دەستڕاگەیشتنی ئازاد بە گۆڤارەکە (Open Access Journal)
گۆڤاری منارە بۆ توێژینەوە ئاینییەکان (MJRS) توێژینەوە و وتاری پسپۆڕی لە زانستە ئیسلامییەکاندا لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان بڵاودەکاتەوە، و مەودایەکی بەرفراوان لە زانستەکان و لقە جیاوازەکانی فیقهـ، عەقیدە، و پەروەردە دەگرێتەوە. هەر توێژینەوە یان وتارێک لە گۆڤارەکەدا بڵاوبکرێتەوە، ناسێنەری دیجیتاڵی (DOI) پێدەبەخشرێت و دەستڕاگەیشتنی پێی ئازاد دەبێت (Open Access Journal) لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەی کە بۆ گۆڤارەکانی زانکۆ تەرخانکراوە لەم بەستەرەدا: https://zancojournal.su.edu.krd/.
گۆڤارەکە بە هەردوو شێوازی چاپکراو و ئەلیکترۆنی دەردەچێت، و خاوەنی ژمارەی نێودەوڵەتی ئەلیکترۆنی (eISSN) و چاپکراوە (pISSN)، لەگەڵ هەژماری تایبەتی خۆی لە گوگڵ سکۆلار (Google Scholar). گۆڤارەکە هەوڵدەدات کە لانی کەم 5%ی ئەو توێژینەوانەی تێیدا بڵاودەکرێنەوە نێودەوڵەتی بن و بە هەمان ڕێژەش ئاماژەی زانستییان (Citation) پێبکرێت. هەروەها خاوەنی مێتا داتایە (Meta data) و بەشێکی ماڵپەڕی گۆڤارەکەش تەرخانکراوە بۆ پێڕستکردن (Indexing) و پێوەرەکان (Metrics).
بەسەرنجدان بەمە، توێژەران خاوەندارێتی مافی خاوەنپشکە فیکرییەکانی ناوەڕۆکەکەیان دەپارێزن، بەڵام ڕێگە بە هەر کەسێک دەدرێت ناوەڕۆکەکە دابگرێت، دووبارە بەکاریبهێنێتەوە، یان کۆپی بکات، بەو مەرجەی ناوی توێژەران و سەرچاوەکە بە دروستی ئاماژەی پێبکرێت بەپێی ئەو پێوەرە پەسەندکراوانەی بۆ وەرگرتنی سەرچاوە و سوودوەرگرتن لە کار و بەرهەمە زانستییەکانی پێشوو دیاریکراون.