ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا: یاساکانی تایبەت وەک نموونە

توێژەران

  • پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ضوان شریف صالح بەشی یاسا، فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان – عێراق https://orcid.org/0000-0001-6053-917X
  • پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر محسن شریف صالح کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەولێر، هەرێمی کوردستان – عێراق

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjlp.22.sp.12

پوختە

لە دەستوری هەمیشەیی عراقی ساڵی ٢٠٠٥ دا هاتووە کە عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و ڕژێمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی)یە و دان دەنرێت بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی. ئەم سیستەمەش وای کردووە کە هەر یەک لە دەسەڵاتی فیدراڵی (ناوەندی) و هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و ڕاپەراندن و دادوەری. کاری سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمان)ی عێراق دانانی یاسا فیدراڵیەکانە؛ بە هەمان شێوە پەرلەمانی کوردستانیش مافی دانانی یاسا و هەموارکردنەوەی یاسا فیدراڵیەکانی هەیە، جگە لەو بابەتانەی لە سنووری دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵین. کێشەی ئەم توێژینەوەیە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە چەندین یاسا هەن لە عێراقدا کاریان پێدەکرا و بەرکاربوون، بەڵام دواتر لە لایان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەرچوواندنی یاسای نوێ، هەڵوەشێنرانەوە؛ سەرەرای هەڵوەشاندنەوەیان، بە بیانوی دەرنەکردنی یاسای بەرکارکردن و پیادەکردن بۆ یاسا نوێیەکان، لە هەرێمی کوردستاندا هەر کار بەو یاسا هەڵوەشێنراوانە دەکرێت. بۆیە ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی ڕادەی ڕەوایەتی کارپێکردنی ئەو یاسا عێراقیانەن کە لە لایان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشینراون بەڵام لە هەرێمی کوردستان هەر بەرکارن و هەروەها خستنەرووی هەندێک لە یاسا تایبەتەکانی پەیوەندیدارە  بەم بابەتە. بە گرتنەبەری میتۆدی شیکاری و مەیدانی گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە بڕگە و مادە دەستورییە پەیوەندیدارەکان بە بابەتی توێژینەوەکەمان روون نین و بە تەواوەتی ئەم کێشەیەیان چارەسەر نەکردووە، هەربۆیەش لە رووی پراکتیزەکردنەوە ناکۆکی یاسایی و فقهی دروست بووە کە هەرێمی کوردستان ڕەوایەتی دەدات بە کارپێکردنی یاسا هەڵوەشاوەکان، بەلام لە لایەکی دیکە دەسەڵاتە فیدڕالیەکانی عێراق ڕەوایەتیان پێ نادەن و داوای کارپێکردن بە یاسا نوێیەکان دەکەن کە تا ڕادەیەک لە رووی لۆجیک و دەستور بە دروستتری دەبینین. 

سەرچاوەکان

یەکەم: سەرچاوەکان بە زمانی کوردی (چاوپێکەوتنە کەسییەکان)

پ. د. اسماعیل نامیق حسین (٢٠٢٤)، مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ٢٠/١/٢٠٢٤.

پ. د. رزگار محمد قادر (٢٠٢٤)، سەرۆکی گروپی یاسایی لە ئۆفیسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ٨/١/٢٠٢٤.

پ.ی.د. سۆران علی(٢٠٢٤)، پسپۆری یاسای دەستوری، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ١/١/٢٠٢٤.

پ. د. سەرهەنگ حمید بەرزنجی(٢٠٢٤)، مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ١٧/١/٢٠٢٤.

پ. د. شورش حسن عمر(٢٠٢٤)، مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ٣/١/٢٠٢٤.

پ. د. عبداللە فاضل حامد(٢٠٢٣)، مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی دهۆک، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ٢٦/١٢/٢٠٢٣.

پ. د. علی عادل(٢٠٢٤)، سەرۆکی ناوەندی ڕاوێژی یاسایی و ستراتیژی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ٦/١/٢٠٢٤.

پ. د. هیوا حیدری(٢٠٢٤)، راوێژکار لە ئەنجومەنی شورا، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ٢٠/١/٢٠٢٤.

پ.ی.د. ئالان بهاءالدین عبداللە (٢٠٢٤)، مامۆستا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین، چاوپێکەوتنی توێژەران بە شێوەی ئۆنلاین سەبارەت بە: ڕەوایەتی کارپێکردنی یاسا عێراقییە هەڵوەشێنراوەکان لە هەرێمی کوردستاندا، لە رێکەوتی: ١١/١/٢٠٢٤.

دووەم: سەرچاوەکان بە زمانی عەرەبی (البحوث الجامعية)

الدکتور سرهنک حمید البرزنجي، التحدیات الناجمة عن عدم وجود تشریعات موحدة متکاملة بین اقلیم کوردستان و الحکومة الاتحادیة، بحث منشور في مجلة القانون و السیاسـة، السنة الثانية عشرة ، العدد (١٥)، ٢٠١٤.

أ. م.د. هادی مسلم یونس شنگالی، نفاذ التشریعات العراقیة في إقلیم کوردستان: الإشکالات و الحلول، بحث منشور في مجلة العقد الاجتماعي، عدد خاص، ٢٠٢١.

سێیەم: تەشریعەکان

دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥

یاسای کار ژمارە (٧١) ی ساڵی ١٩٨٧

یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو

یاسای کار ژمارە (٣٧) ی ساڵی ٢٠١٥

یاسای ژمارە (١٧)ی ساڵی ٢٠١٩ی هەمواری یاسای کۆمپانیاکانی ژمارە (٢١)ی ساڵی ١٩٩٧

بڕیاری ژمارە (١١)ی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی ساڵی ١٩٩٢

پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی ساڵی ٢٠١٨ی هەموارکراو

چوارەم: بڕیارەکانی دادگای ئیتیحادی عێراقی و رایەکانی ئەنجوومەنی شۆرای هەرێم:

بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی، ژمارە: ٢١٢/اتحادیة/٢٠٢٢، دەرچووە لە رێکەوتی ٢٣/١١/٢٠٢٢، بەردەستە لە: < https://www.iraqfsc.iq/krarid/212_fed_2022.pdf > سەردانکراوە لە: ١٠/١/٢٠٢٤.

بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی، ژمارە: ٢٣٠/اتحادیة/٢٠٢٢، دەرچووە لە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢، بەردەستە لە: < https://www.iraqfsc.iq/krarid/230_fed_2022.pdf > سەردانکراوە لە: ٢/١/٢٠٢٤.

بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی، ژمارە: ١٧٨/اتحادیة/٢٠٢٣، دەرچووە لە رێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٣، بەردەستە لە: < https://www.iraqfsc.iq/krarid/178_fed_2023.pdf > سەردانکراوە لە: ٢/١/٢٠٢٤.

رای دەستەی گشتی ئەنجوومەنی شۆرای هەرێم، نووسراوی ژمارە 36/2011 ی دەرچوو لە 1١/1٠/2011.

رای دەستەی گشتی ئەنجوومەنی شۆرای هەرێم، نووسراوی ژمارە 3٥/201٢ ی دەرچوو لە ٢٥/٣/2011.

رای دەستەی گشتی ئەنجوومەنی شۆرای هەرێم، نووسراوی ژمارە ٤٠/201٣ ی دەرچوو لە ٢٣/١٢/201٣.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-30

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ژمارە

بەش

Articles