بەرپرسیارێتی و ئەخلاقیاتی توێژەر

گۆڤاری منارە بۆ توێژینەوە ئاینییەکان (MJRS) جەخت لەسەر پابەندبوونی توێژەر بە دەستپاکی زانستی و جێبەجێکردنی ئەو یاسا و ئەخلاقیاتانە دەکاتەوە کە لە بواری بڵاوکردنەوەی زانستیدا پەیڕو دەکرێن. گۆڤارەکە حاڵەتەکانی دزینی زانستی (پلاجریزم)، ساختەکاری و بابەتە نایاساییەکانی تر بە جدی وەردەگرێت، و توێژەر ڕووبەڕووی تەواوی بەرپرسیارێتی یاسایی دەکاتەوە لە ڕێگەی بەڵگەنامەیەکی واژۆکراوەوە، و هەرگیز ڕێگە بە پێشێلکاریی لەو شێوەیە نادات.