دەربارەی گۆڤارەکە

گۆڤاری مامۆستا بۆ زانستە پێداگۆجییه‌كان و پەرەپێدانی مامۆستایان (MamostaJ) گۆڤارێکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی، فرە بوار و فرە زمانە کە پابەند دەبێت بە پرۆسەی پێداچوونەوە دوولایەن نادیار(Double blind).

(MamostaJ) بانگهێشتی پێشکەشکردنی توێژینەوە زانستی دەکات لە مەودایەکی فراوان لە بوارەکانی زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان  بە زمانەکانی: (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی،) لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە، زانستە پەروەردەییەکان، پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن، دیزانکردنی پڕۆگرامی خوێندن، پەرەپێدانی مامۆستایان، پەرەپێدانی پیشەیی، شیکردنەوەی کتێبی خوێندن، تیۆرەکانی فێربوون و وانەوتنەوە، زمانەوانی کارەکی، پێداگۆجی، پەروەردە، ژینگەی پەروەردەیی و بوارە جیاوازەکان.

(MamostaJ) ساڵانە یه‌ك به‌رگی (2 - 4) ژمارە بڵاو دەکاتەوە، هەر ژمارەیەک (8 - 12) توێژینەوە لەخۆ دەگرێت.

گۆڤارەکە پابەند دەبێت بە سیاسەتی دەستگەیشتنی کراوە و پابەندە بە پەرەپێدانی توێژینەوە لە هەموو بوارەکانی زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی کوالیتی بەرز کە کاری گرنگ و نوێی پێشخستنی زانیاری لە بوارە ئەکادیمییە جۆراوجۆرەکاندا پێشکەش دەکات.