ڕۆڵی لکاندنی فەرهەنگی لە تۆکمەکردنی دەقدا- کورتەچیرۆک بە نموونە
##semicolon##
https://doi.org/10.21271/zjhs.29.4.9##semicolon##
cohesion, lexical cohesion, short story, Text.پوختە
پوختە
ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە (ڕۆڵی لکانی فەرهەنگی لە تۆکمەکردنی دەقدا - کورتە چیرۆک بە نموونە)، کە لە سنوری زمانەوانی دەقدایە. باس لە ڕۆڵی پەیوەندییە واتاییەکان لە بەیەکەوە بەستن و تۆکمەکردنی دەقی کورتەچیرۆکدا دەکات. بۆ ئەم مەبەستە پشت بە لکاندنی لێکسیکی لە ڕێزمانی ئەرکی بەستراوە. شیکردنەوەی دەق لە ڕوانگەی زمانییەوە کارێکی گرنگ و ئاڵۆز و فرە ڕەهەندە، زمانی دەق کاریگەری گەورەی لەسەر گەیاندنی مەبەست و پەیامی نێنەر هەیە بۆ گوێگر، توێژینەوە لەبواری شیکردنەوەی زمانی دەق و دەستنیشانکردنی ئەو ئامرازانەی بەشەکانی دەق بەیەکەوە دەلکێنن، کارێکی گرنگ و پڕ بایەخە. لەم توێژینەوەیە پشت بە ڕێبازی (شیکاری ئەرکی) بەستراوە، بە پشت بەستن بە مۆدێلی لکاندنی (هالیدەی، ١٩٨٥) . کەرستەی توێژینەوەکە بریتییە لە دوو دەقی کورتەچیرۆک بە ناونیشانی (ژەنگ و ژان) و ( گورگ و خوێن)، کە لە کۆمەڵە کورتەچیرۆکی ( نەخۆشێکی تەندروست)ی ( گۆران سەباح) وەرگیراوە. ئامانج لەم توێژینەوەیە گەیشتنە بە وەڵامی چەند پرسیارێک، لەوانە: ( ڕۆڵی پەیوەندییە واتاییەکان لە بەستان و تۆکمەکردنی دەقدا چیە؟ ، گرنگترین ئەو پەیوەندییە واتاییانە چین کە لە هەردوو کورتە چیرۆکەکە وەک بەستەرێکی فەرهەنگی پشتیپێبەستراوە؟، کام جۆری بەستەری فەرهەنگی لە هەردوو دەقەکە زیاتر بەکارهاتووە ؟ لە کۆتایی تویژینەوەکە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، کە پەیوەندییە واتاییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە یەکگرتوویی زمانی دەق، بەتایبەتی دەقی کورتەچیرۆکدا هەیە، هەریەکە لە یەکە واتاییەکانی وەک(دووبارەکردنەوە، هاوواتا، دژواتا، داپۆشین، هاوڕێیەتی، بەش لە گشت) وەک بەستەرێکی فەرهەنگی بۆ تۆکمەکردنی زمانی دەق لە نموونەی توێژینەوەکە پشتیپێبەستراوە، بە جۆرێک دووبارەکردنەوە لە هەموویان زیاتر و داپۆشین لە هەموویان کەمتر لە هەردوو دەقەکە بەکارهاتووە، لە کۆتایی توێژینەوەکە ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان خراوەتەڕوو.
سەرچاوەکان
سهرچاوهكان:
-سەرچاوە کوردییەکان
- احمد ، مسعود بکر(٢٠١٥) دژواتا و فرەواتا لە شیعرەکانی (گۆران)دا، نامەی ماستەر، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر.
- سورخی، رحیم (٢٠١٣)، شیکردنەوەیەکی ڕەخنەیی گوتاری ڕۆژنامەنوسی کوردی، چاپخانەی حاجی هاشم ، هەولێر.
- جلال، عەزیز سامان (٢٠١٤) دەقئاوێزانی شیعری گۆران لە شیعری (هەردی، دیلان، ع.ح.ب ، کامەران)، نامەی دکتۆرا، کۆلیژی زمان ، زانکۆی سلێمانی.
- دزەیی، عبدالواحید مشیر(٢٠١١) ، واتاسازی وشە و ڕستە ، چاپی دووەم، چاپخانەی ماردین – هەولێر.
- -سەباح، گۆران (٢٠٢٤) ، نەخۆشێکی تەندروست( کۆمەڵە کورتەچیرۆک) ، وەشانخانەی کولتوور، هەولێر.
- شەریف، نژاد حسێن (٢٠٢٢)، بەستەرەکانی دەق لە زمانی کوردیدا(دەقی کاڕگێڕی بە نموونە)، نامەی ماستەر، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.
- علی، طالب حسێن (٢٠١١)، واتاسازی، چاپی یەکەم ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات-هەولێر.
- علی ، طالب حسێن و رشید، فواد صالح (٢٠٢٢)، واتای سیمانتیکی لە مانشێتی سەرەکی ڕۆژنامەدا رۆژنامەی (خەبات و کوردستانی نوێ) بە نموونە ، گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان، ژمارە ٢، بەرگی ٢ ،١٢١-١٤٦، هەولێر.
- عمر، تەلان محمد (٢٠١٧)، شیکردنەوەی دەقی وتارە ئاینییەکانی ڕۆژی هەینی لە شاری هەولێردا، نامەی ماستەر، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر.
- فەرهادی، ساجیدە عبداللە (٢٠٠٨)، ڕستە و پاش ڕستە ، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاراس- هەولێر.
-سەرچاوە عەرەبییەکان
-البصلة ، عائدة سعيد (2023) وسائل التماسك النصي في القصة (ذئب النهار) لسعد الدوسري، مجلة مقامات و العدد 1 ، المجلد 7.
-الفقی، صبحي ابراهیم (٢٠٠٠)، علم اللغة النصي بین النظریة و التطنیق دراسە تطبیقیة علی السور المکیة، ط١، دار قباء للطباعة و النشر.
-محمد،عزة شبل (2009)، علم اللغة النص النظرية التطبيق ،مكتبة الأدب ، الطبعة الثانية ، القاهرة.
-عبدالمجيد، جميل (1998)، البديع بين البلاغة العربية و للسانيات النصية ، الهيئة المصرية العامة للكتاب.
-عفيفي ، أحمد (2001) نحو النص اتجاه جديدة في الدرس النحوي، مكتبة زهراء الشرق ، القاهرة ، ط 1.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by4.footer##

