بۆ هەڵسەنگێنەران

- هەلسەنگێنەرەكان کە شارەزایی بابەتی پەیوەندیداریان هەیە هەڵدەبژێردرێن، هەروەها ناکۆکی بەرژەوەندییەکان لەبەرچاو دەگرێت لەم قۆناغەدا. (چوارچێوەی کات: 2-4 هەفتە)دەخایەنێت.

-هەلسەنگێنەرەكان کارە پێشکەشکراوەکان هەڵدەسەنگێنن و کاردانەوەی لەسەر کوالێتی، میتۆدۆلۆژیا، ڕەسەنایەتی و لایەنە سەرەکییەکانی تر و پێوەرەکانی تر پێشکەش دەکەن. ئەم قۆناغە لەوانەیە چەند خولێکی تری  پێداچوونەوە  لەخۆ بگرێت.

-هەلسەنگێنەرەكان دەبێت دەستەی نوسەران ئاگادار بکەنەوە لە هەر پێشێلکارییەک لە پێوەرەکانی ئەخلاق

- هەلسەنگێنەران و دەستەی نووسەران نابێت هیچ ناکۆکییەکیان لەگەڵ کاری توێژینەوەکە هەبێت.

- ڕەخنەی كەسی لە نووسەر لەلایەن هەلسەنگێنەران نەگونجاوە. پێویستە هەلسەنگێنەرەكان بیروڕای خۆیان لەسەر بنەمای بەڵگەکانی ناو ئەدەبیات دەرببڕن.

- دەستەی نووسەران و هەلسەنگێنەرەكان دەبێت هەموو بەڵگەنامەکان بە نهێنی بزانن.

- هەڵسەنگاندنی کارەکانی توێژینەوەکە دەبێت دوور بێت لە هەر لایەنگیرییەکی ئایینی، ڕەگەزی، سێکسی، ڕەگەزی، سیاسی، نەژادی.