پێشکەشکردنەکان
داواکارییەکان بۆ پێشکەشکردن
وەک بەشێک لە پرۆسەی پێشکەشکردن، توێژەران دەبێت وردبینی لە پێشکەشکردنەکانیاندا بکەن. چونکە پێشکەشکردنەکە لەوانەیە بۆ توێژەر بگەڕێندرێتەوە لە ئەگەری کەموکوڕی و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان.- بابهته نێردراوهكان نابێت پێشتر بڵاوكرابێتنهوه له گۆڤارێكی دیكه بۆ ئهم مهبهسته یان دهبێت ڕوونكردنهوهیهك له كۆمێنتدا به به ههڵهچن بدرێت.
- فایلی نێردراو، فایلێكی كراوهی ئۆفیسه، مایكۆسۆفت ۆرد یان فایلی ئاڕ تی ئێفی دۆكیۆمێنت.
- لە هەرشوێنێکی پێویست لە نوسراوەکە لینک بۆ بەدواداچون داندراوە.
- دەقی نوسینەکە تاک بۆشاییە؛ فۆنتی ١٢ بەکاردەهێنێت؛ خەتی لار پەیڕەودەکات، نەک هێڵ بەژێرداهێنان (جگە لە ناونیشانی بەستەر و وێبسایتەکان): و هەموو وێنەکان، ژمارەکان و خشتەکات لە ناو دەقەکەدا لە شوێنی گونجاو دادەندرێن، نەک لە کۆتاییدا.
- دەقەکە پەیوەستە بە مەرج و داکارییەکانی شێوازی و لیستی سەرچاوەکانەوە کە لەناو پەیڕەوی نوسەر (دانەر) داندراوە).
ڕێنمایی بۆ توێژەر
مەرج و ڕێنماییەکانی بڵاوکردنەوە لە گۆڤاری منارە بۆ لێکۆڵینەوە ئاینییەکان
گۆڤاری لێکۆڵینەوە ئاینییەکان گۆڤارێکی تایبەتمەندی زانستی نیوە ساڵانەیە کە لەلایەن هاوتاکانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، ولەلایەن زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان دەردەچێت. گۆڤارێکی چاپکراو و ئەلیکترۆنییە. و ژمارەی نێودەولەتی (eISSN) و (pISSN) دەبێت وهەروەها گوگڵ سکوڵەری (Google Scholar) تایبەت بە خۆی دەبێت وخاوەنی ناسێنەری شتە دیجیتاڵییەکانە (DOI) و دەستگەیشتن پێی کراوەیە (Open Access Journal) لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی گۆڤارەکانی زانکۆی سەلاحەدین، لەو ناونیشانە ئەلیکترۆنیە ((www.zancojournals.su.edu.krd
ئەم گۆڤارە گرنگی بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئەکادیمی تۆکمە (رصین) دەدات لە بابەتەکانی زانستە ئیسلامیەکان لە گشت بوارەکان، وە هەروەها گرنگی بە لێکۆلینەوەو ڕاستاندنی دەستنووسە ئیسلامیەکان دەدات، ولێکۆڵینەوە نێوەندیەکانی وەک زمانی عەرەبی، ولۆجیک ومێژوو وفەلسەفە و ئابووری و یاساو ڕامیاری وهتد بەگرنگ دەزانێت لەو بوارانەی کە تیشک دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە خزمەت بە زانستە ئیسلامییەکان دەکات، سەرباری ئەو زانست وئایینانەی کە لەتەک زانستە ئیسلامییەکاندا توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت وبەراوردی پێ دەکرێن.
هەوڵدەدات بە پێی توانا بە لایەنی کەم رێژەی لە ٥٪ لە توێژینەوەکانی نێودەوڵەتی بن. و بە هەمان رێژە یان زیاتر لێوەرگرتنی (Citation) هەبێت ومێتا داتای (Meta Data) تایبەت بە خۆی دەبێت لە ماڵپەری گۆڤارەکەی بەشێک بۆ (Indexing) و (Metrics) تەرخان دەکرێت.
مەرجەکانی بڵاوکردنەوە لەم گۆڤارەدا
- بابەتی توێژینەوەکە دەبێت ئەکادیمی، زانستی وهەڵسەنگاندنی بۆ کرابێت ولەبواری پسپۆڕی زانستە ئیسلامییەکان، توێژینەوەی نێوان زانستەکان، یان زانستە سەریەککەوتووەکانی تر بێت کە پەیوەندییان بە زانستە ئیسلامییەکانەوە هەیە یان بەراوردکارییان لەگەڵدا دەکرێت.
- نابێت ئەو توێژینەوەی پێشکەشی گۆڤارەکە دەکرێت، پێشکەش بە دامەزراوە یان گۆڤارێکی تر کرابێت بۆ بڵاوکردنەوە چ بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت؛ یان چاپی کاغەز بێت.
- - توێژینەوەی بابەتی زانستی ئەکادیمی کە پێشکەشی گۆڤار دەکرێت دەبێت بنەما و ڕێساکانی پەسەندکراو بە گشتی لە نووسینی توێژینەوە زانستییەکان لەبەرچاو بگرێت.
- پێشکەشکردن دەبێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی گۆڤارەکەوە بێت یان هەر میکانیزمێکی تر کە لەلایەن ئیدارەی گۆڤارەکەوە دیاری کراوە، کە دەستەی سەرنوسەری گۆڤارەکە نوێنەرایەتی دەکات، بەپێی رێبەری نووسەر ( Author Guidelines) کە لەلایەن گۆڤارەکەوە دەرچووە.
- نابێت توێژینەوەکە لە (11 هەزار) وشە زیاتر بێت، بە گشت پێکهاتەکانیەوە وەک پەڕاوێز، لیستی سەرچاوە، ، خشتە، و پاشکۆ ...وهتد.
- فایلی ئەپلیکەیشنەکە دەبێت بە یەکێک لەم فۆرماتانە بێت وەک مایکرۆسۆفت وۆرد وهاوشێوەکانی.
- سەرچاوە و پەراوێزەکان دەبێت هاوشێوەی شێوازی پەراوێزو لیستی سەرچاوەی شیکاگۆ بێت، بەپێی رێبەری نووسەر کە لەلایەن ئەم گۆڤارە دەرچووە.
- توێژەر پابەندە بە پێشکەشکردنی پوختەیەک بە سێ زمان کە لە 200 وشە زیاتر نەبێت، لەگەڵ وشەی سەرەکی، کە لە چوار وشە کەمتر نەبێت.
- توێژەر پابەندە بە پێشکەشکردنی ناونیشانی توێژینەوەکە، ناوی توێژەر/توێژەرەکان، شوێنی کارەکەی، و بڕوانامەی ئەکادیمی و نازناوی زانستی خۆی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، و ئینگلیزی تێدابێت.
- پێشکەشکردنی توێژینەوەی هاوبەش لەسەر داوای هاوبەشی توێژەرانە، بە پێچەوانەوە گۆڤارەکە هیچ بەرپرسیارێتییەکی یاسایی لەم بارەوە هەڵناگرێت.
- توێژینەوەکە لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە دەنێردرێت کە لە لایەن گۆڤارەوە پەسەند کراوە بە میکانزمێک بۆ ئەو شوێنەی بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە.
- توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆرانی تایبەتمەندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی هەڵسەنگاندنی زانستییان بۆ دەکرێت بە بەکارهێنانی شێوازی هەڵسەنگاندنی دوو هاوەڵی (Double Blind) نهێنی.
- توێژینەوەکە پێش بڵاوکردنەوە لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی پەسەندکراوەوە بەڕەچاوی ستانداردی دیاریکراو پێشوەختە بە رێکاری پلاگیارزم تێدەپەرێت کە رێژەکەی لە ٢٠٪ زیاتر نەبێت.
- دەقی توێژینەوەکە پابەند دەبێت بەو پێداویستییە تایبەت و فۆرم و شێوازانەی کە لە ڕێنماییەکانی بڵاوکردنەوە و ڕێبەری نووسەری گۆڤارەکەدا هاتووە.
- لە سەر توێژەر پێویستە توێژینەوەکەی لە سەر قالبی (Template) دیاریکراوی گۆڤار دابنێت بە پێچەوانەوە گۆڤار مافی رەتکردنەوەی دەپارێزێت.
- پێویستە توێژەر پێش پەسندی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەی رەچاوی ئیتیکی (Ethics) گۆڤار بکات و بە نووسراو پابەندی خۆی دووپاتبکاتەوە.
- گۆڤار پابەند نییە بە گەڕاندنەوەی توێژینەوەی قبوڵنەکراو بۆ بڵاوکردنەوە.
- لە حاڵەتەکانی ڕەتکردنەوەی توێژینەوەدا، گۆڤار پابەند نییە بە خستنەڕووی هۆکاری ڕەتکردنەوەی توێژینەوەکە.
- لە ئەگەری پابەندنەبوون بە یاساکانی بڵاوکردنەوە یان چاکسازییەکانی هەڵسەنگێنەران، گۆڤار بە مافی خۆی دەزانێت بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە ڕەت بکاتەوە.
- هەموو ئەو بیرۆکانەی لە توێژینەوەکەدا هاتوون، گوزارشت لە بۆچوونی نووسەرانی خۆیان دەکەن، ئەم گۆڤارە هیچ بەرپرسیارێتییەک لەم بارەیەوە هەڵناگرێت.
- گۆڤار مافەکانی پەیوەست بە بڵاوکردنەوە و وەرگێڕانی ئەو توێژینەوانەی کە وەرگیراون بۆ بڵاوکردنەوە بە شێوەی کاغەز و ئەلیکترۆنی بۆ خۆی دەپارێزێت.
رێبەری نووسەر (Author Guidelines)
ڕێنماییەکانی بڵاوکردنەوە لە گۆڤاری لێکۆڵینەوە ئاینییەکان
ڕێساکانی وەرگرتن
ئەو توێژینەوەیەی کە پێشکەش بە گۆڤاری لێکۆڵینەوە ئاینییەکان دەکرێت دەبێت بە وریاییەوە بێت، و بەو پێیەش توێژینەوە زانستییە ئەکادیمییەکان کە پێشتر لەشوێنیتر بڵاوکراونەتەوە یان پێشکەشکراون بۆ بڵاوکردنەوە وەرناگیرێن، وهەر سەرپێچییەک سەبارەت بەم رێسایانە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی دەستبەجێی توێژینەوەکە بەبێ هیچ پێداچوونەوەیەکی پێشوەختە.
٢- ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندن:
هەر توێژینەوەیەک پێشکەشی ئەم گۆڤارە بکرێت، دەکەوێتە ژێر پرۆسەی هەڵسەنگاندنی نهێنی لەلایەن پسپۆڕانی زانستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی متمانەپێکراوەوە، کە بەپێی میکانیزمی تایبەت لەڕێگەی کۆبوونەوەی دەستەی سەرنوسەری گۆڤارەکەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت، کە دانیشتنە ئاساییەکانیان لە دوو هەفتە جارێکدا یەکجار بەڕێوەدەچێت، سەرەتا هەڵسەنگاندنی سەرەتایی توێژینەوە پێشکەشکراوەکە بڕیار دەدرێت، و دواتر دوو هەڵسەنگێنەری زانستی لێهاتوو بە نهێنی بۆ هەر توێژینەوەیەک دیاری دەکرێن. لەسەر بنەمای بۆچوونی هەڵسەنگێنەران، توێژەر لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکە ئاگادار دەکرێتەوە و چل ڕۆژ وەک کاتی پێویست بۆ ئەم مەبەستە دیاری دەکرێت. لە ئەگەری ناکۆکی نێوان هەڵسەنگێنەرانی نهێنی، هەڵسەنگێنەری سێیەم هەڵدەبژێردرێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بڕیارەی کە دراوە سەبارەت بە قبوڵکردنی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە پێشکەشکراوەکە، یان نا.
٣- مافی توێژەر:
گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە ئیسلامیەکان مافی کۆپیکردنی پارێزراوە، و داوا لە توێژەر دەکات ڕێز لە مافی گۆڤارەکە بگرێت بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی وبە شێوەی کاغەز. ئەگەر بیەوێت توێژینەوەکانی لە شوێنێکی تر بڵاوبکاتەوە، پێویستە پێشوەختە مۆڵەتی ئەم گۆڤارە وەربگرێت.
4- دەستڕاگەیشتن بە گۆڤار خۆڕایی دەبێت (Open Access Journal): گۆڤاری لێکۆڵینەوە ئاینییەکان توێژینەوە و بابەتی تایبەتمەند لە زانستە ئیسلامییەکان لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە، هەروەها کۆمەڵێک زانست و لقە جیاوازەکانی فیقه و عەقیدە و پەروەردە دەگرێتەوە. هەر توێژینەوەیەکی بابەت کە لە گۆڤارەکەدا بڵاوبکرێتەوە، ناسێنەری شتە دیجیتاڵییەکانی (DOI) هەیە و ئازادە لە ڕێگەی ماڵپەڕی تایبەت بە گۆڤارەکانی زانکۆ لە چوارچێوەی (: (www.zancojournals.su.edu.krdهەوڵدەدات بە لایەنی کەم رێژەی لە ٥٪ لە توێژینەوەکانی نێودەوڵەتی بن. و بە هەمان رێژە یان زیاتر لێوەرگرتنی (Citation) هەبێت ومێتا داتای (Meta Data) تایبەت بە خۆی دەبێت لە ماڵپەری گۆڤارەکەی بەشێک بۆ (Indexing) و (Metrics) تەرخان دەکرێت. بەم پێیە توێژەران خاوەندارێتییان لە مافی خاوەندارێتی فیکریی ناوەڕۆکەکەیان هەیە، بەڵام هەرکەسێک بیەوێت ڕێگەی پێدەدرێت ناوەڕۆکەکە دابەزێنێت، ودووبارە بەکاریبهێنێتەوە، یان کۆپی بکاتەوە بە مەرجێک ناوی توێژەران و سەرچاوەکە بە دروستی ئاماژەی پێکرابێت بەپێی ستانداردە پەسەندکراوەکان بۆ ئاماژەدان و سوود وەرگرتن لە کار و بەرهەمە زانستییەکانی پێشوو.
5- بەرپرسیارێتی و ئیتیکی (Ethics) توێژەر:
گۆڤاری لێکۆڵینەوە ئاینییەکان جەخت لەسەر پابەندبوونی توێژەر دەکاتەوە بە ئیتیکی (Ethics) توێژینەوە و ڕاستگۆیی زانستی وجێبەجێکردنی ئەو یاسا و پێوەرانەی لە بواری بڵاوکردنەوەی زانستیدا پەیڕەو دەکرێن. کەیسەکانی دزی زانستی وساختەکاری و بابەتی نایاسایی دیکە بە جددی وەردەگرێت وبەرپرسیارێتی یاسایی تەواو دەخاتە ئەستۆی توێژەر کە بە نوسراو دووپاتی دەکاتەوەو وهەرگیز ڕێگە بەم کارە نادات.
٦- پێویستە لە کاتی نووسینی توێژینەوەکەدا ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگیرێن:
- ناونیشانی توێژینەوە: بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)
- ناوی توێژەر: بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)
- شوێنی کاری توێژەر: بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)
- ناونیشانی ئیمەیڵ:
- پوختە: بە سێ زمان (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)
- وشەی سەرەکی: بە سێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)
- پێشەکی:
- میتۆدۆلۆژی:
- پێداچوونەوە بە بەرهەمەکانی پێشوو (توێژینەوەکانی پێشوو) :
- ئەنجامی توێژینەوەکان:
- پێشنیارەکان پێشنیارەکان:
- لیستی سەرچاوە و ئاماژەکان:
- لیستی سەرچاوە و ئاماژەکان بە زمانی ئینگلیزی:
7- ڕێکخستنی لاپەڕەکان:
بە زمانی ئینگلیزی: قەبارەی کاغەزەکان A4 یە، ولێواری لاپەڕەکان بەم شێوەیەن:
بە زمانی کوردی و عەرەبی: قەبارەی توێژینەوەکان A4 یە، ولێواری لاپەڕەکان بەم شێوەیەن:
تەواوی زانیارییەکانی توێژینەوەی بابەتەکان دەبێت لە فۆرماتی یەک فایلدا بن (واتە مایکرۆسۆفت وۆرد) و بەش بەش و جیاواز نەبن.
8- جۆری فۆنتەکانی نووسین:
- ناونیشانی توێژینەوە: دەبێت بە سێ زمانی (کوردی، عەرەبی، و ئینگلیزی) بنووسرێت، و لەگەڵ لاپەڕەی پوختەی توێژینەوە دابنرێت.
- پوختەی توێژینەوەکە: دەبێت بە سێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) بنووسرێت.
- وشەی سەرەکی: دەبێت چوار وشە بن، و دەبێت بە سێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) بنووسرێن، هەروەها بە هەمان جۆری فۆنت و قەبارەی پوختەی توێژینەوە، بەم شێوەیە: بە زمانی ئینگلیزی: جۆری فۆنت (تایمز نیو ڕۆمان)، قەبارەی ١٢، قەڵەو بۆ ناونیشانەکە، و هەمان قەبارەی فۆنت (١٢) بۆ نووسینی ناوەڕۆکەکە وپەڕاوێزەکان.
- بە زمانی کوردی: نووسین لەسەر کیبۆردی یونیکۆرد و جۆری فۆنتی (بەهیج میریاد) ١٤ قەڵەو بێت بۆ ناونیشان، هەروەها هەمان قەبارەی فۆنت ١٤ بێت بۆ نووسینی ناوەڕۆک و ١٢ بۆ پەڕاوێزەکان.
- بە زمانی عەرەبی: نووسین لەسەر تەختەکلیلی یونیکۆرد و جۆری فۆنت (بەهیج میریاد عەرەبی) دەبێت ١٤ قەڵەو بێت بۆ ناونیشانەکە، هەروەها هەمان فۆنت قەبارەی (١٤) بۆ نووسینی ناوەڕۆک و (١٢) بۆ پەڕاوێزەکان.
- لە سەرەتای هەر بڕگەیەکدا بۆشایی (Tab) بەجێبهێڵە.
- لە سەرچاوە و ئاماژەکان و نووسینی پەڕاوێزەکان :توێژەر پشت بە شێوازی تێبینی ژێرەوە دەبەستێت، هاوشێوەی شێوازی پەڕاوێزەکان و بیبلیۆگرافی شیکاگۆ (Chicago note and bibliography style)، و بە ڕیزبەندییەکی سەربەخۆ بۆ هەر لاپەڕەیەک بە جیا، بەپێی ڕێنمایی ڕوونکردنەوە
- لە گواستنەوەی دەقەکانی وەرگیراو لە قورئانی پیرۆز: پێویستە توێژەر پشت بە نووسینی ئایەتەکان بە شێوازی قورئان ببەستێت و سەر و ژێریان بۆ دابنێت، و ئاماژە بە ژمارەی ئایەت و ناوی سورەتەکە بدات.
- سەبارەت بە فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت: توێژەر دەبێت پشت بە بنەما و ڕای زانایانی پێشین وهاوچەرخ ببەستێت لە ئاماژەدان بە پلەی پەسەندکراوی فەرموودەکە ودەرهێنانی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت، هەر وەک لە ڕێنمایی ڕوونکردنەوەدا دیاریکراوە.
- پێویستە توێژینەوەکە بە زمانێکی گونجاو بێت: دوور بێت لە هەڵەی زمانەوانی و چاپەمەنی و بەرپرسیارێتی ئەم کارە دەکەوێتە ئەستۆی توێژەر.
٩- وێنە و خشتە:
- هەموو وێنە ، نەخشە و فیگەر و خشتەکان لە جیاتی ئەوەی لە کۆتایی فایلەکەدا کۆبکرێنەوە لەناو دەقی پەیوەندیدار بەوانەوە دادەنرێت.
- هەموو ئەو خشتە و وێنانەی لە توێژینەوەکەدا بەکارهێنراون پانییان لە (11) سم زیاتر نەبێت. هەموو وێنەکان دەبێت لە جۆری JPG بن و نابێت بەش بەش بن،
- هەروەها وێنە سکانکراوەکانی ڕێگەپێدراو دەبێت ڕوون و کوالیتی باش بن وقەبارەی فۆنتەکان لەناو خشتەکاندا دەبێت لە (12) گەورەتر نەبێت و لە (10) بچووکتر نەبێت.
- بەیتە شیعرییەکانی ناو توێژینەوەکە دەبێ لە خشتەیەک دابنرێن و هەر دێڕێک لە خانەیەک دابنرێت.
- پێویستە لە کاتی نووسینی توێژینەوەکەدا خۆت لە بەکارهێنانی (Text Box) و (Word Art) بەدوور بگرێت.
10- تێچووی هەڵسەنگاندن وبڵاوکردنەوە: توێژەر تێچوون و تێچووی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکە، ڕاستکردنەوەی زمانەوانی، لەلایەن پسپۆڕانی تایبەتمەندەوە، و بڵاوکردنەوەی بەپێی ڕێنماییە کارگێڕی و داراییە پەسەندکراوەکان بە پشتبەستن بە یاسا و ڕێسا و ڕێنمایی وڕێنوێنیە کارپێکراوەکان لە ئەستۆ دەگرێت..
Articles
Section default policyدەستەواژەی تایبەتمەندێتی
ناوەکان و ناونیشانی ئیمەیڵەکانی ناو ئەم سایتی گۆڤارە بە شێوەیەکی تایبەتی بەکاردەهێندرێن بۆ مەبەستە ئاشکراکراوەکانی ئەم گۆڤارە، هەروەها بەردەست نابن بۆ هیچ مەبەستێکی تر یان ئیچ لایەنێکی تر.