عن المجلة
گۆڤاری منارە بۆ لێکۆڵینەوە ئاینییەکان
Minara Journal for Religious Studies MJRS
مجلة منارة للدراسات الدينية
یەکەم: کورتەیەک لەسەر گۆڤار
گۆڤاری منارە بۆ لێکۆڵینەوە ئاینییەکان گۆڤارێکی زانستی تایبەتمەندی نیوە ساڵانەیە کە لەلایەن هاوتاکانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، ولەلایەن زانکۆی سەلاحەدین- هەولێرەوە دەردەچێت لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان. گۆڤارێکی چاپکراو و ئەلیکترۆنییە. و ژمارەی نێودەولەتی (eISSN) و (pISSN) دەبێت وهەروەها گوگڵ سکوڵەری (Google Scholar) تایبەت بە خۆی دەبێت وخاوەنی ناسێنەری ژمارەیی دیجیتاڵی ناسراو بە (DOI) و دەستگەیشتن پێی کراوەیە (Open Access Journal) لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی گۆڤارەکانی زانکۆی سەلاحەدین، لەو ناونیشانە ئەلیکترۆنیە ((www.zancojournals.su.edu.krd
ئەم گۆڤارە گرنگی بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئەکادیمی تۆکمە (رصین) دەدات لە بابەتەکانی زانستە ئیسلامیەکان لە گشت بوارەکان، وە هەروەها گرنگی بە لێکۆلینەوەو ڕاستاندنی دەستنووسە ئیسلامیەکان دەدات، ولێکۆڵینەوە نێوەندیەکانی وەک زمانی عەرەبی، ولۆجیک ومێژوو وفەلسەفە و ئابووری و یاساو ڕامیاری وهتد بەگرنگ دەزانێت لەو بوارانەی کە تیشک دەخاتە سەر ئەو بابەتانەی کە خزمەت بە زانستە ئیسلامییەکان دەکات، سەرباری ئەو زانست وئایینانەی کە لەتەک زانستە ئیسلامییەکاندا توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت وبەراوردی پێ دەکرێن.
هەوڵدەدات بە پێی توانا بە لایەنی کەم رێژەی لە ٥٪ لە توێژینەوەکانی نێودەوڵەتی بن. و بە هەمان رێژە یان زیاتر لێوەرگرتنی (Citation) هەبێت ومێتا داتای (Meta Data) تایبەت بە خۆی دەبێت لە ماڵپەری گۆڤارەکەی بەشێک بۆ (Indexing) و (Metrics) تەرخان دەکرێت.
دووەم: گرنگی ئەم گۆڤارە
گرینگی ئەو گۆڤارە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە تاکو ئێستا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان گۆڤارێکی زانستی ئەکادیمی تۆکمەی باوەڕپێکراوی تایبەتمەند بە زانستە ئیسلامییەکان لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە، لە کاتێکدا کە بوونی گۆڤارێکی ئەکادیمی باوەڕپێکراوی لەم جۆرە لە کات وساتی ئێستادا پێداویستیەکی زۆر گرنگە چونکە ئەو گۆڤارە دەبێتە هەوێنی درووستکردنی گوتارێکی زانستی ئەکادیمی بابەتیانە بەدیدی زانایانی زانستە ئیسلامیەکان لە هەرێمی کوردستان، ودەبێتە خەمخۆری چارەسەرکردنی گشت ئەو کێشەو گیروگرفتانەی کە بەرۆکی کۆمەڵگای کوردستانی دەگرێت، لەکاتێکدا کە توێژینەوەکانی بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەردەچێت، بێگومان پرسە ئایینیەکان ڕەهەندی جۆراو جۆری هەیە وبە شێوازی جۆراو جۆر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
بوونی گۆڤارێکی لەو شێوەیە فاکتەرێکی گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی بیروڕا جیاوازەکان بە شێوەیەکی زانستی ئەکادیمی بابەتیانە، دوور لە هەموو کاریگەریەکی نا زانستی نامۆ بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لەبەر ئەوەی ئەم گۆڤارە برەو دەدات بە ئەوبیروبۆچوونە تۆکمانەی کە خزمەت بە پێشخستنی بەها کۆمەڵایەتیە بەرزەکان دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت بیرو باوەڕی لێبووردەیی ئایینی وفرەیی وپێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان پارێزگاری لێبکرێت وگەشەی پێبدرێت، هەروەها دەبێتە مینبەرێک بۆ ناساندنی گەلی کوردستان و هزری زانایانی ئیسلامی کوردستان لەبارەی کێشە وگیروگرفتە ئایینیە ناوخۆیی ونێو دەوڵەتیەکان ولەیەکتر نزیککردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان لەسەر بنەمای یەکتر قەبوڵکردن وبە ئاشتی پێکەوەژیان. هەروەها خستنەڕووی بەرهەمە تۆکمەو بە پێزەکانی زانایان لە بواری تایبەتمەدی گۆڤارەکە کە گشت ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت کە دەکەونە ژێر چەمکی زانستە ئیسلامیەکان بە گشتی و هەروەها ئەو بابەتانەی کە لەگەڵ ئەو زانستە بەراورد دەکرێن یان تێکەڵ بە یەکدی دەکرێن بە مەبەستی دەستخستنی ئەنجام و ڕاسپاردەی تۆکمەو بابەتیانە.
سێیەم: ئامانجی دەرکردنی ئەم گۆڤارە
ئامانجی سەرەکی لە دەرکردنی ئەم گۆڤارە بریتیە لە:
- برەودان وبەرەو پێشبردنی توێژینەوەی زانستی ئەکادیمی وگەڵاڵەکردنی بیرو بۆچوونی بابەتیانە لەبواری زانستە ئیسلامیەکان.
- برەودان بە بیروبۆچوونی گونجاو لەگەڵ واقعی ئێستا وداکۆکیکردن لە گشت ئەو بەها پیرۆزانەی کە کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە دەبەن.
- زیندووکردنەوەی بەرهەمە لەبیرکراوە زانستیە تۆکمەکانی زانایانی کوردستان لە رێگەی لێکۆلینەوەو راستاندنی دەستنووسە بەنرخەکان.
- نەهێشتنی بەربەست لە بەردەم توێژەری بواری زانستە ئیسلامیەکان کە بتوانێت بە زمانی کوردی بەرهەمەکانی بڵاو بکاتەوە.
- کردنەوەی دەرفەت لەبەردەم توێژەران لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئەوەی بتوانن سوود لەم گۆڤارە وەربگرن وەک سەرچاوەیەکی زانستی ئەکادیمی باوەڕپێکراوی تۆکمە پشتی پێ ببەستن.
- هاندانی توێژەران لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی زیاتر وکێبرکێ لەسەر بەرەو پێشچوون وبەرزکردنەوەی پێگەی زانستی توێژەرەکان بە جۆرێک رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر جوڵەی توێژینەوە لە سەر نەک هەر تەنها زانکۆ بەڵکو لەسەر ئاستی ناوخۆو نێو دەوڵەتی بە جۆرێک کە کاریگەری بە ئەرێنی هەبێت لەسەر پێگەی ڕانکینگی زانکۆ.
- کەمکردنەوەی فشار لەسەر گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان، بە تایبەت کاتێک کۆلێژەکەمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی ناوخۆیی یان نێو دەوڵەتی، کە هەندێکجار نەبوونی گۆڤارێکی لەم جۆرە دەبێتە بەربەست لەبەردەم بەشداریکردنێکی فراوانی توێژەران لە وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە بوار نادەن بە هەژمارکردنی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤارێکی تایبەتمەندی ورد بڵاو نەکرابێتەوە.
چوارەم: تایبەتمەندیەکانی ئەم گۆڤارە
- گۆڤارێکی زانستی ئەکادیمی نیو ساڵانەی تۆکمەی باوەر پێکراو دەبێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
- ئەم گۆڤارە بە پێی رێنماییەکان ژمارەی تۆماری نێو دەوڵەتی (ISSN-إعتماد الترقیم الدولی)بە هەردوو ڤێرژنی چاپکراوو ئەلیکترونی دەبێت. واتا ژمارەی نێودەولەتی (eISSN) و (pISSN) دەبێت وهەروەها گوگڵ سکوڵەری (Google Scholar) تایبەت بە خۆی دەبێت.
- بەشێوەیەکی دەوری رێک و پێک لایەنی کەم ساڵانە دوو ژمارەی لێ دەردەچێت بە شێوەی ئەلیکترونیش بڵاو دەکرێتەوە، ولە پەرتوکخانەو دەزگا زانستیەکان بەردەست دەبێت و بۆ زانکۆکانی تر دەنێردرێت.
- توێژینەوەکانی ئەم گۆڤارە لە ئاستێکی زانستی بەرزدادەبن، چونکە تەنها توێژینەوەی تۆکمەی بەنرخ و ڕەسەن بڵاودەکاتەوە بەجۆرێک کە هەڵسەنگاندنی زانستی لەلایەن دوو هاوەڵی زانستی ناوخۆیی و نێودەولەتی نهێنی وتایبەتمەندی باوەڕپێکراو(Double-blinded peer review) بۆدەکرێت، لەبەر ئەوە رازی نابێت بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەکادیمی کە پێشتر بڵاوکرابێتەوە یان پێشکەشی لایەکیترکرابێت بۆ بڵاوکردنەوە، وە هەر سەرپێچیەک بۆ ئەم بابەتە دەبێتە مایەی ڕەتکردنەوەی توێژینەوەکە بێ ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت.
- پێش هەلسەنگاندنی توێژینەوەکان هەموو توێژینەوەکان کە پێشکەش بەم گۆڤارە دەکرێن پڕۆسەی پلاجیاریزم (الانتحال الفکری Plagiarism) بۆ ئەنجام دەدرێت بە جۆرێک لە٢٠٪ زیاتر نەبێت.
- توێژینەوەکانی ئەم گۆڤارە ناسێنەری ژمارەیی ناسراو بە DIGITAL OBJECT IDENTIFIER (DOI) بۆ تەرخاندەکرێت، وبەردەست دەبێت بە شێوەیەکی کراوە و بە خۆڕایی دەبێت (Open Access Journal)، و پێویستە توێژینەوەکان بە شێوەی (online Submission) پێشکەش بەم گۆڤارە بکرێت.
- ئەم گۆڤارە پێگەی ئەلیکترونی تایبەتی خۆی دەبێت لە چوارچێوەی پێگەی گۆڤارەکانی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر (www.zancojournals.su.edu.krd) هەروەها تایبەت بەم گۆڤارە بەرێوەبەری ماڵپەڕی تایبەت بە خۆی دەبێت.
- ئەم گۆڤارە مەرج و ڕێنمایی پێشوەختەی هەیە بۆ هەر توێژینەوەیەکی زانستی کە پێشکەشی دەکرێت بە مەبەستی بڵاوکردنەوە وە بە ڕوون و ئاشکرا لە لاپەڕەکانی پێشەوەی گۆڤارەکە یان لەسەر بەرگی گۆڤارەکە ئاماژەی پێدەدرێت.
- ئەم گۆڤارە بە ڕوونی لەسەر بەرگەکەی بە زمانی شیرینی کوردی ئاماژە بە ناوی دەدرێت لە لابەرگێکی تایبەت، هەروەها ئاماژە بەوە دەدرێت کە لەلایەن زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان دەردەچێت وە ساڵنامەی کوردی بۆ ژمارەکانی لەسەر دەنووسرێت لە لابەرگەکەیتریان بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی هەمان روونکردنەوەی بەرگە کوردیەکە دەنووسرێت وەک ئەوەی کە لە بەرگەکەی دیارە کە (وێنەیەک لەگەڵ ئەم پڕوپۆزەڵە هاوپێچە).
- دوای بڵاوبوونەوەی ژمارە (٠) ی ئەم گۆڤارە، هەوڵدەدات لە چوارچێوەی هەوڵە زانستیەکانیدا، ئاستی خۆی بەرزبکاتەوە بە پشتبەستن بە ستانداردە زانستیە نێو دەوڵەتیە پەسندکراوەکان.
- ئەم گۆڤارە بەرزترین ژمارەی توێژینەوە بۆ هەر ژمارەیەک کە دەردەچێت، زیاتر لە ١٠ توێژینەوە بڵاوناکرێتەوە جگە لەو ژمارانەی کە بە ناوی ژمارەی تایبەت دەردەچێت کە توێژینەوەی کۆنفرانسەکانی زانکۆ یان کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی لێ بلآودەکرێتەوە کە ئەوکات دەوەستێتە سەر رێژەی توێژینەوەی بەژداربوو کە بۆ بڵاوکردنەوە پەسەندکراوە.
- ئەم گۆڤارە هەوڵدەدات بە لایەنی کەم رێژەی لە ٥٪ لە توێژینەوەکانی نێودەوڵەتی بن. و بە هەمان رێژە یان زیاتر لێوەرگرتنی (Citation) هەبێت ومێتا داتای (Meta Data) تایبەت بە خۆی دەبێت لە ماڵپەری گۆڤارەکەی بەشێک بۆ (Indexing) و (Metrics) تەرخان دەکرێت.