لێکەوتەکانی 'سەماع' لە شیعرەکانی مەولانای ڕۆمی و مەلای جەزیریدا
DOI:
https://doi.org/10.21271/zjhs.29.2.5الملخص
' لێکەوتەکانی 'سەماع' لە شیعرەکانی مەولانای ڕۆمی و مەلای جەزیریدا '
د. سمیە نجیب خلیل
بەشی کیمیا و پترۆکیمیا ، کۆلێژی ئەندازیاری، زانکۆی سەلاحەددین ، ههولێر.
پوختە:
'سەماع' یەکێکە لە خەسڵەتەکانی عیرفانی ئیسلامی، کە لە ئێستادا بە خەسڵەتی دیاری عیرفانی مەولانا هەژماردەکرێت. ئەم زاراوەیە لە بواری عیرفاندا لە مانا فەرهەنگییەکەی تێی پەڕاندوە و پانتاییەکی فراوانی لەخۆگرتووە؛ کە گوزارشتە لەو هەڵچوونە دەروونییە پڕ جەزبە و جۆش و خرۆشەی کە هاوکات جووڵەی جەستەی تایبەتیشی لەگەڵدایە.
گرنگترین خەسڵەتی عیرفانی مەولانا لە دیوانی شەمسدا 'سەماع' ە چونکە ئەو پێی وایە سەمای مەستانە باشترین ڕێگەیە بۆ درککردنی حەقیقەت و کامل بوونی مرۆڤ و لە کۆتاییشدا گەیشتن بە حەق. ئەم ڕوانگەیەی مەولانا بەخێرایی لە جیهانی عیرفانی ئیسلامیدا تەشەنەیکرد و پەیڕەوانی زۆری لێکەوتەوە. 'مەلای جزیری'یش وەکو یەک لە دیارترین میراتگرانی ڕێبازە عاشقانە و مەستانەکەی مەولانا، بابەتی سەماع' لە دیوانەکەی بەگشتی و لە قەسیدەی ' رەقصی مەستانە' و'چ داوەتە' دا بەتایبەت ڕەنگی داوەتەوە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدرێت چۆنیەتی ئەو ڕەنگدانەوە و کاریگەرییە بخرێتە ڕوو.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکهاتوە : لە تەوەرەی یەکەمدا باس لە چەمک و ناساندنی زاراوەی 'سەماع' بەگشتی و لە عیرفانی ئیسلامی بەتایبەت دەکرێت، هەروەها ئاماژە بە بۆچوونی دیارترین سۆفی و عاریفانی ئیسلامی دەکرێت لەوبارەیەوە. دواتر باس لە مەرج و نەریتەکانی کۆڕی سەماع و جۆر و پەیوەندیەکانییشی دەکرێت. لەتەوەرەی دووەمیشدا بە پشت بەستن بە نموونەی شیعری ڕوانگەی هەریەک لە مەولانای ڕۆمی و مەلای جەزیری وەکو دوو دیارترین عارفی ئەم بوارە دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە، لە کۆتایشدا گرنگترین ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان دەخرێنە ڕوو.
کلیلە وشەکان:
سەماع، مەولانای ڕۆمی، مەلای جزیری، قەسیدەی 'رەقصی مەستانە، قەسیدەی چ داوەتە.
المراجع
سەرچاوەکان بەزمانی کوردی:
- خەزنەدار، دکتۆر مارف(٢٠٠٢) مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی٢، چا١، ئاراس، هەولێر.
- خودادادی، دکتۆر مەحەمەدی (٢٠١٦) عیرفانی شەمسی تەبرێزی، و/ یاسین نادر ڕەحمان، چا١، سلێمانی.
-جەزیری، شێخ ئەحمەد (١٣٩٣) دیوانی شیعرهەژار شەرحی کردووە، پانیز.
- سەجاددی، عەلائەددین(١٩٥٢) مێژووی ئەدەبی کوردی، چاپخانەو شوێنی چاپ نادیارە.
- سروش، دکتۆر عەبدولکەریم( ٢٠١٦) ، ئایینناسی مەولانا، و/ موسعەب ئەدهەم، ئەندێشە، سلێمانی.
- سورەوەردی،عومەر(٢٠٢١)، عەوارفی مەعارف، وەرگێڕانی: هۆشەنگ شێخ محەمەد یوسف،چاپی یەکەم، ناوەندی فێربوون.
- شکار، د.سەبوور عەبدولکەریم، جەمکی ژیان و مردن لە شیعری مەولەوی و مەولانای ڕۆمیدا، چا١، غەزەلنوس، تاران.
- شوان، ابراهیم احمد (٢٠١٤) سۆفیگەری 'شیعری ئایینی و سۆفیگەری لە شیعرە کوردییەکانی مەحویدا'، چا٢، هێڤی، هەولێر.
-ڕەسووڵ، پرۆفیسۆرد.عیزەدین مستەفا(١٩٩٠) مەلای جەزیری شتێک لەبارەی ژیان و بەرهەمی، چا زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر.
......................(٢٠١٢) مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی١، سلێمانی.
- کەسنەزانی و بەرزنجی، بوشرا ود.سەباح (٢٠٢٣) فەرهەنگی پیران سەبارەت بە زاراوەی تەسەوف و عیرفانی، سەردەم، سلێمانی.
- مەلا، د. ئەحمەدی (٢٠١٣) مەحوی لە نێوان زاهیرییەت و باتینییەت و سەرچاوەکانی عیشق و وێنەی مەعشوقدا، ڕۆژهەڵات، هەولێر.
- محەمەد و کوێخا محەمەد، د.دارا حەمید و ئیبراهیم (٢٠١٤) توێژینەوەکانی کۆنفراسی زانستی تەسەوف، چا١، کارۆ، کەرکووک.
- وەسمان، محەمەد (٢٠١٤) فەلسەفەی سۆفیگەری لای ئیمامی عەزالی ، بن عەرەبی، مەولانای ڕۆمی، چا٢، ئاوێر، هەولێر
سەرچاوەکان بەزمانی فارسی (منابع):
- امین،زیبز اصفی (١٣٩٠) رقص سماع/رقص عشق، شعر نو/ ادبی و هونری، شمارە١١ سال ٩
- انصاری، خواجە عبدللە (١٣٨٨) صد میدان، بررسی، تصحیح متن توضیحات و فهرستها از سهیلا موسوی سیرجانی، چ٣، زوار، تهران.
- باخرزی، ابوالمفاخر یحیی(١٣٥٨) اوراد الاحباب و فصوص الاداب، بکوشش ایرج افشار، تهران.
- پور جوادی، نصرللە (١٣٩٣) زبان حال در عرفان و ادبیات پارسی، نشر نو، تهران.
- تبریزی، شمس (١٣٦٩) مقالات با مقدمە و حواشی محمد علی موحد، خوارزمی، تهران.
- حلبی، علی اصغر(١٣٨٣) جلاوەهای عرفان و چهرەهای عارفان، چ١، قطرە، تهران.
- حیدرخانی، حسین (١٣٧٦) سماع عارفان، چ١، سنائی، تهران.
- خیرابادی، عباس (١٣٨٥) پرواز از برج معنای سماع، مجلە ادبیات فارسی – دانشگاه ازاد مشهد- بهار، شمارە٩.
- چیتیک، ویلیام (١٣٨٨) درامدی بر عرفان و تصوف اسلامی، ترجمە پروین جلیل، ١، حکمت، تهران.
- رجایی، احمد علی (١٣٤٠) فرهنگ اشعار حافض، زوار، تهران.
- روحانی نژاد، حسین (١٣٨٨) مواجید عرفانی، چ٢، فرهنگ و اندیشەی اسلامی.
- زرین کوب، عبدالحسین(١٣٦٤) سر نی، چ١، علمی، تهران.
- ............،............. (١٣٧٦) سماع عارفان، چ١، سنائی، تهران.
- ...........،............. (١٣٨٦) بحر در کوزە، چ١٢، علمی، تهران.
- ...........،.............. (١٣٨٧) ارزش میراث صوفیە، چ١٣، امیر کبیر، تهران.
- زمانی، کریم (١٣٨٧) شرح جامع مثنوی، چ١٦، علمی، تهران.
- سجادی، دکتر سید جعفر ( ١٣٧٠) فرهنگ اصطلاحات و تعبیرات عرفانی، طهوری، تهران.
- سجادی ضیاء الدین (١٣٧٢) مقدمەی بر عرفان و تصوف، سمت، تهران.
- ......................(١٣٨١) فرهنگ اصطلاحات و تعبیرات عرفانی، چ٦، ضهوری، تهران.
- ................... (١٣٨٤) عوارف المعارف، ترجمە: ابو منصور بن عبدالمؤمن اصفهانی، چ٢، علمی و فرهنگی، تهران.
- سرامی، قدمعلی(١٣٨٤) از خاک تا افلاک(سیری در سروده های مولانا جلال الدین) ، چاپ دوم، تهران، انتشارات ترفند.
- شفیع کدکنی، محمد رضا (١٣٨٨) انسوی حرف و صوت(انگیزەی اسرار التوحید)، چا٣، سخن، تهران.
- شوالیە، ژان و دیگران (١٣٨٨) فرهنگ نمادها، ترجمە: سودابە فضایلی، ج٣، چ٢، جیحون، تهران.
- غزالی، محمد (١٣٧٤)، ج٢،
- ............... (١٣٧٥) کیمیای سعادت، بە تصحیح حسین خویوجم، چ٧، علمی فرهنگی، تهران.
- ................ (١٣٨٦) احیا علوم الدین، ج٢، مترجم: محمد خوارزمی، علمی فرهنگی، تهران.
- کاشانی، عزالدین محمود (١٣٨٩) مصباح الهدایە و مفتاح الکفایە، بە تصحیح استاد علامە جلال الدین همایی، ج١، زوار، تهران.
- کزازی، میرسید جلال الدین (١٣٨٨) از گونەی دیگر، چ٣، مرکز، تهران.
- معین، محمد (١٣٩٠) فرهنگ فارسی، چهار جلدی، چ٣، دبیر و بهزاد، تهران.
- مصطفی و سید مهدی، ملک پائین و رحیمی(١٣٩١) جایگاه سماع در امهات متون عرفانی تا قرن پنجم، نشریە ادبیات عرفانی، پاییز و زمستان، شمارە٧، علمی پژوهشی isc
- مولوی، جلال الدین (١٣٨٦) کلیات شمس تبریزی، ج٣، نشر تلوع.
- ..................... (١٣٨٠) مثنوی معنوی، تصحیح: رینولد نیکلسون، ج٤، پیمان، تهران.
- محمد بن منور(١٣٧١) اسرار توحید فی مقامات شیخ ابی سعید، اگاه، تهران.
- نصرتی و عربی، عبدللە و فرشاد (١٣٩١) سماع در مثنوی معنوی و اللمع سراج، نشریە عرفانیات در ادب فارسی، تابستان، شمارە ١١، علمی پژوهش isc
- نوربخش، جواد(١٣٧٢) اصتلاحات تصوف، ج١، چ٣، مؤلف، تهران.
- هجویری، ابو حسن علی بن عثمان (١٣٨٦) کشف المحجوب، تصحیح دکتر محمود عابدی، چ٣، سروش، تهران.
- همایی، جلال الدین(١٣٦٣) مولوی نامه، چاپ دوم، تهران، انتشارات آگاه.
- یوسف پور، محمد کاضم (١٣٨٠) نقد صوفی، بررسی انتقادی تاریخ تصوف با تکیە بر اقوال صوفیان تا قرن هفتم هجری، روز نە، تهران.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2025 Sumaya Negeeb Khalil

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution 4.0 International License.

