دەربارەی گۆڤار

گۆڤاری مامۆستا بۆ زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان (MamostaJ)، گۆڤارێکی ئەکادیمی نێودەوڵەتیی، فرە بوار و فرە زمانە، کە پابەند دەبێت بە پرۆسەی پێداچوونەوە دوو لایه‌ن نادیار.

(MamostaJ) بانگهێشتی پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی دەکات لە مەودایەکی فراوان لە بوارەکانی زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان، به‌ زمانەكانی: (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).

(MamostaJ) ساڵانە (2 - 4) ژمارە بڵاو دەکاتەوە، کە هەر ژمارەیەک (8 - 12) توێژینەوە لەخۆدەگرێت.

گۆڤارەکە پابەند دەبێت بە سیاسەتی دەستگەیشتنی کراوە و پابەندە بە پەرەپێدانی توێژینەوە لە هەموو بوارەکانی زانستە پێداگۆجییەكان و پەرەپێدانی مامۆستایان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی کوالێتی بەرز، کە کاری گرنگ و نوێی پێشخستنی زانیاری لە بوارە ئەکادیمییە جۆراوجۆرەکان پێشکەش دەکات.