئیمێل و ژمارەى تەلەفۆن.
  • هەڵبژاردنى بەرگى توێژینەوەکە (Graphic Abstract) ئەو وێنەی ناو توێژینەوەکە کە لەکاتى بڵاوکردنەوە وەک بەرگ دەربکەوێت.
  • نامەى پێشکەشکردن
  • هەر توێژینەوەیەک بە تەواوى بەپێى ئەم ڕێنماییانە ڕێکنەخرابێ، لە ZJHS کارى لەبارەوە ناکرێ.
  • بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكە بە :

ناونیشان
گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان
کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ
رێگای کەرکوک
هەولێر
هەرێمی کوردستان
عێراق

ئیمەیل: zanco.humanity@su.edu.krd

وێب سایت : https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS

ژمارەی موبایل: 00964 750 776167