ئەخلاقیاتی توێژینەوەی تایبەت بە مرۆڤ و ئاژەڵ
ئەو نووسەرانەی توێژینەوەکانیان بابەتەکانی مرۆڤ یان ئاژەڵ دەگرێتەوە، بەرپرسیارن لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە کارەکەیان هیچ زیان، مەترسی، یان هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەو بابەتانە دروست ناکات، و دەبێت ڕەزامەندی لێژنەی ئەخلاقیاتی دامەزراوەیی پەیوەندیدار بەدەستبهێنن.
ئەو توێژینەوانەی کە هەردوو بابەتی مرۆڤ و ئاژەڵ دەگرنەوە، دەبێت پشتڕاستی بکەنەوە کە سەرجەم ڕێکارەکان پابەندن بە پێوەرە ئەخلاقییەکان و لەگەڵ پێداویستییە یاساییەکاندا دەگونجێن.
بۆ ئەو توێژینەوانەی کە پشکنین یان بەشداربووی مرۆڤ دەگرنەوە، دەبێت نووسەری بەرپرس (پەیوەندیکار) بەیاننامەیەک لە لێژنەیەکی توێژینەوە پێشکەش بکات کە تێیدا پشتڕاستکرابێتەوە کە ڕەزامەندی پێشوەختەی هۆشیارانە (Informed consent) لە سەرجەم بەشداربووان وەرگیراوە.
بۆ ئەو توێژینەوانەی کە وێنەی مرۆڤ (بەشداربوو یان نەخۆش) دەگرنەوە و پیشانی دەدەن، دەبێت ناسنامەکانیان بشاردرێتەوە. هەروەها دەبێت نووسەری بەرپرس پشتڕاستی بکاتەوە و ڕایبگەیەنێت کە ڕەزامەندی پێشوەختەی هۆشیارانە لە کەس یان کەسە پەیوەندیدارەکان وەرگیراوە.
بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی ئاژەڵ دەگرنەوە، گرنگە ڕەزامەندی ئەخلاقی گونجاو بەدەستبهێنرێت کە لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی نیشتمانی و/یان نێودەوڵەتیدا بگونجێت.
دەبێت ڕەزامەندی، مۆڵەت و پەسەندکردن پێش ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەدەستبهێنرێت.
ئەو توێژینەوانەی ئاژەڵ دەگرنەوە، دەبێت بەپێی ئەخلاقیاتی کۆدەنگی گشتی و/یان ڕێنماییە ئەخلاقییە جێگیرکراوەکان ئەنجام بدرێن کە حوکمی بەکارهێنانی ئەم ئاژەڵانە لە کارە زانستییەکاندا دەکەن.
نووسەران دەبێت لە بەشی ڕێگاکانی توێژینەوە (Methods) لە دەقەکەیاندا، بەیاننامەیەکی ئەخلاقی بێژن کە تێیدا پرۆسەی پەسەندکردنەکە بە ووردی ڕوونبکاتەوە.
گۆڤاری (MJRS) بە توندی هانی بەکارهێنانی ڕێکارە پێوەرەکان (ستانداردەکان) و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو ئاژەڵانە دەدات کە لە توێژینەوەکاندا بەکاردەهێنرێن.