پەکخستنى کردارەکى دەستور وکاریگەرى لەسەر سەقامگیرى دەستورى لەدەوڵەتدا لێکۆڵینەوە لەچەمک وپرنسیپەکان دەستورى کۆمارى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٠٥ وەکو نمونە

توێژەران

  • شیلان رؤوف لطيف بەشی یاسا، کۆلێژی یاسا، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان- عێراق

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjlp.23.sp.11

##semicolon##

(پەکخستنى کردارەکى، ئەنجومەنى فیدڕاڵ، هەرێمەکان، دادگاى فیدڕاڵى باڵا، دەستە گشتییە سەربەخۆکان)

پوختە

ڕێسا دەستورییەکان دانراون بۆ ڕێکخستنى پیادەکردن ودەستاودەستکردنى دەسەڵات لەدەوڵەتدا لەبەر ڕۆشنایى بیرکردنەوە ڕامیاری وکۆمەڵایەتى وئابورییەکانى تیایدا باوە، ئەم بیرکردنەوانە فەلسەفەیەکى دیاریکراو بۆ حوکمڕانى بنیاددەنێن لەدەوڵەتدا، بۆیە هەستکردن بەو فەلسەفەیەى یاسادانەرى دەستورى هەوڵى بنیادنانى دەدات گرنگە لەکاتى لێکۆڵینەوە لەدەقەکانى دەستوردا، ئەمەش پێویستى دەکات ڕێسا دەستورییەکان لەخزمەتى ئەو فەلسەفەیەدا بن کەدەستورەکە دەیەوێت بنیادى بنێت، وە هەروەها پێویستە دامەزراوە ودەستە دەستورییەکان لەواقیعی پیادەکردندا بەجۆرێک کاربکەن بتوانن خزمەتى ئەو فەلسەفە حوکمڕانییە بکەن کەدەستور لەخۆیگرتووە.

           ئەگەر دەستور دەربڕی ویستى کۆمەڵ یان زۆرینەی بێت وە دەقەکانى وەربگێڕدرێن بۆ واقعى پیادەکردنی دەسەڵات، بەجۆرێک گونجاندن هەبێت لەنێوان دەقەکانى دەستور وواقعى پیادەکردنى ئەو دەقانەدا لەدنیاى واقیعی وپیادەکرندا، ئەمە سەقامگیرى دەبەخشێت بەو سیستەمەى دەستورەکە لەخۆیگرتووە وهەستدەکرێت بەبوونى ڕاستەقینە وواقیعی ئەو فەلسەفەیەى دەستورەکە ویستویەتى بنیادیبنێت وڕێسا دەستورییەکانیش لەخزمەتیدا بوون.

بەڵام، هەندێک جار، جیاوازى دەردەکەوێت لەنێوان دەقە دەستورییەکان وواقیعی پیادەکردنى ئەم دەقانەدا لەپەکخستنى کردارەکی دەقێک یان کۆمەڵێک دەقى دەستوریدا، واتا دەقێک یان کۆمەڵە دەقێک بوونیان هەیە لەدەستوردا بەڵام پیادەناکرێن لەواقیعى پیادەکردندا، لەهەمان کاتدا پێڕاگەیاندنێکى فەرمى نییە بەپەکخستنى ئەم دەقانە لەبەڵگەنامەى دەستوردا.

        لەبەرڕۆشنایی ئەوەى سەرەوەدا، پرسیار ئەوەیە: ئەگەر ئەم جوداییە هەبێت لەنێوان ئەوەى نوسراوە لەدەستوردا وە ئەوەى هەیە لەواقیعی پیادەکردنى دەقەکانى دەستوردا ئایا ئەو سیستەمەى دەستورەکە لەخۆیدەگرێت لەدۆخى سەقامگیرى وجێگیریدا دەبێت؟ وە چۆن پەکخستنى کردارەکى دەستور کاریگەرى دەبێت لەسەر سەقامگیرى ئەو سیستەمەى دەستور لەخۆیگرتووە؟

ئێمە لەڕێگەى ئەم توێژینەوەیەوە هەوڵمانداوە وەڵامى ئەو پرسیارانە بدەینەوە، وە بیرۆکەى پەکخستنى کردارەکى دەستورمان ڕوونکردۆتەوە، بەجەخت خستنەسەر نموونەى عێراق بۆ بیرۆکەى پەکخستنى کردارەکى دەستور، هەر وەکو تێبینى دەکرێت هەر لەگەڵ پیادەکردنى دەسەڵات لەسایەى دەستورى کۆماری عێراق بۆ ساڵى ٢٠٠٥ پەکخستنى کردارەکی هەندێک لەمادە دەستورییەکان بوونى هەیە، ئەمەش پێویستى بەلێکۆڵینەوە هەیە بۆ بەدەرخستنى ئەوەى ئەو سیستەمى حوکمڕانییەى دەستورەکە بنیادیناوە چەندێک کاریگەر بووە بەم پەکخستنە.

سەرچاوەکان

أولاً/ الكتب:

- د. احسان حميد المفرجي ود. كطران زغير نعمة ود. رعد ناجي الجدة، النظرية العامة في القانون الدستوري والنظام الدستوري في العراق، مطبعة دار الحكمة، بغداد، 1990.

- د. جعفر عبد السادة بهير الدراجي، تعطيل الدستور – دراسة مقارنة، ط1، دار الحامد للنشر والتوزيع، عمان، 2009.

- د. حميد حنون خالد، مبادئ القانون الدستوري وتطور النظام السياسي في العراق، ط1، مكتبة السنهوري، بغداد، 2012.

- د. حنان محمد القيسي، ثنائية المجلس التشريعي في العراق – دراسة في مجلس الاتحاد، ط1، بيت الحكمة، بغداد، 2012.

- رونالد ل. واتس، الأنظمة الفدرالية، ترجمة: غالي برهومة وآخرون، منتدى الاتحادات الفدرالية، أوتاوا، 2006.

- د. ساجد محمد الزاملي، مبادئ القانون الدستوري والنظام الدستوري في العراق، ط1، دار نيبور للطباعة والنشر والتوزيع، ديوانية، 2014.

- د. سرهنگ حميد البرزنجي ود. شۆڕش حسن عمر ود. أڤین خالد عبدالرحمن ود. شاڵاو صباح عبدالرحمن، القانون الدستوري – نظرية الدستور، ط1، مكتبة تەبایی، أربيل، 2023.

- سعدون عنتر الجنابي، أحكام الظروف الاستثنائية في التشريع العراقي، ط1، دار الحرية، 1981.

- شيلان رؤوف لطيف، تركيز السلطة في الدساتير العراقية – دراسة حول واقع السلطة التنفيذية، ط1، مركز كوردستان للدراسات الاستراتيجية، السليمانية، 2019.

- د. صالح جواد الكاظم ود. علي غالب العاني، الأنظمة السياسية، المكتبة القانونية، بغداد، 1991.

- السيد عبدالرزاق الحسني، تأريخ الوزارات العراقية، ط7، دار الشؤون الثقافية العامة، ج2، بغداد، 1988.

- السيد عبدالرزاق الحسني، تأريخ الوزارات العراقية، ط7، دار الشؤون الثقافية العامة، ج5، بغداد، 1988.

- د. علي يوسف الشكري، الوسيط في فلسفة الدستور، ط1، منشورات زين الحقوقية، بيروت، 2017.

- د. فائز عزيز أسعد، انحراف النظام البرلماني في العراق، ط2، مطبعة السندباد، بغداد، 1984.

- لطيف مصطفى أمين، الفدرالية وآفاق نجاحها في العراق، دار سەردەم للطباعة والنشر، السليمانية، 2006.

- مارينا سبرونفا، التحولات الدستورية في العراق (صفحات من تاريخ التطور الدستوري والسياسي في العراق)، ترجمة: د. فالح الحمراني، ط1، مكتبة عدنان للطباعة والنشر والتوزيع، بغداد، 2012.

- المحكمة الاتحادية العليا، أحكام وقرارات المحكمة الاتحادية العليا لعام 2010، المجلد الثالث، من اصدارات جمعية القضاء العراقي، بغداد، تموز 2011.

- د. منذر الشاوي، القانون الدستوري والمؤسسات الدستورية العراقية، ط2، مطبعة شفيق، بغداد، 1966.

- د. منذر الشاوي، فلسفة الدولة، ط2، الذاكرة للنشر والتوزيع، بغداد، 2013.

ثانياً/ الأبحاث العلمية:

- د. شۆڕش حسن عمر ود. لطيف مصطفى أمين، مدى دستورية قانون المحكمة الاتحادية العليا رقم 30 لسنة 2005، بحث منشور في مجلة كلية الحقوق جامعة النهرين، المجلد 23، العدد 3، آب 2021.

ثالثاً/ الدساتير والقوانين:

- القانون الأساسي العراقي لعام 1925.

- دستور الجمهورية الفرنسية الخامسة لعام 1958.

- قانون ادارة الدولة العراقية للمرحلة الانتقالية لعام 2004.

- دستور جمهورية العراق لعام 2005.

- أمر الدفاع عن السلامة الوطنية رقم (1) لسنة 2004.

- قانون الاجراءات التنفيذية الخاصة بتكوين الأقاليم رقم 13 لسنة 2008.

- قانون الهيأة العامة لضمان حقوق الأقاليم والمحافظات غير المنتظمة في اقليم رقم (26) لسنة 2016.

- قانون الهيأة العامة لمراقبة تخصيص الواردات الاتحادية رقم (55) لسنة 2017.

- أمر رقم (30) لسنة 2005 (قانون المحكمة الاتحادية العليا) المعدل بقانون رقم (25) لسنة 2021 (قانون التعديل الأول لقانون المحكمة الاتحادية العليا).

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2025-04-29

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

لطيف ش. (2025). پەکخستنى کردارەکى دەستور وکاریگەرى لەسەر سەقامگیرى دەستورى لەدەوڵەتدا لێکۆڵینەوە لەچەمک وپرنسیپەکان دەستورى کۆمارى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٠٥ وەکو نمونە. Zanco Journal of Law and Politics گۆڤاری زانكۆ بۆ یاساو رامیاری, 180–200. https://doi.org/10.21271/zjlp.23.sp.11