پێشکەشکردنەکان
داواکارییەکان بۆ پێشکەشکردن
وەک بەشێک لە پرۆسەی پێشکەشکردن، توێژەران دەبێت وردبینی لە پێشکەشکردنەکانیاندا بکەن. چونکە پێشکەشکردنەکە لەوانەیە بۆ توێژەر بگەڕێندرێتەوە لە ئەگەری کەموکوڕی و جێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان.- دەقی توێژینەوە
- ناونیشان (ناونیشانى توێژینەوە , توێژەر(ان), شوێنى کار, توێژەرى هەمەهەنگیکار)
- بەڵێننامە
- هێڵکاریی
- خشتە
- سەرچاوەکان
ڕێنمایی بۆ توێژەر
- سیاسەتى پێشکەشکردن
ئەو توێژینەوانەى بۆ گۆڤارى مامۆستا (MAMOSTAJ) دەنێردرێن، پێویستە ناوەرۆکەکەیان ڕەسەن بێ، یان پێداچوونەوە بێ بە توێژینەوەى پێشوو. توێژینەوەى نێردراو و ئەو وەرگێڕانانەى لە خۆشیان دەگرێت، نابێت هەرگیز پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاوکرابنەوە، یان ئێستا هەوڵى بڵاوکردنەوەى بدرێت لە شوێنى دیکە. جێبەجێنەکردنى ئەم ڕێنماییانە وەکو خۆى، دەبێتە هۆى دەمودەست ڕەتکردنەوەى توێژینەوەکە، بەبێ ئەوەى هەڵبسەنگێنرێ.
٢- ڕێکارەکانى هەڵسەنگاندنى توێژینەوە
تەواوى ئەو توێژینەوانەى بە مەبەستى بڵاوکردنەوە بۆ گۆڤارى مامۆستا (MAMOSTAJ) دەنێردرێن، بە وردى و بە پوختى هەڵدەسەنگێنرێن. دەستەى نووسەرانى گۆڤار ڕێکارى هەڵسەنگاندنەکە ڕێکدەخات و دەبێت هەر توێژینەوەیەک بەلایەنى کەم لەلایەن دوو هەڵسەنگێنەرەوە هەڵبسەنگێنرێت و تێبینى لەبارەوە بنووسرێت. دەستەى نووسەرانى گۆڤاریش لەسەر بنەماى ئەو ئەنجامەى هەڵسەنگێنەران بڕیاری لێدەدەن و بۆ ئەندامى پسپۆرى دەستەى نووسەرانیان دەینێرنەوە، بڕیار لەبارەى توێژینەوەکە دەدات. ئەم پرۆسەیە چوار هەفتە دەخایەنێت.
٣- مافى توێژەر
گۆڤارى مامۆستا (MAMOSTAJ) پابەندە بە پاراستنى مافى توێژەر و دڵنیایى دەدات دەربارەى جێبەجێکردنى ڕێساکانى مافى کەسیى (کۆپى ڕایت). توێژینەوەکە لە (MAMOSTAJ) یان لە هەر گۆڤارێکى دیکە بڵاوبکرێتەوە، ئەوا (MAMOSTAJ) پابەندیى بەرزترین بەها ئاکارییەکان و بەرپرسیاریەتی و پابەندییە یاساییەکان دەبێت.
٤- ڕاگەیەنراوى ئاکاریى (MAMOSTAJ)
(MAMOSTAJ) پابەندە بە هەڵسەنگاندنى ورد و پوختى توێژینەوەکە بەپێى پێوەر و بنەما ئاکارییەکانى بڵاوکراوە زانستییەکان (MAMOSTAJ) پرسى وەرگرتن و کۆپیکردن و ئاماژەنەدان بە سەرچاوە ڕەسەنەکە زۆر بە ڕشتى وەردەگرێت و دەستەى نووسەران هیچ جۆرە نەرمییەک لە بەرانبەر ئەم کارە نانوێنن.
ڕێژەى وەرگرتن بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەى ڕەسەن نابێ (٢٠ %) تێبپەڕێنێت و ناشبێت لە کۆى توێژینەوەکەدا (٥ %) لە یەک سەرچاوە وەرگیرابێت، هەروەها بەکارهێنانى ژیریی دەستکرد ڕێپێدراوە، بەڵام نابێت لە (١٠ %) زیاتر بێت.
٥- ئەو خاڵانەى پێویستە لە توێژینەوەدا هەبن:
ناونیشانى توێژینەوەکە (لە ١٦ وشە زیاتر نەبێت)
ناوى توێژەران (ناسناوى زانستی نانووسرێت)
شوێنى کار (ناوى بەشى زانستى، ناوى کۆلێژ، ناوى زانکۆ، ناوى شار، ناوى وڵات)
ئیمێل
بۆ نموونە:
هیمداد عەبدولقەهار محەمەد
بەشى ئینگلیزى، کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى، زانکۆى سەڵاحەدین، هەولێر- هەرێمى کوردستان/عیراق
- پێویستە شوێنى ڕێکەوتى ناردن و پەسندى توێژینەوە بە بەتاڵى جێبهێڵدرێت.
- پوختە (لە ١٥٠ وشە زیاتر نەبێت و ئەم بەشانەى تێدابێت: کۆپلەیەک دەربارەى توێژینەوەکە، کێشەى توێژینەوە، ئامانجەکانى توێژینەوە، ڕێبازى توێژینەوە، کەرستەى توێژینەوە، خشتە، ئامار، گرنگترین ئەنجامەکان)
- وشەى سەرەکییەکان (٥ وشە زیاتر نەبێت)
- پێشەکى
- پێداچوونەوە بە کارەکانى پێشوو/ پاشخانى تیۆرى
- ڕێبازى توێژینەوە
- ئەنجامەکان
- دەرەنجام و پێشنیاز
- سەرچاوە
٦- شێوازى نووسین
تێبینى: لە کاتى نووسینى توێژینەوەکەتدا چاپتەر فۆرمات بەکارمەهێنە و بۆ ڕێکخستن سوود لە سستەمى ڕیزبەندی ژمارەیی وەربگرە.
٦-١ ڕێکخستنى لاپەڕە
زمانى ئینگلیزى: قەبارەى ئەى فۆڕ بێت و ئەم چوارچێوەیەى هەبێت: ٢سم لە سەرەوە، ٢سم لە خوارەوە، ٣سم لاى چەپ و ٢سم لاى ڕاست.
- زمانى کوردی و عەرەبی: قەبارەى ئەى فۆڕ بێت و ئەم چوارچێوەیەى هەبێت: ٢سم لە سەرەوە، ٢سم لە خوارەوە، ٣سم لاى ڕاست و ٢سم لاى چەپ.
- پێویستە ژمارەدانان بۆ تەوەرەکان لە پێشەکییەوە دەست پێ بکات.
- بۆ سەرە بابەتەکان کەڵک لە ژمارەدانانى ئۆتۆماتیکى وەرمەگرە و خۆت ژمارەکان بنووسە.
- پێویستە تەواوى توێژینەوەکە بە یەک فایل بنێردرێت و نابێت لەیەک جودابکرێتەوە.
- مەوداى نێوان پەرەگراف و دێڕەکان پێویستە لەسەر (single) دابنرێت.
٦-٢ فۆنت
- پوختە:
- پوختە پێویستە بە هەرسێ زمانى (کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى) بنووسرێت و ناونیشان و ناوى توێژەران و ئیمێل و وشە سەرەکییەکانى تێدابێت.
- بۆ زمانى ئینگلیزى فۆنتى (Times New Roman) بە قەبارەى (١٠ى بۆڵد-تۆخ) بۆ ناونیشان و بۆ تەواوى پوختەکە هەمان قەبارە بێ تۆخ کردن.
- بۆ زمانى کوردى فۆنتى (Unikurd Goran) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشان و تەواوى پوختەکە هەمان قەبارە بێ تۆخ کردن.
- بۆ زمانى عەرەبى فۆنتى (Simplified Arabic) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشان و بۆ تەواوى پوختەکە هەمان قەبارە بێت تۆخ کردن.
- وشە سەرەکییەکان نابێت لە پێنج وشە پتر بن و هەمان فۆنت و قەبارەى سەرەوەیان بۆ بەکاردێت.
- ناواخنى توێژینەوە:
- بۆ زمانى ئینگلیزى فۆنتى (Times New Roman) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشانەکان و بۆ دەقەکەش قەبارەى ١٢ بێ تۆخ کردن.
- بۆ زمانى کوردى فۆنتى (Unikurd Goran) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشانەکان و هەمان فۆنت و قەبارە ١٢ بۆ دەق بێ تۆخ کردن. بۆ دەستکەوتنى فۆنتەکە کلیک لێرە بکە.
- بۆ زمانى عەرەبى فۆنتى (Simplified Arabic) بە قەبارەى (١٢ تۆخ) بۆ ناونیشانەکان و هەمان فۆنت و قەبارە ١٢ بۆ دەق بێ تۆخ کردن.
- لەگەڵ دەستپێکردنى هەموو سەرە پەرەگرافێک، تابێک دابگرە و نابێت سەرەتاى پەرەگراف بە دەربڕینى (و، وە) بۆ زمانى کوردى و (و) بۆ زمانى عەرەبى دەست پێ بکات.
٦-٣ خشتە و هێلکاریی و شێوەکان
- نابێت پانى هیچ خشتە یان شێوەیەک (١٥سم) تێبپەڕێنێت.
- پێویستە هەموو شێوەکان بە (JPG) بن و وەکو تاکە وێنە پێشکەش بکرێن (نەک چەند پارچەیەک خرابنە پاڵ یەک). بەشە سکانکراوەکان پێویستە زۆر ڕوون بن و کوالێتیان لەوپەڕى بێت.
- دەبێت هەموو شیعرێک بخرێتە ناو خشتەیەک و هەموو لەتەدێرە شیعرێکیش لە هێلى تایبەت بەخۆى بنووسرێت.
- هەرگیز (Textbox) و (WordArt) بەکارمەهێنە.
٧- سەرچاوە و وەرگرتن
- وەرگرتن لە توێژینەوەکانى توێژەر/ان خۆیان نابێت (١٠ %) کۆی سەرچاوەکانی لیستی سەرچاوەکان تێبپەڕێنێت.
- پێویستە وەرگرتن و دانانى سەرچاوە بە پێى سستەمى هارڤەرد بێت و نابێت بە پەراوێز بکرێت.
- سەرچاوەکان پێویستە بەو فۆنت و قەبارە و شێوازە بنووسرێن کە پوختەى توێژینەوەیان پێ دەنووسرێت.
- تەواوى سەرچاوە بەکارهاتووەکان پێویستە بە ئەلف بێ ڕێکبخرێن:
*كتێب:
ناوی سێیەمی نووسەر، ناوی یەكەم و دووەم (ساڵ)، ناونیشان، دەزگایی چاپ: شوێنی چاپ.
*گۆڤار
: ناوی سێیەمی نووسەر، ناوی یەكەم و دووەم،(ساڵ)،"ناونیشانی وتار"، ناوی گۆڤار، بەرگ (ژمارە) لاپەڕەكان.زیادكردنی بەستەری توێژینەوەكە.
- پێویستە سەرچاوەکان بەپێى سیستەمەکانى وەرگرتنى نێودەوڵەتى (international citation management systems) وەکو (EndNote) و (Mendeley) یان ئامرازى هاوشێوەى ئەمانە بەکاربهێنرێن بۆ دڵنیایى دان و پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانى بڵاوکردنەوە.
- جەختدەکەینەوە کە وامان پێ پەسندە، لەو توێژینەوەیەى بۆمان دەنێردرێت، بەلایەنى کەم یەکێک لە سەرچاوە کەڵک لێوەرگیراوەکان توێژینەوەیەک بێت کە لە گۆڤارى مامۆستا (MAMOSTAJ) بڵاوکرابێتەوە.
٨- ناردنى توێژینەوە
نابێت توێژینەوەكان لە (15000) پازدە هەزار وشە زیاتر بێت
ئەم پێداویستییانە پێویستە لە سیستەمى گۆڤار دابنرێن و هەریەکەیان بە تەنیا و لە فایلێکدا بن:
- توێژینەوەکە بە تەواوى خرابێتە سەر تێمپلێتى گۆڤار
- پوختەى توێژینەوەکە بە هەرسێ زمانى (کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى) بەبێ ناو و ناونیشانى توێژەر/ان.
- کۆپى وێنە و شێوە و نەخشە (ئەگەر هەبوون) هەموویان بخرێنە ناو یەک فایل.
- ناوى تەواوى توێژەر/ان و ناونیشانیان (زانکۆ، کۆلێژ، بەش) بە هەرسێ زمانەکە، لەگەڵ ئیمێل و ژمارەى تەلەفۆن.
- هەڵبژاردنى بەرگى توێژینەوەکە (Graphic Abstract) ئەو وێنەی ناو توێژینەوەکە کە لەکاتى بڵاوکردنەوە وەک بەرگ دەربکەوێت.
- نامەى پێشکەشکردن
- هەر توێژینەوەیەک بە تەواوى بەپێى ئەم ڕێنماییانە ڕێکنەخرابێ، لە (MAMOSTAJ) کارى لەبارەوە ناکرێت.
- بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكە بە :
ناونیشان
گۆڤاری مامۆستا
هەولێر
هەرێمی کوردستان
عێراق
ئیمەیل:
وێب سایت :
ژمارەی موبایل: 00
Articles
Section default policy
دەستەواژەی تایبەتمەندێتی
ناوەکان و ناونیشانی ئیمەیڵەکانی ناو ئەم سایتی گۆڤارە بە شێوەیەکی تایبەتی بەکاردەهێندرێن بۆ مەبەستە ئاشکراکراوەکانی ئەم گۆڤارە، هەروەها بەردەست نابن بۆ هیچ مەبەستێکی تر یان ئیچ لایەنێکی تر.