پاراستنی یاسایی ئافره‌تی كرێكاری بیانی له كافتریاكانی هه‌رێمی كوردستان: شاری سۆران وەک نموونە
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjlp.22.37.2##semicolon##
کرێکار، کرێکاری بیانی، ئافرەتی کارکەر، یاسای کاری عێراقی، کافتریا، هەرێمی کوردستان.پوختە
یاسای كاری عێراقی ژماره (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ی به‌ركار له‌هه‌رێمی کوردستان گرنگیەکی زۆری به كرێكار داوه له‌ڕووی ماف و ئه‌ركه‌کانیەوە. بێگومان ئافره‌تی كرێكاری بیانیش كه كار ده‌كه‌ن له كافتریاكانی هەرێمی کوردستاندا، پێویستییان به‌وه هەیە كه به‌یاسا پارێزگاریان لێ بكرێت و مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكریت. به‌ڵام ئەو پاراستنه یاساییانەی كه بۆ ئافره‌تی كاركه‌ری بیانی له كافتریاكان دانراون روون نین و مافە یاساییەکانیان بۆ فەراهەم ناکرێت. بۆیە ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە برییتیه له خستنەرووی ئه‌و ماف و پاراستنه یاساییانه‌ی كه له ڕێكه‌وتننامه و یاسا ناوخۆ به‌ركاره‌كاندا بۆ کرێکاری ئافرەت دانراون و هەروەها دیارخستنی رادەی دەستەبەرکردنی ئەو ماف و پاراستنانە بۆ ئافره‌تی بیانی كاركه‌ر له كافتریاكان هەرێمدا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی پشتی به میتۆده‌كانی به‌راوردكاری و شیكاری به‌ستووه و هه‌روه‌ها میتۆدی مه‌یدانیشی گرتووتەبەر بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەل ئەو ئافرەتە بیانیانەی کەلە كافتریاكانی سۆران کار دەکەن. توێژینەوەکە گەیشتووتە ئه‌و راستییەی کە ئەوكرێكاره ئافره‌تانه له‌زۆربه‌ی ئه‌و مافانه‌ی بۆیان دیاری كراون، بێ به‌ش كراون؛ ئافره‌ته‌كان بە شه‌وانه کاریان پێدەکرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاوه‌نی مۆڵه‌تی ڕۆژانه و ساڵانه نین كه یاسای كار به كرێی ته‌واو بۆیانی دابین کردووە، و هەروەها جیاوازی كرێ هه‌یە له كافتریاكان له‌نێوان كرێكاره ئافره‌ته‌كان كه ئه‌مه‌ش دژیه‌كه له‌گه‌ڵ یاسای كار. له‌كۆتایدا پێشنیار دەکرێت یاسای كار ته‌نها یاسایه‌كی نووسراو نه‌بێت به‌ڵكو یاسایه‌كی كرداره‌كی بێت له كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا.
سەرچاوەکان
كتێبه‌كان:
ڕێبوار مغدید هاودیانی، یاسای كار له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (7)ی ساڵی 1987 و یاسای كاری عێراقی ژماره (37)ی ساڵی 2015، چ١، كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی خانێ، 2019.
كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌كان بۆ سه‌ر زمانی كوردی:
د.حسنه بیجوم، ژن له‌جیهانی سێ‌دا: ئامانج_بیروڕاكان، وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بیه‌وه:چرۆ سابیر، چ١، چاپخانه‌ی ئازادی، 2007.
چاوپێكه‌وتنەکان:
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (أ)، خاوەن كافتریا (ناوی نەبوو)، ٢٢/٢/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ئ)، کرێکار له كافتریای (ش)، ١٠/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ب)، كریكار له كافتریا (ناوی نەبوو)، ٢٢/٢/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ڕ.أ.ع)، كریكار له كافتریای (ژ)، ١/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ڕ.م.أ)، كریكار له كافتریای (ژ)، ٨/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (س.أ.ل)، كرێكار له كافتریا (ناوی نەبوو)، ١/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (س.ص.ج)، کرێکار له كافتریای (ش.س)، ٨/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (س.م.ڤ)، کرێکار له كافتریای (2.ب.2)، ١٠/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ش)، خاوه‌ن كافتریای (ژ)، ٨/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ش)، كرێكار له كافتریا (ناوی نەبوو)، ١/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ن.أ.ز)، کرێکار له كافتریای (2.ب.2)، ١٠/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ن.س.ح)، له كافتریای (ش.س)، ٨/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ه.ص)، خاوه‌ن كافتریای(ش)، ١٠/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (و.ش.چ)، خاوه‌ن كافتریای (ش.س)، ٨/٣/٢٠٢٢.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كافتریای (2.ب.2)، ١٠/٣/٢٠٢٢.
ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان:
الاتفاقية العربية رقم (1) لعام (1966) معدل بأتفاقية رقم (6) لعام (1976) بشأن مستويات العمل.
الاتفاقية العربية رقم (5) لعام (1976) بشأن المرأة العاملة .
Convention on the Elimination of All Forms of Discrimination Against Women 1979.
International Convention on the Elimination of All forms of Racial Discrimination1969.
International Covenant on Economic, Social and Cultural Rights 1976.
Universal Declaration of Human Right 1948.
ده‌ستور:
د‌ستور جمهورية العراق لسنة 2005.
یاساكان:
قانون المدنی المصری رقم (131)لسنه 1948.
قانون المدنى السورى رقم (84) لسنة 1949.
قانون العمل الكويتى رقم (38) لسنة 1964 في شأن العمل في قطاع الاهلي.
یاسای كاری عێراقی ژماره (71)ی سالی 1987ی به‌ركار له‌هه‌رێمی كوردستان.
قانون العمل المصری رقم (12)لعام 2003.
قانون الجنسية العراقية رقم (26) لسنة 2006.
قانون العمل السوریا رقم (17) لسنه 2010.
قانون العمل العراقي رقم (37) لسنة 2015.
قانون اقامة الاجانب في العراق رقم (76) لسنة2017.
ڕێنماییه‌كان:
ڕێنمایی ژماره (2)ی ساڵی 2007 ،ده‌ستدانی كرێكاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق.