geography هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.29.4.6##semicolon##
: كشتوكاڵ، په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ، ڕووبه‌ر، گه‌شه.پوختە
پوخته
گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه به گه‌شه‌ی ئابووری زیادكردنی داهات و ئالوگۆری بارزگانی. ناوچه‌ی توێژینه‌وه خاوه‌ن توانسته گرینگیهكانی جوگرافیه كه له‌باره بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن و په‌ره‌پێدان ، له‌و توێژینه‌وه‌دا جه‌ختكراوه‌ته سه‌ر توانسته سروشتی و مرۆییه‌كان و خاڵه نه‌رێنی و ئه‌رێنیه‌كان له‌هه‌مانكاتدا كه‌موكورتیه‌كان ده‌ستنیشان كراوه بۆ خزمه‌تكردنی بواری په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له‌ناوچه‌كه، كه‌ئه‌مه‌ش له‌چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خراونه‌ته‌ڕوو كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت كراوه به چهمكو زاراوه‌كانی تایبه‌ت به بابه‌تی توێژینه‌وه و ناساندنی پێگه‌ی جوگرافی قه‌زاكه. هه‌رچی ته‌وه‌ری دووه‌م ته‌رخانكراوه به شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی توانسته سروشتیه‌كانی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی كه گرینگرتین توانسته‌كان ده‌ستنیشانكراون بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی ڕووهكی، هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌مه كه تایبه‌ت كراوه به توانسته مرۆیه‌كان كه له‌چه‌ند خالێكی گرینگ تیشكی خراوه‌ته سه‌ر و كۆتا ته‌وه‌ریش پێكهاتووه له نیشانده‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له‌دوو پێوه‌ری سه‌ره‌كی ئاماژه‌ی بۆكراوه له‌ڕێگای پێوانه‌كردنی ڕووبه‌ری چێنراو به‌راورد به‌ڕووبه‌ری گشتی زه‌وی شیاوی كشتوكاڵی، و پێوه‌ری دووه‌م بریتیه له -به‌راوردكردنی ئاستی كه‌مكردن و زیادبوونی رووبه‌ری چێنراوی به‌ربوومه كشتوكاڵیه‌كان، و له‌رێگای مۆدێلی AHP و به‌كارهێنانی هه‌ڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ كشتوكاڵكردن له ده‌رئه‌نجامدا ناوچه‌كه دابه‌شكراوه بۆپێنج ئاستی سه‌ره‌كی. له‌كۆتاییدا توێژینه‌وه به‌چه‌ند ڕاسپاردو ده‌رئه‌نجامێك گه‌یشتووه له گرینكترینیان ئه‌وه‌یه كه توانسته مرۆییه‌كان له ئاست گه‌شه‌ی كشتوكاڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌پێداندا لاوازه و كه‌موكورتی زۆری تیایدا به‌دی ده‌كرێت كه پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی زانستی و پلان و په‌ره‌پێدان هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌م توانسته گرینگه بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن‌و په‌ره‌پێدانه‌كه‌ی
سەرچاوەکان
- أبوبكر، صدرالدین، حمد، جلال جمدأمین،( 2000)، دلیل المحاصیل الزارعیة فی أربیل، ط1.
- غانم، علی غانم أحمد، (2010), المناخ التطبیقي، دار المسيرة للنشر و التوزيع، و ط 1 ،عمان ، الأردن.
- _حداد هاشم یاسین حهمدهمین ، و ولی ، كامه‌ران محمود ، (2011)، ئه‌تله‌سی پارێزگای هه‌ولێر، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی شه‌هاب، هه‌ولێر.
- أبو علي، منصور حمدی، ( 2004)، الجغرافيا الاقتصادية – الجغرافيا الزراعية، داروئل للنشر و التوزیع، عمان.
- الدليمي، آمنة جبار مطر درويش، مقومات التنمیة الزراعیة المستدامة في محافظة الانبار، رسالة ماجستیر، كلیة التربیه للعلوم الانسانیة، جامعة الانبار، الانبار.
- الدلیمی، صبحی أحمد، و عبدالرزاق عبدالسلام عارف،( 2020)، جغرافیة الزراعة، ط1، مطبعة دارأمجد للنشرو توزیع، عمان.
- الدلیمي، محمد دلف أحمد، فواز أحمد موسی، (2009)، جغرافیة التنمیة( مفاهیم، نظریات، تطبیق) ط 2، دار الفرقات للغات، دمشق، سوریا.
- الدليمي، محمد دلف أحمد، و موسی فواز أحمد، ( 2009)، الاتجاهات الحدیثیة في البحث الجغرافي باستخدام ديلفي فى البحوث الجغرافية التطبيقية، مجلة جامعة الانبار ( للعلوم لانسانية ، المجلد4 العدد3.
- سعید، نادیه طلعت،( 2016) الأمكانات الجغرافیة للتنمیة ( السیاحة _ الزراعة) فی حوض نهر رواندز، اطروحة دكتوراة، كلیة الأداب، جامعة صلاح ا‌لدین، أربیل.
- سعید، عودة، (2022)، دور نظم المعلومات الجغرافية في دراسة التنمية المستدامة للأراضي الزراعية -بلدية سيدي داود ولاية بومرداس نموذجا، مجلة العلوم وافاق المعارف، المجلدالثانی، العدد الثانی، الجزائیر.
- الشبانی، مناهل طالب حریجة (2010)، لتحلیل المكانی لإنتاج المحاصیل الحقلیة فی محافظة القادسیة للفترة من 1999- 2008، رسالة ماجستیر، كلیة الاداب، القادسیة.
- المثولثي، الهادی، و أخرون،( 2004)، قاموس الجغرافیا، الدار العربیة للعلوم، بیروت، لبنان.
- وهبی، صالح محمود، (2000)، اصول الجغرافیة الزراعیة ، الطبیعة الاولی، دیمشق، سوریا.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زراره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بهرێوبهڕایهتی سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی،(2023)، به‌شی سیسته‌می زانیاری جوگرافیا، هۆبه‌ی پلاندانان.
- _ چاوپێكه‌وتنی كه‌سی له‌گه‌ڵ به‌رێز نیهاد ئۆمه‌راوه‌یی، له‌رێكه‌وتی8/9/2024. جووتیار له قه‌زای چۆمان.
- نموونه‌ی به‌رزی و نزمی ژماره‌یی به‌كارهێنانی (30m_DEM) پارێزگای هه‌ولێرnternational _elevation_ models www.usgsquads.com /prod_ digita
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زراره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چۆمان،( 2024)، داتای په‌ین كردن و ماده‌ی قڕكه‌ره زیانبه‌خشه‌كان، بڵاونه‌كراوه.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زراره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چۆمان،( 2024)، وێستگه‌ی كه‌شناسی، تۆماری مانگانه‌و ساڵانه‌ی پله‌ی گه‌رمی و دابارین (2010_ 2023).
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، (2024) نه‌خشه‌ی كارگێری هه‌رێمی كوردستان.
-
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلاندانان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری پارێزگای هه‌ولێر،(2024) به‌شی GIS، وێنه‌ی ئاسمانی (Quick bird 10M) قه‌زای چۆمان بڵاونه‌كراوه.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌و و نیشته‌جێكردن، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌و پاراستنی ڕێگاوبانی هه‌ولێر، (2023)، به‌شی پلاندانان و زانیاری ، داتا ڕێگاكانی پارێزگای هه‌ولێر.
-Abedini, M; Ghasemyan, B; Rezaei Mogaddam, M H. ,(2017), Landslide susceptibility mapping in Bijar city, Kurdistan Province, Iran: a comparative study by logistic regression and AHP models. Environmental Earth Sciences; Heidelberg.
-Palcic , Lztok , (2009), Analytical Hierarchy Process as a tool for selecting and evaluating projects, International Journal of Simulation Modelling, p 16-26.
R.W. Saaty, (1980), The analytic hierarchy process—what it is and how it is used , Hill ,New work.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##

