سیاسەتی یاسادانان لە چوارچێوەی یاسا بازرگانییەکانی عێراقدا

توێژەران

  • دكتۆر هیوا عەلی حسێن کۆلیژی یاسا، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی كوردستان - عێراق

##semicolon##

https://doi.org/10.21271/zjlp.22.sp.21

پوختە

بەشێوەیەكی گشتی یاسایەكان لەوە زیاترن كە تەنها هەندێك رێسا وپرەنسیپ بن خرابێتنە سەر چەن پەڕەیەك. بەڵكو هەموو یاسایەك گوزارشتە لە چەن مەبەستێك كە بەلای یاسادانەرەوە جێگای بایەخ بووە وگرنگی پێ داون. ئەمە بۆ هەموو یاسایەكان راستە ودروست بەڵام بۆ یاسا بازرگانییەكان كە تەوەری ئەم توێژینەوەیەن راستتر و وردترە وبەزەقی ئەو راستیەیان تێدا بەرجەستە دەبێت. بەلەبەرچاوگرتنی ئەو كات وسەردەمەی كە ئەو یاسایانەی تێدا دەركراوە، چ یاسای ژمارە (30) ی ساڵی ساڵی 1984 ی بەركار لە ئێستادا چ یاسا بازرگانیە تایبەتەكانی تر.ئەم توێژینەوەیە هەوڵی ئەوەی داوە كە خوێندنەوەیەكی زانستی بكات بۆ بابەتی سیاسەتی یاسادانان ی تایبەت بەو یاسا بازرگانیانە وفەلسەفەی ئەو یاسایانەو بیرو هزری یاسادانەری عێراقی لەبارەیانەوە وچۆن ئەو هزر وفەلسەفەیە ئاراستەی ئەو یاسایانەیان كردووە. دەرخستنی ئەو هزر وفەلسەفەیە زیاتر یارمەتیمان دەدات بۆ ناسینی سروشتی ئەو یاسایانەو وتا چەن ئەو یاسایانە رەنگدانەوەی دۆخی بازاڕو ئابووری عیراقن وڕۆڵی دەوڵەت لەوبارەیەوە چیە.

كێشەی ئەم لێكۆڵینەوەیە خۆی لەهەڵسەنگاندنی  ئەو سیاسەتی یاسادانانەدا دەبینێتەوە كە لەپشتی یاسا بازرگانیەكانەوەیە، بۆ ئەوەی بزانین تاچەن كاریگەرن لەسەر ئاراستەی یاسایەكان وتاچەن گونجاون لەگەڵا رەوشی ئابووری عیراقدا بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پێشهات وپێشكەوتنانەی كە لەبواری یاسای بازرگانیدا روویان داوە.

لە ئەنجامدانی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا پشت بەستراوە بە میتۆدی شیكاری وتوێژەر تەنها لەچوارچێوەی سیستەمی یاسایی عیراقدا هەستاوە بە شیكردنەوەی دەق وحوكمەكانی یاسا بازرگانیە بەركارەكان بەمەبەستی گەیشتن بە بەوردەكاری سیاسەتی یاسادانان كە لەپشت ئەو یاسایانەوەن وئاراستەی ئەو سیاسەتە.

ئەم توێژینەوەیە گەیشتۆتە چەن دەرەنجام وپێشنیارێكی تایبەت بە تەوەری توێژینەوەكە، لەوانە پێگە ورۆڵی سەرەكی وئاراستەكەری سیاسەتی یاسادانان لەهەموو یاسایەكاندا. وبەدیاریكراوی لە یاسا بازرگانییەكانی جێ‌ مەبەستی ئەم توێژینەوەیە.هەروەها دەریخستووە كە ئەم سیاسەتی یاسادانانە جیاوازو گۆڕاوە لە نێوان یاسای بازرگانی ژمارە (30) ساڵی 1984 ویاسا تایبەتەكانی تردا كە لەسەردەمێكی یاسادانانی جیاوازدا دەركراون.ویاسای سالّی 1984 رەنگدانەوەی سیاسەت وهزر وفەلسەفەی دەوڵەت ودەسەڵاتی سیاسی بووە لە عیراقدا، بەڵام یاسا بازرگانیە تایبەتەكانی تر زیارتر رەنگدانەوەی بازاڕ وژینگەی بازرگانین. هەروەها ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخستووە كە زاڵبوون وهەژموونی فیكری پۆزەتیڤیزم (الفكر الوچعی) وئەو مەركەزییەتەی هاوشانی بووە باڵیان كێشاوە بەسەر بەشێكی زۆری یاسا بازرگانییەكاندا. هەربۆیە چەندین كەموكورتی هەن لە یاساكەی ساڵی 1984 ولەیاسا بازرگانیە تایبەتەكاندا كەپێویستیان بە چارەسەركردنە لەوانە هەمواركردنی سیستەمی یاسایی كارە بازرگانییەكان ,وهەمواركردنی سەرچاوەكانی یاسای بازرگانی وهەمواركردنی هەندێك یاسای بازرگانی وەك یاسای هێما بازرگانییەكان. هەروەها هەمواركردنی یاسای سالًی 1984 بۆ بووژاندنەوەی كەرتی تایبەت وبەرجەستەكردنی رۆڵی پێشەنگانەی ئەو كەرتە.

ئەم توێژینەوەیە جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە كە سروشتی گشتی یاساكانی جێ‌ مەبەستی ئەم توێژینەوەیە دەربخات ودیاری بكات تاچەن پێشكەوتوو یادواكەوتوون.هەروەها ئەوەی دیاریكردووە تاچەن گونجاو وهاوشانن لەگەڵ پێشكەوتنە خێرا وبەربڵاوە ئابووری ویاساییەكاندا كەكاریگەریی خۆیان هەبووە لەسەر سیستەمی یاسایی عیراق.

سەرچاوەکان

First -Holly Quran

Second-English Books

- Brian Z. Tamanaha, A Concise Guide to the Rule of Law, in the book: Gianluigi Palombella and Neil Walker (ed.), Relocating The Rule of Law, HART Publishing ,Oxford,UK,2009.

- Dana Shilling, Essentials of Trademarks and Unfair Competition, Wiley Publishing New York USA2002.

- Jeremy Waldron, The Dignity of Legislation, Cambridge University Press, Cambridge, UK,1999.

- Jeremy Waldron, Law and Disagreement, Oxford University Press, Oxford, UK, 1999.

- Maksymilian Del Mar, Law as Institutional Normative Order: An Introduction , in the book: Maksymilian Del Mar and Zenon Bankowski ,Law as Institutional Normative Order, Ashgate Publishing Company, Cornwall, UK, 2009.

- Michael Furmston, What is Commercial Law? In the book :Michael Furmston and Jason Chuah, Commercial and Consumer Law, Pearson Publications, London, UK, 2010.

- Michael Singer ,The Legacy of Positivism, Palgrave Macmillan,Hampshire,UK,2005,p.

- Veronique Champeil Desplats ,Michel Troper , in the book :Enrico Pattaro (ed.)A Treatise on Legal Philosophy and General Jurisprudence,vol12( Legal Philosophy in The Twentieth Century: The Civil Law World),Springer, Netherlands, 2016.

Third-Arabic Books

- د. أكرم یاملكی، القانون التجاری ( دراسة مقارنة فی الأعمال التجاریة والعقود التجاریة والعملیات المصرفیة والبیوع الدولیة)، منشورات جامعة جیهان الخاصة ،أربیل، العراق،2015.

- جاك غستان، المطول فی القانون المدنی/ تكوین العقد ،ط2،ترجمة منصور القاضی،المۆسسة الجامعیة للدراسات والنشر والتوزیع، بیروت، لبنان، 2008.

- د. حسین توفیق فیض الله، الشامل فی الإفلاس،الكتاب الثالث،(إعادة تأهیل المصارف والإفلاس الدولی) ، منشورات زین الحقوقیة، بیروت، لبنان، 2022.

- د.حسین توفیق فیض الله، الشامل فی الإفلاس،الكتاب الأول(الإفلاس والصلح الواقی فی الشریعات العربیة) (دراسة مقارنة) ، ط1، منشورات زین الحقوقیة ،بیروت ،لبنان،2022.

- د.حسین توفیق فیض الله، مستجدات قانون الشركات العراقی،ط2،مكتب التفسیر للطبع والنشر،أربیل، العراق،2022.

- طالب برایم سلیمان، العلامة التجاریة المشهورة ط1، منشورات زین الحقوقیة ،بیروت لبنان، 2013

- د. عبد المجید الحكیم ،الموجز في شرح القانون المدني/ الجزء الُثاني/ أحكام الإلتزام.ط6،العاتك لصناعة الكتاب, القاهرة، مصر, 2009.

- د.عزیز العكیلی، شرح القانون التجاری،الجزءالأول،(الأعمال التجاریة-التجار- المتجر- العقودالتجاریة)، دار الثقافة للنشر والتوزیع، عمان، الأردن،2005.

- د.عبدالرزاق السنهوری، مصادر الحق فی الفقه الإسلامی،منشورات الحلبی الحقوقیة، بیروت ،لبنان،1998.

- د.عدنان غسان برانبو، التنظیم القانونی للعلامة التجاریة،(دراسة مقارنة)،ط1،منشورات الحلبی الحقوقیة،بیروت،لبنان،2012.

- علی أدهم ،المذاهب السیاسیة المعاصرة،مطبعة المعارف بمصر،بدون سنة الطبع.

- روسكو باوند ،مدخل إلی فلسفة القانون، ترجمة د.صلاح الدباغ ومراجعة د.أحمد مسلم ،المؤسسة الوطنبة للطباعة والنشر،بیروت،لبنان،1967.

- د. زانا رؤوف حمه‌كریم ،السیاسة التشریعیة فی العراق(دراسة تطبیقیة فی التشریعات الدستوریة)،دار سردم للطباعة والنشر،السلیمانیة، إقلیم كوردستان العراق.

- د.مصطفی كمال طه و وائل أنور بندق، أصول القانون التجاری (الأعمال التجاریة – التجار-الشركات التجاریة- المحل التجاری-الملكیة الصناعیة)، دار الفكر الجامعی،الأسكندریة،مصر،2008.

- د.مصطفی كمال طه، أساسیات القانون التجاری (الأعمال التجاریة-التجار-المۆسسة التجاریة-الشركات التجاریة-الملكیة الصناعیة)، ط1، منشورات الحلبی الحقوقیة، بیروت،لبنان،2006.

- د. منذر الشاوی، مذاهب القانون،منشورات مركزالبحوث القانونیة بوزارة العدل ، جمهوریة العراق،1986.

- د.منذر الشاوی، فلسفة القانون،ط2، دار الثقافة للنشر والتوزیع، عمان، الأردن،2011.

- د.نوری طالبانی، القانون التجاری العراقی،ج1، النظریة العامة ،ط1،دار الطبع والنشر الأهلیة، بغداد،العراق، بدون سنة الطبع.

- د.نوری طالبانی، القانون التجاری العراقی،الجزء الأول/ النظریه‌ العامة،ط1، دار الطبع والنشر الأهلیة ،بغداد،1972.

Fourth-Thesis and Dissertations

- عاشور عثمان وعبد الفتاح فریدة، مبدا سلطان الإرادة بین التأصیل والحداثة،رسالة ماجستیر مقدمة إلی كلیة الحقوق العلوم السیاسیة بجامعة عبد الرحمن میرة، بجایة ، الجزائر،2014.

Fifth-Websites and Links:

- د.أحمد الباز محمد متولی، حمایة العلامة التجاریة المشهورة ألكترونیا (دراسة مقارنة)، بحث منشور فی مجلة البحوث القانونیة والإفتصادیة ،العدد (68) ،نیسان 2019،ص.ص751-755، متاح علی العناوان الألكترونی التالی:

<<https://mjle.journals.ekb.eg/article_155742_59a986111ac89efc33f46ad0d9f72834.pdf>> last accessed (Nov. 26,2023)

- Kalliopi Dani, Community Collective Marks: Status, Scope and Rivals in the European Signs Landscape, Nomos Verlagsgesellschaft, Baden-Baden, Germany 2014. Printed and bound in Germany,2014,p.28.drawn from the following link :

<<https://web.archive.org/web/20201103035922id_/https://www.nomos-elibrary.de/ 10.5771 /9783845256467.pdf >> last accessed on (28-Jan-2024)

Sixth-Laws and Regulations

- Iraqi Civil Law no. (40) of 1951.

- Iraqi Law of Commercial Data and Trademarks no. (21) of 1957

- Iraqi Law of Commerce no. (30) of 1984.

- Iraqi Law of Companies no. (21) of 1997

- Iraqi Law of Regulating the Commercial Agency no. (51) of 2000)

- Iraqi Law of Regulating Commercial Agency no. (79) of 2017.

Seventh -Miscellaneous Sources :

- The Paper of The Worked Reformation of The Legal System)

-An interview with the Professor Dr. Hissein Tofiq Faizulla on the reality and the future of the Law of bankruptcy ,dated (Sept.9,2023)

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-11-30

ژمارە

بەش

Articles